کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانی تووشی نەخۆشی خەمۆکیی و دەرونی بووە!

Thursday, 28/12/2017, 21:37


ماوەی چەند هەفتەیەک لە ناو دەزگای پاراستن دەبیستینەوە و دەنگ و مقۆ مقۆی ئەوەیە لەسەر باری دەرونی سەرۆکی پێشووی هەرێم مەسعود بارزانی، جا نازانم تا چەندی ئەو دەنگۆیانە راست و دروستن، منیش وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی بە پێویستی دەزانم کە ئەو قسە و گومانانەی بخەمە بەر دیدی خوێنەرانی کوردستانپۆستپۆست، چونکە ئەم شوێنە تاکە جێگایەکە، کە بەبێ ترس و سانسۆر بڵاوی دەکەنەوە.
هەواڵەکە: دواى ناچاربوونى مەسعود بارزانی به‌ ده‌ست له‌کارکیشناوه‌ى وه‌کو سه‌رۆکى هه‌ریم، ئەمە بۆتە هۆی دروست بوونى کیشه‌ى گه‌وره‌ له‌نیوان بنه‌ماڵه‌ى بارزانی بەتایبەتی ئەمجارەیان لە نێوان نیوان نێچیر و مەنسور، ئەویش بەهۆی ده‌ست به‌سه‌را گرتنى 3 ته‌ن له‌ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن هێزێکى تایبه‌تى میت و سه‌ربازى تورک له‌ ناوچه‌ى بارزان، گومانیش لە مەنسور دەکرێت، کە ئەو لە پشت ئەم مادە هۆشبەرانەوە بێت،  بەڵام تورکیا بۆ فشارخستنە سەر بارزانی هه‌ره‌شه‌ى ده‌ستگیر کردنى لێدەکەن وه‌کو گه‌وره‌ترین مافیاى فرۆشتنى ماده‌ى هۆشبه‌ر و هێنان  و گه‌یاندنى له‌ ریگاى ئەفغانستان و ئیرانه‌وه‌ بۆ تورکیا و لبنان.
لەلایەکی دیکە مەسعود بارزانی باری دەروونی زۆر خراپ تێکچووە، دوای ئەوەی کە ریفراندۆمەکە چۆکی پێدادا و بە دوایدا ناچاریشیان کرد بە فەرمی واز لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم بهێنێت، ئەمانە مەسعودی زۆر تێکداوە و توشى نه‌خۆشى خه‌مۆکى کردوه‌، وەک کەسێکی نزیک لە بنەماڵە باسی کردووە، رۆژانه‌ بارزانی ده‌چیت بۆ ماوه‌یه‌ک له‌سه‌ر کورسى سه‌رۆکایه‌تى هەریم  دادەنیشێت، نێچیر و مەسروەریش بە دەورییدا دێن و دەزانن کە باری دەرونی  تەواو نییە، بۆیە ئه‌ندامانى مه‌کتبی سیاسى بۆ کۆ ده‌که‌نه‌وه‌ تاکو دڵنیای بده‌نه‌وه‌، که‌ ئەو هیشتا پله‌ىسەرۆکێتییەکەی  هه‌ر ماوه‌ ،  نەک تەنیا ئەمە بەڵکو مەسرور هه‌فتانه‌ دووجار خه‌ڵکى ناوچه‌ى بارزان و ناوچەکانى تر  بۆ باوکى کۆ ده‌کاته‌وه‌، تا له‌ بەر دورکه‌وتنه‌وه‌ى له‌و خه‌مۆکییه‌ى، کە گرتویه‌تى دکتۆره‌ تایبه‌تییه‌که‌ ئەو چارەسەرەی بۆ داناوە.



ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە  گوێ لێبگرە بەراوردی ئەو دوو کەسە بکە، بزانە کامیان بێ عەقڵ و کامیان شایستەی سەرۆکایەتی هەرێمە!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە