کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


موچه‌و پله‌ی سه‌ربازی سوپای بارزان (١٠٠٠ پیاوەکە) زیاد كرا

Friday, 18/07/2014, 12:00



به‌نووسراوی ژماره‌ 146 له‌ ریكه‌وتی 15-7-2014 ‌ ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی پارتی كراوه‌ واژووی به‌هزه‌د بارزانی به‌رپرسی سوپا به‌زیوه‌كه‌ی بارزانی له‌سه‌ره‌ داوایی كردووه‌ به‌هۆی ماندووبونی هیزه‌كانی سوپای بارزان . داوا ده‌كه‌ین كه‌ بری 200 هه‌زار دینار زیاد بكریت بۆ هیزه‌كانیان و له‌ به‌شیكی تری نووسراوه‌كه‌ هاتووه‌ كه‌ پله‌ بدریت به‌ هیزه‌كانیان به‌ هۆی ماندووبونیان له‌ شه‌ره‌كانی نیوان سوپای بارزان و دا عیش .

كوردستانیانی خۆشه‌ویست ئه‌و سوپای كه‌ ناوی نراوه‌ سوپای بارزان یه‌ك تاكه‌ فیشه‌كی نه‌ته‌قاندووه‌ و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شا یه‌ك دانه‌ كه‌س ئه‌و سوپایه‌ پله‌ی پیشمه‌رگه‌ی نییه‌ ته‌وای پله‌ی ئه‌فسه‌ریان هه‌یه‌ ‌ .
 پیش 28 هه‌موو مانگیك موچه‌ی كاش وه‌رده‌گرن له‌ بانكی میرگه‌ سوور به‌ پیچه‌وانه‌ی هیزی پیشمه‌رگه‌ كه‌ دوو مانگ جاری موچه‌ی پی ده‌دریت بنی زمان و سه‌ری زمانیش مه‌سعوود بارزانیش باسی پیشمه‌رگه‌یه‌
 رۆژیك شعووری نه‌كرد ببرسیت ئه‌و سووپا دابه‌ستیه‌ی بارزان بۆچیه‌ كاری چیده‌كات له‌ ئیمتیازی پارە و پاراستنی بنه‌ماله‌ی بارزانی چ كاریكی تری هه‌یه‌ ملیشایه‌ سه‌یره‌كه‌ی مسعوودی زیاتر له‌ 600 ئه‌فه‌سه‌ر 500 رائید 200 مقدم هه‌یه‌
 ئه‌وه‌ی خه‌لكی كوردستان نه‌بیت تێناگات كه‌ ئه‌و بنه‌مالیه‌ چ راو و رووت و خیانەتێک ده‌كات له‌ كوردستان به‌ناوی كوردایه‌تی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە