کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناوه‌رۆكی كۆبونه‌ی مسعود بارزانی له‌ گه‌ل هیزی بارزان و هیزه‌ تایبه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به‌ پاراستنی بنه‌ماله‌

Thursday, 19/06/2014, 12:00


شه‌وی 18/19-6-2014 له‌ گوندی دۆری سه‌ر به‌ قه‌زایی میرگه‌ سوور، مەسعود بارزانی كۆبونه‌ی مانگانه‌ی ئه‌نجامدا له‌ گه‌ل ته‌واوی كاربه‌ده‌سته‌ سه‌ربازیه‌كانی بنه‌ماله‌ به‌ ئاماده‌بوونی مەنسوری كوره‌ بچوكه‌كه‌ی مسعود له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی شه‌ره‌كانی ئه‌و دوایه‌ی داعش كراوه‌ دوایی مەسعود بارزانی داوای لە ئاماده‌بووی كۆبوه‌نه‌وه‌كه‌ كرد، کە خۆیان به‌دوور بگرن له‌ شه‌ركردن له‌گه‌ل ئه‌و هیزه‌ به‌ راشكاوی وتویه‌تی لیمان تیك ده‌چیت! له‌ دریژه‌ی كۆبونه‌وه‌كانیا ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ ئیستا هیچ هیزی بارزانی نانیرن بۆ سنوره‌كانی شه‌ر چونكه‌ له‌ مه‌سله‌حه‌تی بنه‌ماله‌ نییه‌ ئه‌وه‌ی جێگای سەرسوڕمانە سالیك له‌مه‌و به‌ر مسعود بارزانی له‌كاتی گرژی نیوان به‌غداد و هه‌ولیر خۆی و كوره‌ جه‌نه‌راله‌كانی په‌یتا په‌یتا ده‌چوون بۆ سنوری نیوان هه‌ریم و به‌غدا چونكه‌ له‌وه‌ دلنیابوون كه هیچ شه‌ریك له‌ ئارادا نیه‌، به‌لام ئه‌و جاره‌ ترس خۆی و كوره‌ جه‌نه‌راله‌كانی دای گرتووه‌ په‌نا بوو هه‌مووشتیك ده‌بات.. له‌ به‌شیكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ جاری هیزه‌كانی سۆرانی له‌ ئاماده‌باشین ئه‌وان شووره‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگن هیزه‌كانی بارزان هیچ كاتیك نانیردرین بۆ جه‌نگ تاكو شه‌ر نه‌گاته‌ سه‌ری ره‌ش لیره‌ ترسی مه‌سعود له‌ راده‌ به‌ده‌ره‌ به‌ له‌ ده‌ست دانی پیگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ سنوری بارزان له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ پیان وتراوه‌ كه‌ هیچ كه‌س مافی پرسیاركردنی نیه‌ ته‌نیا ئه‌بیت گوی رابگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە