کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌وی سور به‌ مه‌شروب و باندی له‌شفرۆشی

Sunday, 26/01/2014, 12:00


نۆما ديانى شه‌وی سور به‌ مه‌شروب و باندی له‌شفرۆشی ، پیاوی پاراستن ، گه‌نده‌لی و زه‌وی داگیركردن ، دروست كردنی فنده‌ق به‌ناوی پرۆژه‌یی وه‌همی !
ئه‌وه‌ كاری عیسا سه‌رۆكی شاره‌وانی رواندزن

عیسا مامه‌ند سه‌رۆكی شاره‌وانی رواندز پیاوی پارستن و مافیه‌كی نهێنی له‌ ئیداره‌ی حكومه‌تی رواندز
ئه‌و پیاوه‌ی له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵدا بوه‌ خاوه‌نی چه‌ندین ملیۆن دۆلار و خانوو و هوتێلێكی گه‌وره‌ له‌ بێخال ، له‌ ئێستاشدا عیسا سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌ به‌لام ده‌سه‌لاته‌كانی له‌سه‌روی قائیمقام و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی تر دایه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوه‌رپێكراوی پاراستنه‌ و به‌هۆی ئه‌و متمانه‌یه‌ی له‌ پاراستن هه‌یه‌تی توانویه‌تی استغلالی بكات و خۆی پێوه‌ ده‌ولمه‌ند بكات و چه‌ندین شوێنی گرنگ له‌ قه‌زاه‌كه‌ بیكات به‌ مولكی خۆی .
له‌م خالانه‌ ئه‌یخه‌ینه‌ روو :
1 نادی رواندز تایبه‌ت به‌ (مه‌شروب خواردنه‌وه‌) كه‌ پێشتر حكومی بوو ئیستا مولكی خۆیه‌تی و زۆرترین داهاتی هه‌یه‌ چونكه‌ خه‌لكێكی زۆر رووی تێده‌كات
2 داگیركردن و كرینی چه‌ندین خانوو به‌ نرخی هه‌رزان له‌ كۆمه‌لگه‌ی لاوانی رواندز كه‌ ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ بۆ هه‌ژاران دروست كرابوو به‌پێی زانیاریه‌كانی ویكلیكس عیسا له‌م شوێنه‌ خاوه‌نی خانووه‌یه‌كه‌ كه‌ تێیدا شه‌وه‌ سوره‌كانی تیدا به‌رێ ده‌كات هه‌مان زانیاری كه‌ به‌ ویكلیكس گه‌یشتوه‌ عیسا به‌ چه‌ند رێگا توانیوه‌تی باندی له‌شفرۆشی له‌ ئێران بێنێت و به‌كرێیان بداته‌وه‌ .
3 دروست كردنی هۆتێلێكی 4 قاتی گه‌وره‌ كه‌ ئیجازه‌ی ئه‌م هۆتێله‌ له‌ شاره‌وانی به‌ناوی مرافق ه كه‌چی بۆ هۆتێل دروست كردن استغلال كراوه‌ ، ئه‌م هۆتێله‌ پێده‌چیت عیسا زیاتر بۆ له‌خۆ گرتنی باندی له‌شفرۆشی بێت ، ویكلیكس زانیویه‌تی كه‌ ئه‌م هۆتێله‌ تا ئیستا زیاتر له‌ 200 ده‌فته‌ری تێچووه‌
4- داگیركردنی چه‌ندین دۆنم زه‌وی له‌ بێرۆیان ، عیسا پۆسته‌كه‌ی خۆی كه‌ سه‌رۆك شاره‌وانیه‌ به‌كارهێناوه‌ و فشاری له‌سه‌ر خاوه‌ن زه‌ویه‌كان دروست كردوه‌ تاكو زه‌وییه‌كانی بفرۆشێت خۆیشی به‌ی نرخێكی هه‌رزان بیان كرێته‌وه‌ له‌ ئێستاشدا له‌م شوێنه‌ به‌هاوكاری اسماعیلی ئامۆزای بۆته‌ خاوه‌نی ده‌یان دۆنم زه‌وی له‌ بیرۆیان.
5 ده‌ست گرتن به‌سه‌ر هۆلی مه‌له‌وانی رواندز كه‌ پێشتر حكومی بوو عیساش كردویه‌تی به‌ مولكی شه‌خسی خۆی و
6- ده‌ست گرتن به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه‌ زه‌وی میری له‌سه‌ر خه‌ره‌ند كه‌ ورده‌ ورده‌ ده‌یان فرۆشێته‌وه‌
7- عیسا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌ رواندز سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌ به‌لام قائیقام له‌رووی ئیداری له‌و به‌رزتره‌ ده‌سه‌لاتی پێدراوه‌ كه‌چی عیسا به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن پارستنه‌وه‌ پێی دراوه‌ هیچ نرخ بۆ سیروان سیرنی دانانێت چونكه‌ خۆی له‌ خه‌تی مه‌سروره‌ و سیروان سیرینی له‌ خه‌تی نێچیرڤان بارزانیه‌ كه‌ پێشتر له‌ ئه‌مریكا بووه‌ له‌سه‌ر داوای نیچرڤان بارزانی هاتۆته‌وه‌ كراوه‌ به‌ قائیمقامی رواندز
8- عیسا توانویه‌تی زۆرترین گه‌نج له‌خۆی كۆبكاته‌وه‌ له‌رێگای پێدانی پاره‌ و تێكه‌ل كردنیان به‌ مه‌شروب و بانده‌ له‌شفرشه‌كان بۆ كاری خۆیان ئه‌م گه‌نجانه‌ به‌كاردێنێت وه‌ ویكلیكس زانیویه‌تی ئه‌م گه‌نجانه‌ تا ئێستا چه‌ندین كاری خراپیان كردووه‌
9- عیسا به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ و نادیه‌كانه‌ نه‌یتوانیوه‌ كاره‌كانی شاره‌وانی راپه‌رێنێت به‌لكو نارسته‌وخۆ و به‌ ته‌له‌فۆن رایان ده‌كات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە