کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ره‌وان ئیدریس بارزانی سەرپەرشتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی 23-11-2014 لە هه‌ولێر کرد

Saturday, 13/12/2014, 12:00


سەرچاوەیەک کە لە نێو دەزگای پاراستنەوە وەرم گرتووە ئەم هەواڵە بڵاودەکەمەوە، کە تا ئیستا هیچ لایەنێک نەچۆتە قوڵایی رووداوەکەوە.
بەسەرپەرشتی ره‌وان بارزانی رۆژی 22-11-2014  نێچیرەڤان بارزانی به‌دوای نه‌وزاد هادی پاریزگاردا دەنێرێت، پێی ده‌ڵێت رۆژی 23-11-2014 كیشه‌یەك هه‌یه‌ له‌ بحركه‌ پێویسته‌ لە كاتژمیری 10 به‌یانی سه‌ردانێكی مه‌یدانی بكه‌یت. بەر لەو رۆژە له‌ باره‌گایی لیوای تایبه‌تی گولان كه‌سیك به‌ناوی شیروان بارزانی ئوتومبیلك ده‌كڕێت له‌ ریگایی كه‌سیكه‌وه‌ له‌ شاری ئاكری، ئه‌م ئوتومبیله‌ له‌ یه‌كێك له‌ ماڵه‌كانی ژماره‌ 45 نیچرڤان له‌ به‌رامبه‌ر پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌ گه‌راجی ماڵی ژماره‌ 45 رادەگیرێت تاكو ئه‌م شه‌وه‌ ره‌وان بارزانی بریاری ئاماده‌كاری ده‌ركرد بۆ ته‌قانه‌وه‌ی ئه‌و ئوتومبیله‌، ئەمیش له‌ ریگایی عه‌رەبێكی سه‌ر به‌ عه‌شیره‌تی شه‌مه‌ر. ئه‌و عه‌رەبه‌ نووسراویكی نووسینگه‌ی نیچرڤان بارزانی بۆ ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی شقه‌ له‌ پاریزگار تیمیكی سه‌ر به‌ گروپی ره‌وان بارزانی، 
بۆ شەوەکەی عه‌رەبه‌ ده‌عه‌وه‌ت ده‌كه‌ن و به‌یانیش له‌جیاتی نانی به‌یانی مه‌شروبی پیده‌ده‌ن و سەرخۆشی دەکەن، به‌یانی كاتژمێری 9 عه‌رەبه‌کە رینمایی ده‌كه‌ن بۆ چوونه‌ نیو پاریزگاوه‌ كاتێك ئوتومبیله‌کە نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ ریگای مۆبایله‌وه‌ ده‌یته‌قێننەوە.
شایانی باسە ئەمە یەکەمجار نییە بۆ پەردەپۆشکردنی تاوان و دزیی و پیسخۆری، ئەم دەسەڵاتە، بەتایبەتی بنەماڵەی بارزانی کێشەیەکی گەورە، یان تەقینەوەیەک ئەنجام نەدەن، هەرچی تەقینەوەکانی هەولێرە، هەمووی پێشوەخت پلانی بنەماڵەی بارزانی بۆ دانراوە تا سەرنجی راگەیاندنەکان رابکێشن و بەلایەکی دیکەدا هەواڵەکان ئاڕاستە بکرێت، ئەم تەقینەوەیە هاوکات بوو لەگەڵ دانانی دیواری كۆنكریتی نوێی به‌رده‌م ماڵی نێچیرڤان، کە  ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێکەوتەوە، ئەو دیوارە زیاتر له‌ 300 ده‌فته‌ر دۆلاری تێدا سەرفکراوە، ئەمە بووە هەواڵی راگەیاندکان، ئیتر تەقینەوەیەی بە دوادا هات و مەسەلەی دیوار و شورای چواردەوری ماڵی نێچیر کوژایەوە و کەس باسی نەکرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە