پێش هێرشی داعش نیچیرڤان بارزانی دووجار له‌گه‌ل ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كۆبوته‌وه
Saturday, 23/08/2014, 12:00
لەبەر ئەوەی من لە شوێنێکی هەستیار کار دەکەم، ناتوانم ناوی تەواوی خۆم بنووسم، هەروەها ناشتوانم شوێنی کارەکەشم ئاشکرابکەم، ئەو زانیارییانەی لە خوارەوە نووسیومە گشتی لە سەرچاوەکانی خۆمەوە بەدەستم هێناوە، جێگای متمانە و بڕواپێکراون، بۆیە بۆ کوردستانپۆستیشم ناردوە، چونکە ئەوان تا ئەمڕۆ جێگای متمانە و بڕوای زۆربەی خەڵکی کوردستانن، خۆیان بە هیچ لایەنێک نەفرۆشتووە، ترسم لە مێدیاکانی کوردستان، ئەهلی و ئۆپۆزیسیۆن هەیە بۆیە پەیوەندییم بەوانەوە نەکردووە، چونکە ئەوانە تێیاندایە کە دەتوانن سەرچاوە و نێرەری هەواڵەکان ئاشکرا بکەن بۆ خاتری بڕێک پارە لای دەسەڵات، سوپاسی کوردستانپۆستیش دەکەم، کە یارمەتییان داوم بۆ نووسینەوەی ئەم هەواڵە بەو شیواز و جۆری داڕشتنە.
كه‌وتنه‌وه‌ی ناكۆكیه تونده‌كەانی نیوان مسرور بارزانی و نیچیرڤان بارزانی رۆژ لە دوایی رۆژ په‌رده‌ی لەسەر هەڵدەماڵێت، بەتایبەتی لەم دواییەدا کە نێچیرەڤان بارزانی گەورەترین خیانەتی دیکەی ئەنجام داوە بۆ خزمه‌تی ده‌زگایی ئه‌منی و میتی ده‌وڵه‌تی توركیا.
له رۆژی 4-4-2014 و لە كۆبونه‌وه‌یەكی داخراو له نیوان ئیبراهیم عه‌واد بدری، كه ناسراوه به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رپه‌رشتی وه‌فده‌كه‌ی ده‌كرد به‌نهینی له شاری ئاكری بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمیر كۆبوونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به فرۆشتنی سامانی سروشتی، واتە ئەو نەوتانەی کە داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا دەریدەهێنێت، كه له‌ژیر ركیفی جبهه‌دایه. وا بڕیار دراوە ئه‌و كۆمپانیایه راسته‌وخۆ كوره‌كه‌ی ئۆردو‌غان سه‌رپه‌رشتی بكات لیره‌وه دەردەکەوێت کە په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و نیچرڤان بارزانی لە رێگای تورکیاوە په‌ره‌ی سه‌ندووە، به‌لام به‌شیوه‌یه‌كی نهینی ته‌نانه‌ت پاراستنی پارتیش لە سەرەتادا به‌م كۆبونه‌وه‌ی نه‌زانیبوو، تاكو چاوپیكه‌وتنی دووه‌می ئه‌و دوو زاته، بۆیە بە دوای ئەم کۆبوونەوە نهێنییەدا، له‌وكاته‌وه پیاوانی ده‌زگایی پاراستن به‌ووردی سه‌رقالی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بوون، دوایی له رۆژی 25-6-2014 كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به‌هاوكاری وه‌فدیكی باڵا، كه پیك هاتبوون له محمد حردان كوڕه‌مامی ئه‌بوبكر به‌غدادی و عبد ره‌حمان بيلاوی و دوو كه‌سی تر، كه خه‌ڵكی ولاتی سوریا بوون و له‌گه‌ل نیچرڤان بارزانی كۆبونه‌وه، بابه‌كر زیباری سه‌رۆكی سوپا سالاری عیراق سەرپەرشتی ئەو کۆبوونەوەی کردووە، كۆبونه‌وه‌كه دوو ته‌وه‌ری له خۆ گرت له دووكاتژمیری یه‌كه‌مدا باس له هیرش كراوه بۆ سه‌ر سوپای عیراق له شاری موسڵ و ریكه‌وتن نامه‌یەك واژوو كراوه كه هیزی ئیسلامی هیرش نه‌كاته سه‌ر هیزی پارتی له‌و سنوره، ته‌وه‌ری دووه‌م، ته‌نیا له‌نیوان ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و نیچرڤان بارزانی به‌سترا زیاتر له 2 كاتژمیری خایاند تایبه‌ت به‌و سامانه سروشتیه بووە كه له‌ژیر ركیفی چه‌كداره‌كانی ئه‌بوبه‌كر دایه سه‌ره‌تاش وه‌كو هاوكارییەكی سه‌ره‌تایی نیچرڤان بارزانی نۆزدە ملیون دۆلاری داوه‌ته خه‌لیفه بۆ پركردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان، بەبیانوی ئەوەی کە دواتر ئه‌و بڕه پارەیه له فرۆشتنی نه‌وت، كه هه‌نارده ده‌كریت، پارەکە دادەشکێنرێت.
به‌م شیوه‌یه ئه‌و زانیاریه ده‌كه‌ویته ده‌ستی هیزه‌كانی پاراستنی پارتی و ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كریت، تاكو هیرشی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژیر ده‌ستی پارتی له‌و رۆژه‌وه ئه‌و هه‌واڵه گه‌یەنرایه مه‌سعودی بارزانی، بۆیە هەڕەشە لە نێچیرەڤان دەکات و به‌زانینی ئه‌و هه‌واڵه نیچرڤان بارزانی ده‌ست به‌جی كوردستان به‌جی ده‌هڵێت، كچەکەی مه‌سعود، کە خێزانی نێچیرە، ده‌چیته لای باوكی بۆ پیاوه‌كه‌ی ده‌پاڕێته‌وه به‌ڵكو لێی ببورێت بەم شێوەیە مەرجێک دەخرێتە سەر نێچیرەڤان بارزانی، كه به‌هیچ شێوەیەک بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ نەچێت و خۆی دەرنەخات، هەروەها دەریش دەکەوێت، کە پیاوانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ڤیدۆی كۆبونه‌وه‌كانیان لایه له‌ترسی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه به‌م شێوه‌یه نیچرڤان چەند رۆژێک له ولاتی توركیا ده‌مێنته‌وه تاكو دڵنیادەبێتەوە، کە مەسعود ئمەرجی بۆ داناوە، دوای ئەمە پیاوانی پاراستن بۆ ماوه‌یك ئه‌و رووداوانە ولاده‌نین. شایانی باسە تورەبوونی مەسعود لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، کەوا ئەو بەو پەیوەندییەی ئەمانی نەزانیوە، هەرچەندە خۆی پەیوەندیی بە داعشەوە هەیە و لە سەر یەک خەتن، مەسعودیش هەر لە رێگای داعش و تورکیاوە بەم ئەم پەیوەندییەی بۆ ئاشکرا دەبێت کە نێچیر و داعشی پەیوەندیی بازرگانییان لەگەڵ یەکدا دروست کردووە.
شایانی باسە ئه‌وه‌ی نیچرڤان بارزانی كردویه‌تی ته‌نیا خزمه‌تێك بوو به میتی ولاتی توركیا و رازی كردنی ئه‌ردۆغان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست