کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راپۆرتی سیداد بارزانی پیش هه‌لبژاردنه‌كانی 21-9-2013 كه‌وته‌ واری جی به‌جی كردنەوە

Tuesday, 21/01/2014, 12:00


سیداد بارزانی كه‌ برای سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی دیوه‌خانی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستانیشه‌ بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یاسا پیش 21-9 سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه‌كانی پارتی كرد له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران ،له‌و كاته‌دا كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌ له‌م روانگه‌شه‌وه‌ وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌كی دا به‌ حزبه‌كه‌ی به‌م شیوه‌ی خواره‌وه‌ :
- به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ده‌زگایه‌كانی پاراستن و ئاسایشی سۆران نه‌دریت به‌ كه‌سانی سۆرانی .
- هیشتنه‌وه‌ی كه‌سی سۆرانی له‌ پۆستی پۆلیسی شاری سۆران كه‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ خزمه‌تكاری ده‌زگایی ئاسایش و پاراستنن.
- پۆستی قایمقامیه‌تی سۆران ده‌بیت سۆرانی بیت چونكه‌ داگیركردنی زه‌وی وگه‌نده‌لی له‌م شاره‌ ده‌كه‌یته‌ ملی قایمقام به‌ پله‌ی یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سیایه‌تی بارزانی نه‌كه‌و‌یته‌ به‌رزمانی خه‌لكی ده‌ڤه‌ری سۆرا .
- هیشتنه‌وه‌ی كه‌سیكی بادینی له‌ پۆستی شاره‌وانی سۆران به‌جیگیری ده‌مینیته‌وه‌ .
- هیشتنه‌وه‌ی به‌شی كۆمه‌لایه‌تی لقی 10 پارتی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسای كارده‌كات له‌ ریگایی كه‌سیكی پاراستنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ر كردنی كیشه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگایی شاری سۆران به‌ شیوه‌ی سلحی عشائیری مانه‌وه‌ی زۆر به‌زه‌روردانراوه‌ .
- مانه‌وه‌ی نه‌دانی كچی بارزانی به‌ كوری سۆران ،ئاسایی بۆنی هینانی كچی سۆرانی بۆ كوری بارزانی چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ خزمه‌تی زیادبونی نفوسی خیله‌كانی بارزانه‌.
- كاگیرانی لقی 10 ئازادن له‌ داواكردنی پاره‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ پارتی توره‌ن ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ باشی ده‌زانن ئه‌وه‌ پارتی جی به‌جی ده‌كات.
- به‌هیچ شیوه‌یه‌ك حزبه كوردستانیه‌كان پۆستیان نابیت له‌م شاره‌ چونكه‌ ئه‌و شاره‌ شاریكه‌ بربره‌ی پشتی پارتیه‌ پارتی بی ئه‌م شاره‌ پارتی نیه‌ .
- هیچ به‌رپرسیكی ده‌زگایه‌كانی شاری سۆران گورانیان تیدا ناكریت چونكه‌ ئه‌وانه‌ له‌ گوی پارتی ده‌رناچن .
- ریگه‌ نه‌دریت كه‌ خه‌لك به‌شداری كۆروكۆبه‌نه‌وه‌كانی حزبه‌ سیاسیه‌كان به‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ر نه‌كه‌ویت كه‌ پیگه‌یان به‌هیزه‌ له‌و شاره‌ .
- هیشتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ پته‌وه‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران و ده‌زگایی پاراستن بۆ چاودیری كردنی گروپه‌ ئیسلامیه‌كان له‌م ناوچیه‌ كه‌ حزبه‌ ئیسلامیه‌كان پیگه‌یه‌كی باشی جه‌ماوه‌ریان هه‌یه‌ هه‌ر مامۆستایه‌كی ئاینی به‌ خه‌ته‌ر بزانیریت ئه‌وه‌ پیویسته‌ زوو له‌ وتنه‌وه‌ی وتاری ئاینی دوربخریته‌وه‌ .
بلاو كردنه‌وه‌ی ریزی شیخه‌كانی بارزان له‌ ناوچه‌كه‌ كاری یه‌كه‌می حزبه‌ چونكه‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی خاوه‌ن ماله‌ له‌و ناوچیه‌ ده‌بیت هه‌روا بمینیته‌وه‌ .


نۆما ديانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە