کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ جارى دووەم كچى ڕەشید تاهیرى كۆنە ڕەفیق بەعسى و،جێگرى وەزیرى دارایى پارتى، بە 20 دەفتەر دۆلارەوە، هەوڵى هەڵهاتنى بۆ هەندەران دەدات..

Sunday, 11/07/2010, 12:00


شەوى ڕابردوو، 8ى تەموز سەعات 7ى شەو، ئەو هەواڵە دزەیى كرد، كە ڕەشید تاهیرى كۆنە بەعسى و ، جێگرى وەزیرى داراى بنەماڵەى 31 ئاب، بە بروسكە هەموو دەروازەكانى سنورى هەرێمى كوردستانى ئاگاداركردۆتەوە، كە كچە تەمەن23 ساڵەكەى، بە بڕێكى زۆر لە دۆلارو خشڵو زێرۆەوە، هەڵهاتووە، لەگەڵ گەنجێكى هاوتەمەنى خۆى!
سەرچاوەى هەواڵەكە، لە نوسینگەى وەزارەتى دارایەوە، ئەوەى دركاندووە، كە ڕەشید تاهیر لە دوایى نیوەڕۆى ڕۆژى 5 شەمەوە، لە ڕەوشێكى زۆر نالەبارو خراپدابووە،بە هۆى ئەوەى كە بۆ دووەمین جارە ئەو كچەى لەماڵەكەى هەڵدێت و، دەیەوێت بەرەوە هەندەران هەڵبێت، جارى یەكەم پاش 5 شەو لە نزیك گوندێكى زاخۆوە، دۆزراوەتەوە، كە بڕى 10 دەفتەر دۆلارى لەماڵى باوكى بردووە!
سەرچاوەكە ئەوەشى ئاشكرا كردووە، كە رەشید تاهیر سەرجەم بنكە پۆلیسەكانى هەولێرو دهۆك و سلێمانى ئاگادار كردۆتەوە، لەوەى كەكچەكەى ڕایكردوەو، نزیكەى 20 دەفتەر دۆلار و 4 كیلۆ زێڕو خشڵ و ئەڵماسى لەگەڵ خۆى بردووە!
بەپێى لێدوانى دراوسێكانى رەشید تاهیر، هەرچەندە بارى ئابورى رەشید تاهیر كەمتر نیە لە نێچیرەڤانى گەورە دز، بەڵام لە رووى كۆمەڵایەتیەوە، ئەوەندە شپرزەو تێكشكاو ئیفلیجە، كە كەس ئاواتى پێناخوازێت.
ئەوەشیان باسكردووە، كە چەندین جار كچەكانى رەشید تاهیر تووشى كیشەى مۆبایل و شتى لەو جۆرە هاتوون و، ئێستا هەست بە تێكشاندنى بارى كۆمەڵایەتى دەكەن، كە هەمووشى ڕەشید تاهیر لێى بەررپسە وەك دراوسیەكانیان باسیان كردووە!
بۆ ئەوەى باشتر سیڤى ژیانى ڕەشید تاهیر بناسن، ئەمە بەشێكە لە ژیانى:
ڕەشید تاهیر برازاى دكتۆر حەسەن جەرجیسى ئەندامى مەكتەبى سیاسى پارتیە، كە زیاتر لە 8 ساڵە وازى لە پارتى هێناوە، رەشید تاهیر لە زەمەنى رژێمى بەعسدا، ڕەفیق حزبى بەعس بووەو، فەرمانبەرى دەواجن بووەو، سەربە قیادەى حزبى بەعس لە هەولێربووە!
تا ڕۆژانى ڕاپەرین نانى شەوى نەبوەو، گەر لێبوردن دەرنەكرایە، ئەوا نیازى راكردنى بۆ بەغداد هەبوە، ئەوكات بە هۆى مامیەوە(جرجیس حەسەن)ەوە، خۆى خزاندە ناو بنەماڵەى بارزانى و، لەیەكەمین كابینەوە، بە بەڕێوەبەرى گشتى دارایى ، لە وەزارەتى دارایى دانراوە،تا نووسینى ئەم ڕاپۆرتە رەشید تاهیر لە شوێنەكەى خۆى زیادى كردووە، كەمى نەكردووەو،ئێستاش كراوەتە جێگرى وەزیرى دارایى ، بەو شێوەیەى كە دارایى یەكێتى و پارتى یەكى نەگرتۆتەوە، رەشید وەیرى دارایى بنەماڵەى خیانتكارى 31 ئابەو، ڕاستەو خۆ پەیوەندى، بە گەورە دزى كوردستان و ماڤیاى بنەمالە (نێچیر)ە موراهیقەكەى ئیدریس!
رەشید تاهیر هەرچى نەزان و نەخویچندەوارو نەفس نزم و ماستاوچى چواردەورى هەیە كردویەتى بە(بەڕێوەبەر، شارەزا، راوێژكار) و زۆر پۆستى دیكە، تا ئەوەى هەرچى چایچى هەیە كردویەتى بە بەڕێوەبەر(وەك هەڤاڵ) كە چایچى بەردەستى بووەو، ئێستا بەڕێوەبەرى گومرگى مەدەنى هەولێرەوە، تا پۆڵى 2 ناوەندى خوێندووە!
رەشید هەر ئافرەتێك جوانى ماوەیەك كردویەتى بە(سكرتێرو بەردەستى خۆى) تەنانەت بۆ شارى دهۆكیش بردوونى و، بە دەفتەر دۆلارى بۆ سەرف كردوون و، تا ئێستا 4 لەو ئافرەتانە كە كچ بوون، بەرەو هەندەران رۆشتوون و،كە هەموو شەوەكانى ئەوانەى بردووەواتە(كچێنى) رەشید ئەوەى بۆ بەعسى كردووە، بە زیادەوە بۆ بنەماڵەى كردووە، هەربۆیە 20 ساڵ تەمەنى بەعسیایەتى بە پێشمەرگە بۆى هەژماركردووە!!!!!!
كۆنە رەفیق بەعسیەك هەموو شتێكەوە، تەنها حساب بۆ نامەى نێچیرى دز دەكاو، هەفتەى 4 شەو نێچیر بۆ ئاشنابوون بە دارایى بانگى دەكا، تا بە نهێنى میزانیەى سنورى پارتى لوش بدات، وەك ئەوەى كردى!
بە هەموو بارزانیەكان بە ئەوانەى ئەنفالیشكراون بە قەدەر رەشید تاهیر لاى مەسعود و مەسرورو نیچیر رێزیان نیە!
هەموو بەرپرسانى حزبى و حكومى و لەشكرى ناو پارتى رۆژانە هەزار جنێو بە رەشید وبابى دەدەن، كەچى كە دەچنە بەردەمى پێى دەڵێن، بەراستى ئەوەى بە تۆ دەكرێت كەس ناتوانى بیكات و، ئیتر با ئەوەش لەولاوە بوەستێت هەموویان بە ئەزبەنى بانگى دەكەن!
رەشید تاهیر لە دهۆك 30 زەوى 200 مەترى هەیە، لە هەولێر 40 پارچە زەوى كە نیوەى روكنە هەیە، لە دهۆك 20 خانوى هەیە، لە هەولێریش 25 خانووى هەیەو، تەنها دوانیانى داوە بە كرێى ، یەكیان بەڕێوەبەرایەتى كۆمپانیاى تەئمینى هەولێر تیا كرێچیە بە 100 وەرەقە و، ئەوى دیكەیان خەزێنەى پارێزگاى سلێمانى لە مەنفا لە هەولێر بە 50 وەرەقە و، یەكیان ڕێكخراوێكى ئەوروپى لە دۆلاراوا بە 100 وەرەقەو، یەكێكى دیكەیان كۆمپانیایەكى بازرگانى ماڵى بارزان بە 150 وەرەقە، چونكە 2000 مەترەو 3 نهۆمە!
ڕەشید تاهیر دزێكى بێوێنەیە، خاوەنى 20 كۆمپانیایە بۆ ئاوەدانكردنەوەو، هەموو پرۆژەكانى دروست كردنى بینایەى بانك بۆ سەرجەم شارەكان لە هەولێرو دهۆك ،بە ببێ تەندەر بۆ كۆمپانیاكانى ڕەشید دەردەچێت!
ڕەشید زەوى بۆ خۆى و ژن و منداڵەكانى لە گەرەكى 284 واتە پاركى هەولێر لە گەرەكى وەزیران یەكى 600 مەتریان وەرگرتووە، تا ئەوەى مندالچە بچوكەكانیشى بۆیان دەرچووە!
لە مەوزعى ئەخلاقدا ئەوەى(ئەبو سەعد و ئەبو تەلحەو ئەبو عامر) لە هەولێر نەیانكردووە بەرامبەر كچ و ژنى هەولێر ، ئەوا رەشید تاهیر بە زیادەوە كردویەتى بە پارەى دارایى و خوێنى شەهیدان و مولكى گشتى!
بۆ هەر سەفەرێكى بۆ دهۆك 3 تا 4 كارمەندى سۆزانى لەگەڵ خۆى بردووە، تا ئەوەى هەریەكە لەمانە چەندین جار بە نیچیرو مەسروریان گووتووە: ئەوانیش.....محەمەد عەلى بەڕێوەبەرى ئاسایشى گومرگى ئیبراهیم خەلیل و تەمەر كۆچەر پارێزگارى دهۆك و، دكتۆر ڕزگار بەرپرسى لق1 بادینان..
بەڵام رەشید هەر رەشیدەكەى بنەماڵەیەوە، ئەوەندە پیاوێكى بێ ریزو رووشكێنە، ئەوەشى وەك میرات لە بەعسیە خۆێنرێژەكانەوە بۆ ماوەتەوە، كە چۆن سەدان جار تفی و جنێو سوكایەتیان بە خۆى كردووە، ئەمڕۆ هەمان شت بەرامبەر بە مرۆڤى كورد دەكا، بەتایبەتى ڕۆژ نیە سوكایەتى بە پێشمەرگەو كادیرەكانى سەربە حزبەكەى بنەماڵەى 31 ئاب نەكاتەوەو، ڕۆژێكیان حاجى ئەنوەرى حاجى عوسمان جێگرى وەزارەتى پێشمەرگە، كە برایەكى شەهیدەو دەستێكیشى براوەتەوە، هەزارو یەكجار پەشیمان بووە لەوەى ئەو پێشمەرگە بووەو، برایەكى شەیهدەو، ئەمڕۆ بەعسیەكى وەك ڕەشید وەڵامى تەلەڤونەكانى ناداوەوەو، تا ئەوەى وتبووى، گومبخواردایەو، پارتى نەبوومایە!
دواین زانیارى ئەوەبوو، كە كچێكى رەشید تاهیر لە 20 رۆژ لەمەو بەر ئیمزایەكى تەزویرى باوكى كردبوو، 50 ملێۆنى لە بانكى ناوەندى هەولێر بە تەزویر بردبوو، دواى ئەوەى ئاشكرابوو، ڕووداوەكە یەك فەرشى بەسەردادرا!
بە پێى دواین هەواڵ كچەكەى رەشید پێش ڕۆشتنى 5 دەفتەر دۆلارى داوە بەو گەنجە، تا لە سنورى حاجى ئۆمەرانەوە دەربچن، بەڵام سەعات 1 پاش نیوەرۆى ئەمرۆ هەینى، كچەكەى ڕەشید تاهیر لە مەرزى حاجى ئۆمەران ، لەلایەن پیاوانى پاراستنى بنەماڵەوە دەستگیر كراوەو، بەڵام تەنها 4 دەفتەر دۆلارى پێبووە و، هاوارى كردووە كە پیاوانى دەزگا ى پاراستنى مەرزى حاجى ئۆمەران لە جانتاكەیدا دزیویانە!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە