کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).
من هونەر ئەحمەد كە لە كەیئێن ئێنKNN لەكەركوك كارى پەیامنێرى و پێشكەش كردنى بەرنامەى دیدارى تایبەت و ڕێپۆرتاج دەكەم ,لەگەڵ ئەوپەڕى ڕێز و خۆشەویستیم بۆ بەشێك لە هاوڕێ و هاوكارانم لە كەیئێن بەڵام وەكو هەڵوێستێك و قبوڵنەكردنى ئەو كەم و كوڕیانەى لە كەئێن ئێن بەدى دەكرێت بڕیارمدا دەست لەكاربكێشمەوە , تائێستاش...
بوتنەوەى گۆڕان ئەگەرچى لە كوردستان هەنگاوى فیعلى و جدى هاویشتوە و شوێن پێى خۆى كردۆتەوە و بوتە جێگەى متمانە لاى بەشێكى زۆر لە خەڵكى كوردستان بەڵام لە ناوچە دابِرێنراوەكان بەپێچەوانەوەیە بەوپێیەى گۆڕان لەو ناوچانە نە دەسەڵاتە و نە ئۆپۆزسیۆن تەنانەت خۆشى نازانێت بەرەوكوێ هەنگاو دەنێت ئەمەش وایكردوە...
بەڕێز كاك نەوشێروان مستەفا ڕێكخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێز مامۆستا مەحەمەد فەرەج ئەمیندارى گشتى یەكگرتووى ئسلامى كوردستان بەڕێز مامۆستا عەلى باپیر ئەمیرى كۆمەڵى ئیسلامى كەركوك لە ماوەى كەمتر لە 20 ڕۆژ 375 قوربانى دا بەڵام ئەوەى جێگەى نیگەرانیەى لاى كەركوكییەكان ئەوەیە كە ئۆپۆزسیۆن هیچ هەڵوێستێكى...
كەس ناتوانێت نكوڵى لەوە بكات كە لەڕابردودا كورد نەیتوانیوە سیاسەتى ئاقلانەى ئابورى بكات , هۆكارەكەشى ناتوانین هەموو بخەینە سەرشانى سەركردەكانى كورد ئەگەرچى بەشێكى كەمتەرخەمییەكانیان دەكەوێتە ئەستۆ ئەویش بەهۆى دروست كردنى شەڕى ناوخۆ و شەِركردن لەسەر دەسەڵات و دابەش كردنى كوردسان بەسەر دوو جەمسەرى سەوز...
دواى ئەوەى لەلایەن پارێزگارى كەركوكەوە بوجەى سەرف كراوى 2012 لەكۆنگرەیەكى ڕۆژنامەنووسیدا خرایە ڕوو لە كۆنگرەیەدا دكتۆر نەجمەدین پارێزگارى كەركوك ڕایگەیاند كە بۆ یەكەمجارە لە مێژوى شارى كەركوك بوجە بەو ڕێژە زۆرە سەرف كرا بێت كە بە 96% مەزەندەكرد, من لەم نوسینەدا ڕێژەى ئەو پارەیەى كە بۆ دام و دەزگاكانى...
سیاسەتەكانى كورد لە ڕابردودا لە شاخ و لە شار جگە لە گاڵتەكرد بە عەقڵى تاكى كوردى هیچى دیكەى تێدا بەدى نەكراوە چونكە لەكاتى دروست بوونى ڕێككەوتنەكان نەگەڕاونەتەوە بۆ ڕاى گەل بەڵام لەكاتى دروست بوونى كێشەكاندا خۆیان خستۆتە باوەشى گەلەوە و یاخود دروسترە بڵێین گەلیان كردۆتە قەڵغانى خۆیان لەكاتى مەترسیەكاندا...
پارێزگارى كەركوك هەر لەگەڵ سەرەتایى دەست بەكاربونیەوە وەكو پارێزگارى كەركوك لەلایەن جەلال تاڵەبانیەوە گڵۆپى سەوزى بۆ هەڵكرا دكتۆر نەجمەدین پارێزگارى ئێستاى كەركوك كە پێشوتر بۆ ماوەیەكى زۆر لە ئەمەریكا نیشتەجێ بوو و پسپۆرى بوارى مێشك و دەمارە و لەسەر بانگێشتى تایبەتى جەلال تاڵەبانى سەرۆك كۆمارى عێراق...
ڕەشبینى لەژیاندا وێستگەیەكە دەبێت هەموو مرۆڤێك پێیدا تێپەڕێ بەڵام هەندێ كەس زوو پێیدا تێپەڕدەبن هەندێ كەسى كەش لەو وێستگەیەدا دەمێننەوە هەندێ كەسى دیكەش دواى تێپەڕبونیان جار جار دەچنەوە خەون و خەیاڵى ئەو سەفەرەیان , دوور لە پێناسە باشتر وایە باس لە حالەتەكە و چۆنیەتى دروست بوون و چارەسەركردنى و قسە...
ئەوەى زۆر سەیرو سەمەرەبوو بەلامەوە قسە زلەكانى مەلابەختیار بەرپرسی دەستەى كارگێڕى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بوو كە لەمیانەى كۆنگرەى دووەمى نائاسایى بەدەپە لە ئەنكەرە پێشكەشى كرد كاكى مەلا خۆى كردبوو بەفس فس پاڵەوان و دۆستى تەنهاى كورد وەك بڵێیت لەبیرى چوبێت حیزبەكەى كون بەكون بەدواى گەریلاكانەوە بوو...
هەرلەدواى سەركەوتنى ئیخوانەكان چ لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى میسردا چ لە سەركەوتنى پاڵێوراوەكەیان محمد ومورسى وەكو یەكەم سەرۆكى هەڵبژێردراواى مسیر دواى شۆرشى 25 ى یەنایەرى لەكوردستان چ وەكو ئیسلایەكان بەتایبەتى تر یەكگرتووى ئیسلامى چ وەكو لایەنە عەلمانیەكان بەتایبەتى تر یەكێتى نیشتیمانى لەڕاگەیاندنەكانى...
دواى رزگار كردنى كەركوك هەموان جاوەرێى ئەوەمان دەكرد كە سەركردایەتى كورد گرنگیەتى ئیجگار بێ سنوور بە كەركوك و ناوچە دابراوەكان بدات و هەروەكو ئەو دڵ و قودسە تەماشااى بكەن كە كردبویانە دروشمى بریقەدارى خۆیان بەڵام پێشبینیەكان بە پێچەوانە دەر چوون هەرزوو زۆربەى بەرپرسە كوردەكان شان بەشانى هەندێك خەڵكى...
ئەمەریكا و عەرەبستانى سعودى بەوەوە نەواستان تاچاوەڕوانى باڵى ئیسلامى سیاسى بكەن بۆ كزكردن و لاوازكردنى سۆڤیەت بەڵكو هەرزوو هەوڵى دروستكردنى باڵى ئیسلامى سیاسى چەكداریان دا .سعودیا لەلایەن خۆیە توانى ڕۆڵى گەورەو بەرچاو ببینێت لە پێكهێنانى گروپى چەكدارى بەپاڵپشتى كردنى ماددى ئەمەریكا لەناوخۆى سعودیا...
دوابەدواى جەنگى ساردى نیوان ئەمەریكاو روسیا ئەمەریكا بەدواى ڕیگە چارەیەكى دیكەدا دەگەرا بۆ درێژە پێدان بەو جەنگە بەڵام بەشیوازێكى دیكە چونكە پێى وابوو ڕووبە ڕوو بونەوە لەگەڵ مۆسكۆ كارێكى ئەستەمە ئەگەر ئەگەرى سەركەوتنى مسۆگەریش بێت بەڵام زیانەكانى پاش جەنگ زۆرتر دەبێت لە دەستكەوتەكانى بۆیە سیاسەت...
كوردەوارى وتویانە (قەلى ڕەش بە قەل ڕەش دەڵێت ڕووت ڕەشە) ماوەیەكە لەسەر دوانگەى ڕاگەیاندنەكانەوە هەریەك لەبارزانى و مالكى دەستیان داوەتە جەنگێكى ڕاگەیاندن هەریەكەیان ئەوەى تر تۆمەتبار دەكات بەوەى دیكتاتۆر و گەندەڵە كە پێم وایە لێدوانەكانى هەردوولایان ڕاست و دروستن چونكە زۆر ئاشكرایە كە ئەم دوو سەركردە...
دەوڵەتى كوردى ئەوبابەتەى كە لەماوەیەكى كورتدا بوە باس و خوازى هەندێك لە ڕاگەیاندنە عەرەبى و ڕۆژئاواییەكان و بەشێوەیەكى ناڕاستەوخۆش ڕاگەیاندنە كوردیییەكانى سەربەدەسەڵات بەتایبەتى تریش ڕاگەیاندنەكانى پارتى ڕەنگە لاى هەندێك خەڵكى نەخوێندەوارو چاو بەستراوە ئاشكرا نەبێت كە وروژاندنى بابەتى دەوڵەتى كوردى...