شەڕى ئیخوان موسلمین لە كوردستان
Friday, 12/10/2012, 12:00
هەرلەدواى سەركەوتنى ئیخوانەكان چ لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى میسردا چ لە سەركەوتنى پاڵێوراوەكەیان محمد ومورسى وەكو یەكەم سەرۆكى هەڵبژێردراواى مسیر دواى شۆرشى 25 ى یەنایەرى لەكوردستان چ وەكو ئیسلایەكان بەتایبەتى تر یەكگرتووى ئیسلامى چ وەكو لایەنە عەلمانیەكان بەتایبەتى تر یەكێتى نیشتیمانى لەڕاگەیاندنەكانى خۆیانەوە ڕۆژانە هەواڵەكانى میسر دەگوێزرایەوە ئێستاشى لەگەڵدابیت . هەرچى یەكگرتووى ئیسلامى كوردستانە وەكو ئەوەى خۆیان دەڵێن سەربەقوتابخانەى ئیخوان موسلمینن لەڕووى فیكرەو بیرو بۆچونەوە ئەمەش وایكردوە بەبەردەوامى هەواڵەكانى میسرى لە ڕاگەیاندنەكانى خۆیانەوە وەكو بەهارێكى بێ خەوش و خۆڵ نیشانى بینەرو بییسەرو خوێنەردەدا لەبەرابەریشدا یەكێتى نیشتیمانى شەوانە ڕاپۆرتى ئامادەكراوى ڕەخنە ئامێز ئامادە دەكات بۆ شكاندن و لەكەداركردنى یەكگرتوو و دەسەڵاتى ئیسلامیەكان لە رێگەى دەرخستنى كەموكوڕییەكانى ئیخوانەكانى میسر چونكە ئیسلامیەكان زیاتر لە سنورى سەوز ئەگەرى گەشەكردنیان زیاترە یەكێتیش لەدواى بەهارى عەرەبیەوە ترسى زیاتر لێ نیشتوە ئەگەرچى ئەوبەهارە ئەمڕۆبێت یان سبەى بۆن و بەرامى هەردەگاتە كوردستان بەڵام یەكێتى زۆر ئاساییە بەلایەوە خاوەنى ئەو بەهارە گۆڕان یاخود هەرهێزێكى دیكە بێت تەنها ئیسلامیەكان نەبێت
كەناڵى گەلى كوردستان كە سەربە یەكێتى نیشتیمانى كوردستانە لەئیستادا كار لەسەر محمد مورسى سەرۆكى میسر دەكەن و تۆمەتبارى دەكەن بەوەى كە نەیتوانیوە لەو ماوەیەى كە دیارى كردبوو بۆ ئەوبەڵێنە 64 خاڵیەى كە وتبوى دەبێت ماوەى 100 ڕۆژ جێبەجێ بكرێت بەڵام نەیتوانى بەڵێنەكانى بباتە سەر من لیرەدا دەپرسم ئایە ئەو هەمو كێشەو گرفتە بۆچى كەناڵى گەڵى كوردستان نایانخاتە بەر ڕەخنەكانى خۆى و نایانخاتە ژێر پرسارەوە گرنگترینیان پرسى گەندەڵیە لەم ووڵاتەدا ئەى باشە كەناڵى گەلى كوردستان بۆ باس لەم هەموو بەڵێنانەى بەرپرسانى كورد ناكەن كە ڕۆژانە بەڵێنى بەلێشاو دەدرێت بەبێ كردار ئەى بۆچى هەندێك باس لەوهەموو بەڵێنە جێبەجێنەكراوانەى جەلال تاڵەبانى سەرۆكى یەكێتى نیشتیمانى ناكرێت دیارترینیان پرۆژە 17 خاڵیەكەى خۆى كە تەنها هەفتەیەكك دواى دەرچوونى ئەو پرۆژەیە تاڵەبانى یەكەم كەس بوو دەستى بەپێشێل كردن و پشتگوێ خستنى ئەو پرۆژەیە كرد
من لەم نوسینەدا مەبەستم لەوەنیە داكۆكى لە ئیخوان موسلمین یاخود ئیسلایەكانى كوردستان بكە بەڵام چەواشەكارییەكانى ئەم دەزگا ڕاگەیاندنانە و باس نەكردن لە كێشەو گرفتە ناوخۆییەكانى كوردستان ئەوە جێگەى سەرنجە لاى من تەنانەت بۆ حیزبە ئیسلایەكانیش هەمان ڕەخنەم هەیە كە دەكرێت ئەوان لە ڕێگەى پرۆژەو ڕەخنەى جدى و ئۆپۆزسیۆن بوونى كاراوە لەداهاتودا خۆیان بگەیەنن بەدەسەڵات نەك وابزانن بەو هەواڵەسیاسیانەى كە لەمیسر ڕوودەدات دەتوانن خۆیان بەهێز بكەن ئەوەى كە گرفتى حیزبى سیاسیە لە ووڵاتەدا ئەوەیە كە بەردەوام چاوەڕوانى ئەوەن ڕوداوەكانى دەرەوە گاریگەریان لەسەر دروست بكات نەك ئەمان گاریگەرى لەسەر ڕوداوەكانى دەرەوە دروست بكەن بەبێ گوێدانە ئەوەى كە كوردستان جیاوازە لەگەڵ وڵاتانى دیكە بۆ نموونە ئیسلامیەكانى كوردستان جگە لەوەى كە دڵخۆشن بە سەركەوتنى هاوفیكرەكانیان لە تونس و میسر و ەغریب و چەند وڵاتێكى دیكە لەگەڵ ئەوەشدا چاویان بڕیوەتە ئەوەى ئەو سیناریۆیە لەكوردستاندا دوبارەبێتەوە و بگەن بە دەسەڵات
بەڵام ناكرێت ئەوە لەبیر بكەین ئەو هەلەى كە بۆ ئیخوان ڕەخسا لە میسر تا ئیستا ئەو هەلە بۆ ئیسلامیەكانى كوردستان نەڕەخساوە بەپێچەوانەشەوە ناكرێت كە عەلمانیەكان بێ غەمم بن هەروەكو لەسەرەتاوە ئاماژە پێى كرد بەهارى عەرەبى دەگاتە كوردستان بەڵام بەشێوەیەكى دیكە پێدەچێت لە كوردستان بەهارى عەرەبى لە ڕێگە سندوقەكانى دەنگدانەوە بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست