کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئۆپۆزسیۆن بێویستە داواى لێبوردن بكات

Monday, 16/01/2012, 12:00




 
دواى ئەوەى لەساڵى 2009 هەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێم و پەرلەمانى كوردستان ئەنجام درا لەكۆتایدا جارێكى دیكە پارتى و یەكێتى توانیان زۆرینە بەدەست بهێنن و مافی پێكهێنانى حكومەتیان بۆ بگەرێیتەوە بەڵام ئەوەى جێگەى خۆش حاڵى بوو ئەمجارەیان ئۆپۆزسیۆن بەهێزتر دەركەوت لەجارانى پێشوتر ئەمەش دواى ئەوەى كە گۆڕان وەكو هێزێكى ئۆپۆزسیۆن خۆى ڕاگەیاند لەگەڵ یەكگرتوى ئیسلامى و كۆمەڵى ئیسلامى توانرا بەرەیەكى باشى ئۆپۆزسیۆن بچێتە پەرلەمانەوە ئەگەرچى پێشوتریش یەكگرتوو كۆمەل ناو بەناو وەكو ئۆپۆزسیۆن خۆیان پیشاندەدا بەڵام ئەمجارەیان بوێرانەتر خۆیان دەرخست . ئەمەیان تائێرە وەرچەرخانێكى گەورەبوو كە چەندین ساڵە هەرێمى كوردستان ئۆپۆزسیۆنێكى بەم شێوەیەى بەخۆوە نەدیبوو . دواتر ئۆپۆزسیۆن ناو بەناو كارى هاوبەش و كۆبۆنەوەى سێ قۆڵى ئەنجام دەدا و تارادەیەكى باش توانیان كارێك بكەن كە ئەم خولەى پەرلەمان لە خولەكانى پێشوتر ئەكتیڤ تر بێت و دەنكو ڕەنگى جیاوازى تێدا ببینرێت و چەند وەزیرێك بانگ كرایە پەرلەمان و قسەو باسێكى زۆر لەسەر بوجەو چۆنیەتى سەرف كردنى و هەڵدانەوەى مەلەفى نەوت و گرێبەستە نەوتیەكان و داهاتى ناوخۆى كوردستان ئەمانە و چەند پرۆژەیاسایەك كێشمە كێش و گفتوگۆكانى ئۆپۆزسیۆن بوو لە ناو پەرلەمان كە هەموو جێگەى دەست خۆشى و شانازى پێوە كردنى ئۆپۆزسیۆنى كوردستانە .

ئەى كەواتە بۆچى دەبێت ئۆپۆزسیۆن داواى لێبوردن بكات .
پێم وانیە هیچ كەس نكوڵى لەوەبكات بەئۆپۆزسیۆنیشەوە كە خۆپیشاندانەكانى 17ى شوبات ئۆپۆزسیۆن بەهەرسێ لایەنەكەوە پشتگیریان لێ دەكرد كە واجبى سەرشانیان بوو نەك وەكو خێرێك هەندێ جاریش بۆ كۆكردنەوەى دەنگى جەماوەر شانازیان بەو پاڵپشتیەوە دەكرد بەڵام دواى كز كردنى خۆپیشاندانەكان و دەركردنى بڕیارە 17 خاڵیەكەى پەرلەمان كە داواى ئۆپۆزسیۆن و جەماوەى خۆپیشاندەر بوون هەرسێ لایەنى ئۆپۆزسیۆن پەنایان بردە بەر كفتوگۆ لەگەل دوو لایەنى دەسەڵاتدارى هەرێم وەك ئەوەى بڵێیت دڵۆپێكى خوێن نەڕژرابێت لەو خۆپیشاندانانەى كە كرا , سەركردەكانى ئۆپۆزسیۆن ئەو وتانەى خۆیان بیر چوەوە كە بەردەوام دەیانگوت دەسەڵاتى كوردى موراوەغە دەكات و ناتوانێت چاكسازى ڕیشەى ئەنجام بدات بەهەر شێوەیەك بێت دەسەڵات توانى گۆڵى خۆى لە ئۆپۆزسیۆن بكات لە ئێستاشدا كە یارییەكە بەرەو كۆتایى دەچێت ئۆپۆزسیۆن دانیشتنى پێنج قۆڵى ڕەت دەكاتەوە كە دەبو دواى خۆپیشاندانەكانى 17ى شوبات ئەم كارەى ئەنجام بدایە ئۆپۆزسیۆن ئێستا قسەكانى خۆیان بیر دیتەوەو گەیشتونە بەقەناعەتێك كە دەسەڵاتى كوردى تواناى چاكسازى نیەو تەنها موراوەغە دەكات و كات دەكوژێت تاوەكو یارییەكە بەم ئەنجامە لە بەرژەوەندى خۆى كۆتایى پێ بهێنێ ئۆپۆزسیۆنیش لەم یارییە دۆراوەدا پێویستە داواى لێبوردن لە هەموو خەڵكى كوردستان بكات بەتایبەتى لە كەس و كارى شەهیدانى 17ى شوبات چونكە ئەو بڕیارەى كە دەیتوانى ساڵێك پێش ئێستا بیدایە و خوێنى شەهیدانى 17ى شوباتى نەكردایە بەقوربانى گفتوگۆكانى بەڵام كردى , ئێستاش دواى نزیكەى ساڵێك لە روداوەكانى 17ى شوبات بریارى بایكۆت كردنى كۆبونەوە لەگەڵ دەسەڵات دەدات بۆیە ئەوەى پێویستە لەسەر ئۆپۆزسیۆن ئەوەیە كە لەدانیشتنەكانى خۆیان بەبەیان نامەیەكى هاوبەش بڵاو بكەنەوە و لە دەزگاكانى ڕاگەیاندنى خۆیانەوە داواى لێ بوردن بكەن لە جەماوەرى كوردستان سەرەتاش داواى لێ بوردن لە شەهیدانى 17ى شوبات . كەنەیان توانى داكۆكى لە خوێنى ئەو شەهیدانە بكەن , بەچەند دانیشتنێك و گفتوكۆ ى بێ ئەنجام ئەوانیش وەكو دەسەڵات كارەكەیان پەرە پۆش كرد تەنانەت بۆیان نەكرا فشار لەسەر دەسەلات دروست بكەن بۆ دادگایى كردنى تاوانبارانى 17ى شوبات .

چەند قسەیەكى تر لەسەر ئۆپۆزسیۆن .
1- ئەوەى دەبینرێت لە هەرێمى كوردستان هەموو كارو چالاكیەكانى ئۆپۆزسیۆن لەدەڤەرى سلێمانى كۆبوەتەوە چەند چالاكیەكى كەمیش لە هەولێر , ئۆپۆزسیۆن بوەتە ئۆپۆزسیۆنى سنوورى سلێمانى و ناوچەى سەوز نەك ئۆپۆزسیۆنى هەرێمى كوردستان جگە لەمەش هەست بە ناتەبایەك لە نێوان ئەم سێ هێزەدا دەكرێ روداوەكانى بادینان ئەم راستیەمان بۆ دەسەلمێنن دواى سوتاندنى بارەگاكانى یەكگرتوو گۆڕان كە كە هێزێكى بەهێزى ئۆپۆزسیۆنە وەكو تەماشاكەر بینراو هەرچى كۆمەڵى ئیسلامیشە كەوتە سوڵح كردنى نێوان پارتى و یەكگرتوو لەلایەكى دیكەشەوە وەكو ئۆپۆزسیۆن خۆى پیشاندەدات و یەكێكە لەو سێ هێزەى ئۆپۆزسیۆنە . جگە لە یەكگرتوى ئیسلامى نەگۆران نە كۆمەڵى ئیسلامى گرنگى بە ناوچەى بادینان نادەن و خاوەنى هێزێكى ئەوتۆ نین كە بڵێین ئۆپۆزسیۆنى كوردستان ئۆپۆزسیۆنى هەموو كوردستانە . دەبوایە ئۆپۆزسیۆن بۆ بەهێزكردنى خۆیان لە روداوەكانى بادینان هێزێكى وە یەكگرتویان بەتەنها جێ نەهێڵایە ئەگەر لەبەر بەرژەوەندى خۆشیان بوایە چونكە بەهێزى یەكگرتوو لە بادینان جگە لەوەى ئۆپۆزسیۆن بەهێزتر و تۆكمەتر دەكات ڕێگە خۆشكەریشە بۆ گۆران و كۆمەڵ تابتوانن بە ئازادى بارەگاكانى خۆیان بكەنەوە لەو ناوچانەدا.
2- زۆر هەست بەوە دەكرێت ئۆپۆزسیۆن وابیر دەكاتەوە دەیەوێت كە ببێت بەدیلى پارتى و یەكێتى ئەمەیان هەڵەیەكى زۆر گەورەیە چونگە كارى ئۆپۆزسیۆن چاكسازى و ڕیشەكێش كردنى گەندەڵییە ئەگەر ئۆپۆزسیۆن بەم ئاقارە بیر بكاتەوە ئەوە ناتوانیت ئەو ئامانجانە بپێكێت كە لە پێناویدا دروست بووە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە