کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دەوڵەتى كوردى پێویستى بە فریاد رەس نیە

Saturday, 05/05/2012, 12:00






دەوڵەتى كوردى ئەوبابەتەى كە لەماوەیەكى كورتدا بوە باس و خوازى هەندێك لە ڕاگەیاندنە عەرەبى و ڕۆژئاواییەكان و بەشێوەیەكى ناڕاستەوخۆش ڕاگەیاندنە كوردیییەكانى سەربەدەسەڵات بەتایبەتى تریش ڕاگەیاندنەكانى پارتى ڕەنگە لاى هەندێك خەڵكى نەخوێندەوارو چاو بەستراوە ئاشكرا نەبێت كە وروژاندنى بابەتى دەوڵەتى كوردى لەلایەن پارتى دیموكراتى كوردستانەوە بوو بەڵام لاى خەڵكى خوێنەوارو ڕۆشنبیرو رۆژنامەنووس زۆر دیارو ئاشكرایە كە پارتى لەپشت وروژاندنى ئەم بابەتەوەبوو بە شێوەى لێدوانى بەرپرسێك لە سەركردایەتى پارتى دیموكراتى كوردستانەوە كە نەیویست ناوى خۆى ئاشكرا بكات خزێنرایە نێو ڕاگەیاندنەكانى ناوخۆو دەروە بەڵام دواى ئەو فشارانەى كە لەسەر پارتى نەما گۆڕەپانى سیاسى بۆ ڕوون و ئاشكرا بوو ئاوە لێڵەكەى رۆشن بوەوە ئەوكات هەرخۆیان نكوڵى ئەوەیان كرد كە ئەوان بەڵێنى ئەوەیان دابێت سەبارەت بەڕاگەیاندنى دەوڵەتى كوردى لەكاتێكدا تا ئەو فشارانەى لەسەر پارتى هەبوون نكوڵى لەو لێدوانانە نەدەكرد .
لە 27-12-2012 كاتێك باس لە ئەوە دەكرا كە سەرۆكى هەرێم مژدەى دەوڵەتى كوردى پێیە لە نەورۆزى 2012 ئەوكات بابەتێكم نوسى بە ناونیشانى (بۆچى نەورۆزى داهاتوو بارزانى دەوڵەتى كوردى ڕادەگەیەنێت)لەو بابەتەدا ئاماژەم بەوە كردبوو كە وروژاندنى ئەم بابەتە هۆكارى ناوخۆى و دەرەكى هەبووە هۆكارە ناوخۆییەكان
1-تۆمەتباركردنى ئۆپۆزسیۆن لەوكاتەدا بەوەى كە لەكاتێكدا بارزانى سەرقاڵى ڕاگەیاندنى دەوڵتى كوردى بەڵام لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن هەوڵى گێرە شێوێنى و شڵەژانى ئاسایشى هەرێمن بەتایبەتى لەوكاتەدا ڕووداوەكانى زاخۆ و ناوچەكانى دیكە ڕویدابوو .
2-كپ كردنەوەى دەنگى ناڕازى خەڵك كە ئەوكات یادكردنەوەى 17ى شوبات لەئارادابوو بەدوبارەبونەوەى خۆپیشاندانەكان .
هۆكارە دەرەكییەكان .
1-سەرقاڵكردنى ڕاگەیاندنە عەرەبى و ڕۆژئاواییەكان بەم بابەتە و گرنگى نەدان بەڕوداوەكانى ناوخۆى هەرێم
2-بەكارهێنانى ئەم بابەتە وەكو كارتێكى فشار لەسەر حكومەتى مەركەزى
دەتوانین بڵێن ئەم بابەتى دەوڵەتى كوردییە بەڕێژەیەكى بەرچاو توانى ڕووى ڕاگەیاندنە عەرەبى و ڕۆژئاواییەكان لە ڕووداوەكانى زاخۆو فشارەكانى دروست بوونى دوبارەبوونەوەى خۆپیشاندان چەندین گەندەڵى رۆتین لەكارەكانى حكومەتدا بسوڕێنێت بەرەو لاى خۆى
هەرتاكێكى كورد لەهەر شوێنى ئەم دونیایەدا بێت خەون بە دەوڵەت بوونى كوردستانەوە دەبینێت جگە لەوانەى كە دەوڵەتى كوردى بە خەونى شاعیرانە دەزانن بەڵام ورژاندنى ئەم بابەتە لەلایەن حیزبێكەوە و بۆ بەرژەوەندى تایبەتى حیزب ئەمەیان جێگەى هەڵوێستەو قسە لەسەر كردنە بۆیە پێویستە نەهێڵین جارێكى دیكە ئەم هەوڵانە دوبارە ببنەوە وەجارێكى دیكە ڕێگە بەكەس نەدەین باس لە دەوڵەتى كوردى بكات چونكە پێویستى بە باسكردن و دروشم نیە پێویستە هەوڵبدەین دەڵەتى كوردى خۆى خۆى ڕابگەیەنێت هیچ كات چاوەڕوانى فریادڕەسێك نەبێت بۆ ڕاگەیاندنى ئەمەش تەنها كارى حیزبێك یان ڕێكخراوێك نیە بەڵكو كارى هەموو تاكێكە لە كوردستان هەموو جیهان بەتایبەتى حكومەت و هەردوو حیزبى دەسەڵات چونكە ئەوان دەتوانن كاریگەریان هەبێت ڕەنگە بپرسن چۆن دەكرێت ڕاگەیاندنى دەوڵەتى كوردى بێ فریادرەس ...... بەڵام دەكرێ ڕاگەیاندنى دەوڵەت بێ فریادرەس و بێ سەرۆكیش چونكە ئەگەر تەماشاى ئێستاى حكومەتى هەرێم بكەین ئەگەر لەبرى فریادرەس سەدان فریادرەس یان لەبرى سەرۆك هەزاران سەرۆك هەبێت بەڵام بەم شێوە ئیدارییى و گەندەڵییەى ئێستا كەس جورئەتى ڕاگەیاندنى ئەو دەوڵەتەى نیە بەڵام هەركات گەندەڵى بنەبڕ كرا و عەدالەتى كۆمەڵایەتى بەرپا كرا دادگاكان سەربەخۆ بون و ئازادى بۆ هەرتاكێكى ئەم ووڵاتە فەراهەم كرا ئەوكات حكومەتى كوردى ڕادەگەیەنرێت ئەگەر بەبێ سەرۆكیش بێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە