وێنەى مستەفا بارزانى كرا بە ئەتاتورك
Friday, 17/02/2012, 12:00
كاتیك میللەت هەست بەكۆیلایەتى دەكات كە ستەمكارێك خۆى بەزۆر بكات بەسمبولى نەتەوەیى و خۆى بكات بە باوكى ڕۆحى و هەرخۆى بەڕاست بزانێت بەرامبەرەكەشى بە كرێ گردەو دارە دەستى خەڵكى دابێت
ئەوەى لە ماوەى دوو ڕۆژە لە ماڵپەڕى كۆمەلایەتى فەیس بووك و چەند ماڵپەڕێكى دیكە بڵاو بووەوە وێنەى ژوورى سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان بوو دواى دەسبەكاربوونى وەكو سەرۆكى نوێى پەرلەمانى كوردستان كە جێگەى وێنەكەى مستەفا بەرزانى گۆڕى بوو ئەمەش بووە هۆى نیگەرانى زۆر لاى لایەنگرانى پارتى تاكارگەیشتە ئەوەى ئەدهەم بارزانى ئەندامى ئەنجومەنى سەركردایەتى لەسەر پەیجى تایبەتى خۆى لە فەیس بووك نیگەرانى خۆى دەرببرێت ڕووى دەمى بكاتە سەرۆك كۆمارى عێرق جەلال تاڵەبانى ئەدهەم ووتى هێنانەخوارەوەى وێنەى مەلا مستەفا جێگەى قبول نیە ئەمە جگە لەو شەرە كۆمێنت و نوسینانەى پەیجەكانى پارتى و یەكێتى و بەردەوام وەڵامدانەوەى یەكترى
بەراستى ئەوەى زۆر جێگەى تێرامان بوو لاى من ئەوە بوو لەسەر وێنەیەك كە تەنها لاى پارتى پیرۆزە و ناكرێت دەستكارى بكرێت وەك بڵێیت ئایەتى قورئانە سەرۆك كۆمارى عێراقى هێنایە دەنگ بەڵام ئەمرۆ لە كوردستان وەكو ڕێزگرتنێك بۆ شەهیدانى 17ى شوبات چەند گەنجێك ڕویان كردە سەراكانى ئازادى لە كوردستان بینیمان لە هەواڵەكان كە چەندین كەسیان لێ گرتن و بەهێز و زەبرى چەك ویستیان كۆتایى بە دەنگى خەڵك بهێنن بەڵام ئەگەر ئەم كۆتایى هێنانە بە دەنگى خەڵك كەسێك تواناى ئەوەى هەبوایە ئەوە زین العابدین و حوسنى موبارەك و قەزافى و عەڵى عەبدالله سالح دەیان كرد
هەڵواسینى وێنەى مەلا مستەفا لە لق و ناوچەكانى پارتى جێگەى سەیر و قسە كردن نیە بەڵام هەڵواسینى ئەم وێنەیە لە پەرلەمان و دام و دەزگا حكومیەكان نەك تەنها جێگەى سەیرە بەڵكو جێگەى شەرمەزارییە چونكە نە منێكى سەربەخۆ نە یەكێتیەك و نە گۆڕان خوازێك و نە ئیسلامیەك بەوە ڕازى نابن كەسێكى وەكو مەلا مساەفا بەسمبولى نەتەوەیى پێ بناسێنرێت یاخود بكرێتە باوكى نەتەوایەتى نەتەوەكەمان چونكە ئاشبەتاڵ و چەندین خیانەتى تر مێژووى ئەو پیاوەیە جا چۆن دەبێت كەسێكى خائین و بنەماڵەیەكى زۆردار و ستەمكار بكرێتە باوكى ڕۆحى نەتەوەكەمان
كاتێك شەڕە كۆمێنتى یەكێتى و پاریتەكانم بینى لە فەیس بووك لەسەر هەڵگرتنى وێنەكەى مەلا مستەفا یەكسەر دەسەڵاتەكەى ئەتاتوركم بیركەوتەوە كە ئێستا توركەكان درك بەوە دەكەن ئەو پیاوە چ دڕندەو چ جانەوەرێك بووە بەڵام بەهۆى دەسەڵات و ستەمكاریەوە توانیویەتى خۆى وەكو باوكى نەتەوایەتى تورك بناسێنێت تا ئێستاشى لەگەڵ بێت هەركەسێك دەبێت بەسەرۆكى ووڵات بۆى نیە دەست بەكار بێت تا تاجەگوڵێك لەسەر گۆڕى ئەتاتورك دانەنێت ئەگەر لەكوردستانى خۆشمان بەم شێوەیە بگوزەرێت ئەوە دەبێت هەموو سەرۆك حكومەتێك ئەم كارە بكات بەڕاستى ئەمە زەنگێكى مەترسیدارە و دەبێت ڕۆژنامە نوسان و ڕۆشبیرانى كوردستان خوێندنەوەى خۆیان هەبێت بۆ ئەم بابەتە خەڵكى ئاگادار بكەنەوە لەسەر ئەوەى كە مەلا مستەفا پیرۆز نەكرێت پارتى ئازادە خۆى چۆن ڕێزى لى دەگرێت بەڵام ڕێگەى لێ بگیردێت كاتێك گە دەیەوێت ئێمەش وەكو ئەوان تەماشاى بكەین و بڵێن موقەدەسە لەبنەرەتدا نابێت مرۆڤەكان تەماشاى هیچ كەسێك بكەن وەكو كەسایەتیەكى موقەدەس چونكە تەماشاكردنى سەركردە بەموقەدەس دروست كردنى دیكتاتۆریەتە ببینە ئەو كەسانەى كە دەبنە دیكتاتۆر خۆ بەدیكتاتۆرى لەدایك نەبون بەڵكو ئەوەى ڕێگەى بۆ خۆش كردوە كە ستەمكار و دیكتاتۆر سەركوتكەر بێت پیاوانى دەسەڵاتەكەیەتى لەگەڵ بێ دەنگى مییلەتدا
كۆتا قسە ناكرێت كەسێك بە باوكى نەتەوایەتى لەقەلەم بدرێت كە مێژووەكەى پڕبێت لە خیانەت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست