مەغۆلو تەتارەكانى پارتى و یەكێتى ئاهەنگ لەسەر لاشەى 35 شەهیدى كورد دەكەن
Sunday, 01/01/2012, 12:00
دواى شەهید بونى 35 كورد لە هێرشێكى فرۆكەكانى سوپاى توركیا هەموو كەسێكى مرۆڤ دۆست و ئازادى خواز دەنگى نارەزاى لێ بەرز بویەوە و لەلایەن زۆربەى رێكخراو و حیزبەكانى كوردستان ئیدانەى ئەو كارە كرا بەڵام سەرەڕاى ئەوەى كە حكومەتى توركیاش دانى بەوەدانا كە ئەو هێرشە بەهەلە ئەنجامدراوە و داواى لێ بوردنى لە كەس و كارى شەهیدان كرد ئەگەرچى ئەوە بەس نیە بۆ ئەو هێرشە دڕندانەیە بەڵام ئەوەى كە جێگەى داخە سەرۆكایەتى هەرێم بوو لەگەل ئەوەى كە توركیا دانى بە تاوانەكەى خۆى ناوە بەڵام جگە لە بەیاننامەیەكى شەرمەزار هیچى ترمان بەدى نەكرد لە سەرۆكایەتى حكومەت كە تەنها نیگەرانى خۆى دەربڕى لەمەر ئەو تاوانە كە هەستى هەموو تاكێكى كوردى برینداركرد لە هەر شوێنێكى ئەم جیهانە بوو بێت .
هەرچۆنێك بێت ئەم جارەش وەكو جارەكانى دیكە حكومەتى كوردى پاڵپشتى خۆى دوپات كردەوە بۆ حكومەتەكەى ئەنقەرە ئەمەش نەك لەبەر ئەوەى كە سیاسەتێكى لە پشتەوە بوو بێت نەخێر بەڵكو لەبەر ئەوەى ئەو بەرپرسانەى كە سوودیان بینیوە لە ئاڵو گۆڕى بازرگانى لە گەڵ توركیا نایانەوێت بە بەیان نامەیەك ئەو بازرگانى و دەستە مافیایانەى خۆیان تێكگ بدەن .
ئەوەى زیاتر ئیمەى شەرمەزار كرد و حەقیقەتى پارتى و یەكمێتى وەدەر خست ئەوە بوو كە حكومەتى ئەنقەرە دیارى سەرى ساڵى بۆهێناین بە 35 شەهیدەوە لەبەرامبەریشدا شەوى سەرى ساڵ مەغۆل و تەتارەكانى پارتى و یەكێتى لەهەریەك لەشارەكانى هەولێر و سلێمانى چەندین شارى دیكە كوردستان ئاهەنگى سەرى ساڵیان گێرا لەسەر تەرمى ئەو شەهیدانە لەگەڵ دەزگاكانى ڕاگەیاندنى پارتى و یەكێتى تا درەنگانێكى شەو خەریكى ڕووماڵ كردنى ئەو ئاهەنگە بوو شوكر بۆ خوا باران بوو ئەگەر نا زیاتر شەرمەزار دەبوین .
زۆرجار ئەم دوو حیزبە باس لە كوردایەتى و ئینتیما بۆ نیشتیمان دەكەن بەڵام دەركەوت ئەوە ئەم دوو حیزبەیە كە ئینتیماى نیشتیمانیان كردۆتە قوربانى بەرژەوەندیە تایبەتیەكانى خۆیان من دەپرسم ئایە گەنجێك چۆن ئینتیماى بۆ نیشتیمان دەمێنێت لە كاتێكدا كە 35 براى هاونیشتیمان و هاو دینى خۆى شەهید بكرێت ئەویش سەرچۆپى لەسەر لاشەیان بگرێت و ئاهەنگى سەرى سال بگێڕن وەكو ئەوەى بڵێیت دەوڵەتى كوردى ڕاگەیەنرابێت ئەوى جێگەى سەرسورمانە تەنها لەم شەوەدا لە پارێزگاى سلیمانى 24 كەس بەروداوى جۆراو جۆر بریندار بوون جگە لە پارێزگاى هەولێر و شارەكانى دیكەى هەرێمى كوردستان وەك بڵێیت لەسەنگەرى بەرگرى كردنى دوژمندابن جارێكى تر دەپرسین ئایە بۆچى پارتى و یەكێتى ڕێگە بە خەڵكى دەدەن تا درەنگانێكى شەو لەسەر جادەكان بن و تەنانەت كارى تێكدەرانەش بكەن بەڵام ڕێگە نادەن بەوەى خەڵكى خۆپیشاندان بكەن و دژایەتى ئەم كارە قێزەونانەو كوشتنى مرۆڤى بێ تاوان بەناوى پاراستنى ئەمنى قەومى و بەئاشكراش بۆ مانەوەى خۆیان لە كورسى دەسەڵات من نازانم بۆچى هەرزانبەهاترین شت خوێنى كوردە 5 هەزار كیمییا باران چەندین هەزار ئەنفال لە دواى روخانى ڕژێمى سەدامیشەوە ناوبەناو تۆپ و فرۆكەكانى توركیا خوێنى ئەم میللەتە بێ تاوانە بێ وڵاتە بێ ئالایە دەڕێژن تەنانەت سەركردایەتى دوو پارتە دەسەڵاتەكە نەیان توانیوە ڕۆژێك لە ڕۆژان بە توندى ئیدانەى ئەم كارانە بكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست