کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سەرۆك 17ى شوباتیكى تر بەریوەیە... پیان بڵێ با تەقە نەكەن

Wednesday, 11/01/2012, 12:00





17ى شوبات بە دوو ناو نیشانەوە 1-17 ى شوبات ناونیشانى ئەو رۆژەیە كە گەل بە دروشمى ئازادییەوە ڕژانە سەر شەقام و داواى كۆتایى هێنانى گەندەڵییان كرد لە هەرێمێكى سێ پارێزگایدا 2-بە پێچەوانەشەوە 17ى شوبات ناونیشانى ئەو ڕۆژەیە كەدەسەڵاتى كوردى جارێكى تر مێژوى خۆى دوبارە كردوەوە بێ ئەوەى شەرمى لێ بكات خاڵێكى ترى ڕەشى خستە سەر خاڵە ڕەشەكانى ئەویش بەوەى كە دەستى چوە خوێنى هاو نیشتیمانیان و هاوڵاتیانى گەلەكەى خۆى لەوەڵامى ئەو ئازادییەى كە گەل داواى دەكرد بە فیشەو بارود وەڵامى دانەوە .
ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزاییانە زیاتر لە دوو مانگى خایاند و چەندین كەس لەم ماوەیەدا شەهید و بریندار بوون هەر زوو بارزانى بۆ پەردە پۆش كردن و كپ كردنى خۆ پیشاندانەكان لیژنەیەكى پێك هێنا و بە ڵێنى بە خەڵكى كوردستاندا كە بێ لایەنانە مامەڵە بكات و تاوانباران بە سزاى یاسایى خۆیان بگەیەنێ لە رێگاى یاساوە پەرلەمانى كوردستانیش بریارێكى 17 خاڵى دەركرد بریار درا ئەو 17 خاڵەش كە داواى ئۆپۆزسیۆن و جەماوەر بوو جێ بەجێ بكرێت .
ئۆپۆزسییۆن لەدواى ئەم هەنكاوە سەرزاریانەوە هەڵخەڵەتاو لەبەرەى جەماوەرەوە سەنگەرى گواستەوە بۆ دانیشتنى پێنج قۆڵى و سوڵح كردن لە سەر خوێنى شەهیدانى 17ى شوبات ئەگەر چى ئەم هەنگاوە بە مەترسى لەقەلەم درا لەلایەن هەندێك رۆژنامە نووس و رۆشنبیرەوە بەڵام ئۆپۆزسیۆنیش وەكو دەەڵات بە تێروانینى ئانارشێست و تێكدەر تەماشاى ئەو رۆژنامە نووس و رۆشنبیرانەى دەكرد كە پێیان وابوو دانیشتنى پێنج قۆڵى هەڵەیەكى گەورەیەو دەرفەتێكى تر دەخاتە پێش دەسەڵاتە گەندەڵەكەى حكومەتى هەێم .لە ئێستاشدا كە تەنها چەندرۆژێكمان لە پێشە بۆ یادكردنەوەى ئەو ڕۆژە شكۆ دارە بەڵام تەنها بەڵێنێك لەو هەموو بەڵێنانە كە سەرۆك بە خۆپیشاندەران و ئۆپۆزسیۆنى دا جێ بەجێ نەكراوە ئۆپۆزسیۆنیش دواى ساڵێك بەنجەى پەشیمانى خۆى دەگەزێ و بریارى بەشدارى نەكردن لە دانیشتنى پێنج قۆَڵى دەدات كە دەبوو پێش ساڵێك بەر لە ئێستاو لە كاتى خۆ پیشاندانەكان ئەو بڕیارەى بدایە . لەلایەكى دیكەشەوە دەسەڵاتى كوردى كەوتوەتە خۆى و زۆر لەوە دەترسێت جارێكى تر 17ى شوبات دوبارە ببێتەوە بەبەڵگەى ئەوەى كە لە چەند رۆژى ڕابردودا باس لە دەستگیر كردنى تاوانباران دەكرێت و لەلایەكى دیكەشەوە بارزانى و تاڵەبانى خۆیان بە كێشەى عێراقەوە سەرقال كردوە و لەبرى ئەنجامدانى فەرز سەرقاڵى سوننەتەكانن لەلایەكى دیكەشەوە مەترسى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانیان هەیە لە ڕۆژانى داهاتودا ئەم مەترسیانە زیاتر دەردەكەوێت و هێزەكان بەرەو سلێمانى و بادینان ئاراستە دەكرێن . بەڵام ئایە ئەگەرى دوبارە بونەوەى 17ى شوبات هەیە یان نا ؟
لەهەر تاكێكى كورد بپرسە ئەگەر روداوەكان بەبێ پەردە بخوێنێتەوە وەڵامێكى راست و دروستت دەداتەوە و دەڵێت بەڵێ 17ى شوباتێكى تر بەڕێوەیە هۆكارەكەشى ڕوون و ئاشكرایە كە دواى تێپەر بوونى ساڵێك بەسەر ئەم خۆ پیشاندانانە تا ئێستا تروسكەیەكى ئومێد بەدى ناكرێت لە دەسەڵاتى حكومەتى هەرێم چونكە گەندەڵى زیاتر باڵاى بەرزو باڵا دەست بوە تائێستا وەزیرێك لێ پێچینەوەى لەگەڵ نەكراوە لەسەر كێشەى گەندەڵى كە خۆیان بە ئاشكراو بە نهێنى دەڵێن بەڵێ گەندەڵى هەیە .لە هەموو ئەمانە سەیرتر تاوانبارانى 17ى شوبات لەژێر عەباى حیزبدا خۆیان حەشارداوە چونكە ناوچەى زەرد باوەرى بە دادگاى ناوچەى سەوز نیە و ناوچەى سەوزیش باوەرى بەدادگاى ناوچەى سەرد نیە ئەمە قسەى سەرزارى فازل میرانیە كە دەڵێت ئێمە گومانمان لە سەربەخۆیى دادگاى سلێملنى هەیە , لە لایەكى دیكەشەوە دەیانەوێ باوەرمان پێبكەن كە دوو ئیدارەى لە كوردستاندا نەماوە و موزایەدەمان لەسەر بكەن بەوەى كە هەرێم مەترسى لەسەرە و پێویستە ناو ماڵى كورد یەك بخرێت كە هەرگیز باوەرییان پێ ناكەین چونكە چەندین ساڵە موراوەغە دەكرێت و گاڵتە بە چەمكى چاكسازى دەكرێت كێ بركێ لەگەڵ وڵاتاندا دەكەن بۆ بەدەست هێنانى پەلەى یەكەم لە گەندەڵیدا .هەموو ئەمانەو تورەیى خەڵك و ڕوداوەكانى ئەم دواییەى بادینان پێمان دەڵێن 17ى شوباتێكى تر بە ڕێوەیە تكایە سەرۆك بە تەقە كەرانت بڵێ باتەقە نەكەن چونكە هێشتا شەهیدانى 17ى شوباتى ڕابردوو دەنگ و ڕەنگ و ناڵەو هاوارى ڕۆح كێشانیان لە پێش چاومانن .سەربەرزى بۆ شەهیدانى 17ى شوبات داوا خوازم لە خواى گەورە بەهەشتى بەرین جێگەیان بێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە