تەمەنى پارێزگارى كەركوك لەگەڵ تەمەنى جەلال تاڵەبانیدایە
Tuesday, 25/12/2012, 12:00
پارێزگارى كەركوك هەر لەگەڵ سەرەتایى دەست بەكاربونیەوە وەكو پارێزگارى كەركوك لەلایەن جەلال تاڵەبانیەوە گڵۆپى سەوزى بۆ هەڵكرا دكتۆر نەجمەدین پارێزگارى ئێستاى كەركوك كە پێشوتر بۆ ماوەیەكى زۆر لە ئەمەریكا نیشتەجێ بوو و پسپۆرى بوارى مێشك و دەمارە و لەسەر بانگێشتى تایبەتى جەلال تاڵەبانى سەرۆك كۆمارى عێراق بانگ كرایەوە بۆ عێراق و دواى خۆ كاندیك كردنى بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق تاڵەبانى گرنگییەكى زۆرى بە دكتۆر نەجمەدین داو تاكار گەیشە ئەوەى بە پاڵپشتى خودى تاڵەبانى ناوبراو كرایە ئەندامى مەكتەبى سیاسى ئەم پلەیە لەناو یەكێتى نیشتیمانى كوردستانەوە بۆ دكتۆر نەجمەدین گلەیى و گازندەى بەدواى خۆیدا هێنا زۆرێك لە ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و ئەندامانى سەركرایەتى یەكێنى دژایەتى ئەم بڕیارەیان كرد پێیان وابوو كە چەندین كەسى دیكە هەیە خاون خەباتى شارو شاخن و شایەنى ئەو پۆستە نەك دكتۆر نەجمەدین بەڵام نەیان توانى چۆك بە بڕیارەكەى تاڵەبانى بدەن بۆیە بێدەنگ بوون و ژێربەژێر دژایەتى دكتۆر نەجمەدینیان دەكرد دیارتینیشیان كۆسرەت ڕەسوڵ جێگیرى یەكەمى یەكێتى و ئازاد جوندیانى وتەبێژى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لەماوەى ڕابردوشدا لەسەر كێشەیەك بارگرژى كەوتە نێوان دكتۆر نەجەدین و عارف قوربانى خاوەنى دەزگاى خەندان دكتۆر نەجمەدین بەتاڵەبانى ڕاگەیاند بوو یان دەبێت ئەو لەناو یەكێتیدا بمێنێت یان عارف قوربانى تاڵەبانیش لەنێوان ئەم دوو هەڵبژاردنەدا دكتۆر نەجمەدینى هەڵبژارد و پەیوەندى بە ئازاد جوندیانەوە كردبوو و پێى ڕاگەیاندبوو كە بە عارف قوربانى بلێت بچێتە ماڵەوە ئەگەر چى ئەم فەرمانەى تاڵەبانى جێ بەجێ كردنى لەلایەن ئازاد جوندیانیەوە زۆر قورس بووە چونكە عارف قوربانى كەسێكى نزیكى ئازاد جوندیانى بوو بەڵام جوندیانى فەرمانەكەى تاڵەبانى جێبەجێ كرد و عارف قوربانى لە یەكێتى دور خرایەوە دوا بەدواى ئەم ڕوداوە دكتۆر نەجمەدین زۆر بە غرورەوە هەڵسوكەوتى دەكرد و هەمیشە بەپێى ئەو زانیاریانەى دەستم كەوتوە دكتۆر لە دانیشتنەكانى مەكتەبى سیاسی یەكێتیدا بەردەوام ڕەخنەى تونى دەگرت و پەنجەى تۆمەتى بۆ هەركەس بیویستایە ئاماژە دەكرد ئەمەش وایكرد زۆرێك لە ئەندامانى مەكتەبى سیاسى ناویەكێتى تورەبن لە هەڵسوكەوت و ڕەفتارى ئەم پیاوە لەئێستاشدا دواى ئەوەى تەندروستى جەلال تاڵەبانى بەرەو دۆخێكى نادیار هەنگاو دەنێت دكتۆر نەجمەدین خۆى وا دەرخستوە كە وەكو دكتۆرێك چاودێرى تاڵەبانى دەكات بەڵام ڕووەكەى دیكەى دكتۆر نەجمەدین ترسى ئەوەى لێ نیشتوە لە ئێستاوە لەدواى تاڵەبانى كەسێك نامێنێتەوە وەكو پاڵپشتى سەرەكى چ لە ناویەكێتى چ لە دەرەوەى یەكێتى زۆر باشیش دەزانێت كە دواى تاڵەبانى گورزێكى كوشندەى بەردەكەوێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست