گۆران و هەولێرو ئاگاداریەكى گرنگ
Tuesday, 30/06/2009, 12:00
زۆربەى خەڵكى تێكۆشەرى هەولێر لە هەڵبژاردنى ئەمجارە خۆیان ئامادە كردووە دەنگ بدەن بە لیستى گۆران و هاوكێشەكە بە تەواوى دەگۆرن بەڵام ئاگاداریەكى زۆر گرنگ بۆ لیستى گۆران كەوا نازانم تا چەند دركیان پێكردووە دەسەڵاتى هەردوو بنەماڵە كە دركیان بەوە كردووە كە خەڵكى تیكۆشەر دەنگ بە گۆران دەدەن خەریكن هەمان سیاسەتەكانى بەعسى فاشست ڕەچاو و جێ بە جێ دەكەن بەوەى پروپاگەندە بڵاو دەكەنەوە گوایە نەو شیروان مستەفا كە سەرۆكایەتى لیستەكە دەكات پیاوێكى خۆ پەرست و ناو چە پەرستە ((عنێریە)) بۆتە وێردى سەر زمانى لایەنگرانى هەردوو بنەمالەَ گوایە نەو شیروان مستەفا ووتوویەتى هەولێر هیچ قودسیەتەكى نەماوە بەرامبەر ئەوە هیچ روون كردنەوەیەكى تەواو نەبیستراوە تا ئێستا لە دەزگاگانى راگەیاندنى ((گۆران)) بە تایبەت تەلەفزیونى knnكە زۆر پێویستە روون كردنەوە بدات لە سەر ئەم پروو پاگەندانە چونكە ئەم تی ڤىیە بینەرى زۆر زۆر بووەو بە بەردەوامى خەلك گرنگى پێدەدات بەلام وەك دەیبینم لە زۆر شتا لە كاتى خۆى هەلناستێت بە روون كردنەوەى شتەكان وەك لە سەرەتاوە باسم كرد هەردووكیان!! دەیانەویت سیاسەتى بەعس بە كار بێنن لەم وەزعە ئەیانەوێت منافەسەیەك دروست بكەن لە نیوان ئەم دوو شارەو دەیانەوێت خەڵك چەواشە بكەن بە وەى كە بەرێز نەوشیروان پیاوێكى ((عنسریە))--- وەك رژێمى فاشستى بەعس زۆر هەوڵى دەدا كە خەڵكى شارەكانى كوردستان رقیان لە یەك ببێتەوە بە ملیۆنەها دینارى سەرف دەكرد بۆ ئەوە هەموو دەزگاكانى ئەمن و ئیستخباراتى بە كار دەهێنا بۆ ئەم كارە لە رێگەى كوردە چڵكاو خۆرەكان پەیرەوى دەكرد جا منیش لێرەدا بە پێویستى دەزانم بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارتان بكەمەوە كە لە هەولێر ئەم پروو پاگەندە زۆر بە زەقى بلاو بۆتەوە كە دەلێن نەو شیروان بە زمانى خۆى وتوویەتى هەولێر قودسیەتى نیە جا تكایە زۆر بە پەلە ئاگاداربن زۆر زوو روون كردنەوە بدەن كاتى هاتووە كە روون بكرێتەوە ئەگەر بكرێت بە دیكۆمێنت بێت یان بە فیلم چاكتریشە زووكەن فرسەتێكى میژووییە با خەلكى كوردستان ئەم جارە سەركەوێت و بە پروو پاگەندەكان چەواشە نەكرێن هەر چەند دڵنیام خەڵكى شۆرشگێرو چاو كراوەو دلسۆزى كورد زۆر زەحمەتە جارێكى تر چەواشە بكرێن لە كۆتایدا هیوادارم سەركەوتن بۆ میللە تەكەمان و روو رەشیش بۆ مەسعودى سەرى رەش و خائن مەسعودى هاوینە هەوار داگیر كەر منیش بەلین دەدەم دەنك دەدەم بە لیستى گۆرانبە خۆم و گشت كەس و كارم بۆ ئەوەى رزگارمان بێت لە هەردوو دەسەڵاتى خائن و كورد كوژ كە بە هەزارەها رۆلەى ئەم گەلەیان بە شەهید كردن داو هەزارەها مناڵیان بى باوك كرد وە هەزارەها ژنیان بێوە ژن كردوو ئیستاكەش دەرپێى یەكترى لە بەر دەكەن تەنها بۆ ئەوەى كورسیەكانیان لە دەست نەدەن و دەسەڵاتیان بمێنێت بۆ ئەوەى زیاتر زیاتر سامانى ئەم گەلە ستەم لێكراوە بدزن نەك بۆ دلسۆزى گەل و نیشتمان یەكیان گرتبێت لە دوا سات دا هیوادارم بە زووترین كات روون كردنەوە بدەن چاوەرێى وەڵامتانین هەربژین و سەركەوو توو بن لە هەلبژاردنەكان بۆ ئەوەى خزمەت بە گەل و نیشتمان بكەن بە سە كاتى هاتووە دەسەلات بكەوێتە دەست خەڵكى تیكۆشەرو پاك و چاو تێر نەوەكو ماڵى میللەت بۆ بەرژەوەندیە كەسیەكان بە فیرۆ بدەن وە منیش دلنیام لەوەى كە ئیوە زۆر بەتان لەو جۆرەن كە دەتانەویت خزمەتى گەل و نیشتمان بكەن
30/6/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست