پێشمەرگایەتى دێرین و لێپرسراوەتى نوێ!!
Tuesday, 14/07/2009, 12:00
پ-م دیرین
دەمەوێت لە سەرەتادا ئەوە بڵێم كە باس لە پێشمەرگەى دێرین دەكەم مەبەستم ئەوە نیە كە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لە شاخ بوون و كلاشنكۆفیان هەڵگرتبوو هەموو خەباتگێرێك و دڵسۆزیك مرۆڤ دۆستێك كە هەستى بە چەوسانەوەو ژێر دەستى میلەتەكەى دەكرد و هەوڵ و كۆششى دەكرد بۆ رزگار كردنى میللەت لە ستەم و چەوسانەوە پێشمەرگە بووە هەر بگرە لە گەنجان و كاسبكاران و قوتابیان و ما مۆستایان و ئەندازیاران و پزیشكان و نووسەرا ن و گشت پێك هاتەكانى كۆمەڵ هەر ئەو خەڵكانە بوون پاڵپشتى شۆرشەكەو پێشمەرگەى شاخیان دەكرد جا ئەو منەتە چیە بە سەر خەلكى دەكەن ئەوە رەنج و تیكۆشانى خەلك خۆیەتى ئەگەر نا هیچ شۆرشێكى ئازادیخوازانە ئەگەر پشتیوانى جەماوەرى لە پشتا نەبێت مەحاڵە سەركەوێت لەو چین توێژانەى كە باسم كرد زۆریان ماڵەكانیان ببووە لانەى پێشمەرگەى شاخ زۆرێك لە پزیشكان هەلدەستان بە تیمار كردنى پ-م لە ناو جەرگەى شارەكان كە پێگەى دڕندەترین رژێم بوو زۆر لەو كاسبكارو ئەندازیاروو مامۆستایان و قوتابیان و كرێكاران و گشت چینەكانى تر ببوونە پاڵپشتى شۆرش و قەڵغانى شۆرش بە هەستان بە خۆپیشاندان و هەموو شێوەكانى ترى خەبات كە تیایدا چەندین رۆڵەو تیكۆشەرى دڵسۆزى تیادا شەهید بوو وە لە سێدارە درا جگە لەوەش زۆربەى خەڵكە تێكۆشەروو دلسۆزەكەى میللەت یارمەتى مادیشیان دەنارد بۆ پ-م لەشاخ هەر لە پارەو ئازووقەو جل و بەرگ و سووتەمەنى بە پەڕى لە خۆ بووردەیی و گیان فیداییەوە بۆ نیشتمان هەموو رۆحى خۆى كردبووە سەر لەپى دەست و تێ دەكۆشا بۆ روخاندنى بەعسى فاشست منەتى چیتانە بە سەر خەلكەوە؟!!ئەمە تێكۆشانى میللەتەكەمان بوو كە من خۆم یەكێكم لەوانە هەر لە سەرەتاى هەست كردنمەوە بە ژیان هەستم بە زووڵم و نا عەدالەتى كرد لە ژیان هەر لە سەرەتاوە هانى قوتابیەكانى هاوپۆلم دەدا كە زوڵم و ستەم هەیەو قبولى نەكەن كە لە ئێوەش قبوول ناكەین دوایی چوومە ناو ریكخستەنەكانى كۆمەلەى رەنجدەرانەوەو بەو پەڕى لە خۆبووردەیى كارم تیایدا دەكرد پاشان بووم بە پیشمەرگە تا گەیشتین بە ئیستا ئا ئەمانە خەلكى ولاتەكەمان بوون پیشمەرگەى دیرین بوون ئەى نا لیپسراوە نوێكان ئیوە كەسانیكن زۆربەتان كەسانێكى ئەوەندە لە خۆ بایى و وا دەزانن هەر ئیوە شێرى مەیدانن و خەلك هاتۆتە سەر حازرەكى كە حازرەكیش هیچى بۆ خەلك تیادا نیە هەر هەمووتان بۆ خۆتان پاوان كردووە چاوو چنۆكەكان ڕووتان رەش بیت وەك ئەوەى رەش بووە ئیوە وا بەرهەمى خەلك دەخۆن و پ-م دیرینەكانیشتان ئەوانەى هەموو ژیانیان خەلات كردبوو وەزیفەو ژیانى خۆیان فەرامۆش كردبوو بۆ یەكسانى ئیستاش ئیوە خەلكتان فەرامۆش كردووە نا پیشمەرگەتان كردووە بە پیشمەرگەو پیشمەرگەش فەرامۆش خانەنشینتان كردووە بە 60000 هەزار دینار كە بایی یەك ژەمى نان خوادنى ئیوەیە
ئەوانەتان خستۆتە پاڵخۆتان كە جاران لەسەر خوینى میللەت دەژیان ئیستاش هەروا چیتان گورێوە هەر دەبێت خۆمان بیگۆرین بۆ حەق بیلێن لە یەك شتا زۆر عەدالەتیتان پیوە دیارە كە ئەو سۆزانیانەى كورد كوژەكان بۆتان دینن بە نۆرە شەوە سوورەكانتان دەبەنە سەر هەر شەوەو بۆ لیپسراویكە لە گەندەل و پیسەكان ئیوە چین فشە فش دەكەن لە سەر خەلك و میللەت خەلك زۆر لەئیوە گەورەترە هەر كە ماتۆرەكەى ئیشى كرد كەس ناتوانێت بیوەستێنیت تا دەگات بە ئامانج ئەوەش چاك بزانن میللەت لیتان خۆش نابیت لە تاوانەكانتان خۆتان زۆر باش تاوانەكانى خۆتان دەزانن هەر دەبیت بە سزاى رەواى خۆتان بگەن و تۆلەى میللەتان لێ ببیتەوە ئیوە لیپسراوى دزین یان خزمەت كردن دەبیت واتان لێ بیت وەك ئەوەى ێدام و داروو دەستەكەى چونكە ژیان سەلماندوویەتى لە كۆتایدا هیزى حەق زال دەبیت بە سەر نا حەقدا كاتى هاتووە بیگۆرین شەپۆلەكە وا هەلى كرد دە پ-م دیرینەكان دەست و پەنجەكانتان هەل كەن و با بیگۆرین وەك چۆن درندەترین بەهیز ترین رژیم لە رووى مادیەوە خۆى را نەگرت بەرامبەر بە حەقەوە
14-7-2009
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست