قسە نەكەى دوایى ووردت دەكەن(ئەم چیرۆكە بخوینەوە)
Friday, 10/07/2009, 12:00
كە لە 31 ئابى شوم كە بنەمالەَى مەسعودو دارو دەستەكەى هەستان بە هێنانى دەبابەكانى بەعس و رژێمى بەعسى فاشست و تاڵان كردنى سەروەت و سامان و ماڵى خەڵكى كە ئێمەش یەكێك بووین لەوانەى كە بە تەواى تاڵان كرابووین زۆر دڵ گران و نارەحەتت ببووین لەلایەك لەبەر ئەوەى شارەكەم پڕ ببوو لە دەبابەى شوفێنى ترو زاڵم ترین رژێمى ئەم سەردەمەو لە لایەكیش تاڵان كردنمان جگە لەوەش چەكدارە سەرشۆرەكانى مەسعودى خائن یەخەیان ئەگرتین كە دەبێت وێنەى سەرۆك لە دوكانەكانتان هەڵ بواسن منیش لە بەر ئەوەى غیرەتم رێى پێ نەدەدام ئەمە مە بكەم هەر جارەى بە بڕوو بیانوویەك خۆم دەرباز دەكرد هەرگیز ئامادە نەبووم ئەم كارە بكەم هەر سوودى نەبوو وازیان نەدەهێنا بۆ ماوەیەك خۆم شاردەوەو دوكانەكەم نەكردەوە پاش ماوەیەك كە چەكدارە دزەكان كە ئەو پارانەى لە ماڵى خەڵكیان دزیبوو سەرفیان كردوو كەوتنە فرۆشتنى ئەو كەلو پەلانەى كە تاڵانى ماڵى هاووڵاتیان كردبوو لە((مافورو سەلاجەو كەنتۆروو قاپ و قاچاغ و ئۆتۆمبیل و هەر لە دەرزیەوە بگرە تا گەورەترین شتى ماڵان)) ئا ئەمانەنە خۆیان هەلبژاردۆتەوە تا لە ئەنفال چیەك و درندەیەك رزگارمان بوو نیوەى ژیانمان بەسەر چوو جگە لەوەى بەهەزارەها خەلكى دلسۆزى گەل تیایدا شەهید بوون جاوەرە تا لەم ئەنفالچیانەش رزگارمان دەبێت نیوەكەى ترى ژیانیشمان دەروات جا تا زووە با هەستین بە دەنگەكانمان كە ڕۆژى دەنگدان تۆڵەى خوێنى شەهیدان و تۆڵەو حەقى دایك و كەسوو كارى شەهیدان وەربگرینەوە ئا ئەمەیە ژیانى مرۆڤى وڵاتى ئێمە لە راگەیاندنەكانیشیان باس لە نیشتمان و خوینى شەهیدان دەكەن!! جا خەڵكینە گەنجان و پیاوان و ژنان و بەساڵاچوانى وۆلات هیمەت بكەن دەنگ نەدەن بەو ئەنفال چیانە با دوا رۆژى نەوەكانیشمان وە ك ئێمە بە فیرۆ بە دەردەسەرى ژیان نەڕوات لە هەموو بارەكانەوە ئەها لەبەر ئەوەى ئەم زوولم و تەعەدایەمان لێكراوە ((تەعەدا لە كەس مەكەن!!سەرۆك بارزانى دەلێت!!)) بەدریژاێی مێژووى ژیانمان بیرم چووەوە چێرۆكەكەى خۆم تەواو بكەم پاش ئەو ماوەى كە خۆم شاردەوە جا ئەگەر بیگێرمەوە بە چ دەردەسەریەك خەلك ئەژیا هەر لەوانەیە بروا نەكەن لە ترسى ئەم چەتانە هاتمەوە دوكانەكەم كە من خۆم پیشمەرگەیەكى دێرینى ینك بووم بەَلام لەبەر ئەو ناعەدالیەتانەى كە دەم بینى وازم لە پ-م هێنا دەستم كرد بەكاسبى هەر كە گەرامەوە دوكانەكەم هاوریەكم هاتە لام ووتى چۆنیت؟ نابینى چۆنین هەر ئابروومان چوو لە هەموو دنیاش وەرە تۆ بچیت دەبابەى بەعس بینیتە ناو پایتەخت و پەرلەمانى كوردستان داگیر بكەیت ووتى كورە وسبە قسە نەكەى بروا بكە دوایى ووردت دەكەن ووتم چۆن دەزانیت ووتى من بوومە بە پارتى ئاگادارم ووتم ئاوا بووى بە پارتى؟ ووتى چ بكەم بروا بكە بە واستەى خزمێك خۆم دەرباز كرد لەم وەزعەوە بێزار بووم ووتیان ببە بە پارتى ئیسراحەت دەكەى وازت لێ دێنن ئا ئەوەیە حزبایەتى و كوردایەتیتان ووتى جا من بۆ تۆمە تۆم خۆش دەوێت ووتى بروا بكە لە سەر یەك قسە ئەتگرن و ئەتبەنە ژوورەوە ئەو جەلادانەى كە لە ژوورەوەش وەرت دەگرن هێشتا نازانن تۆ چیت و بۆ چى تۆیان هێناوە هەر كە قاچت كەوتە ژوورەوە جارێ هەر لە ئەوەلەوە بەداروو قامچى و قۆنداغە تفەنگ ووردت دەكەن منیش لە لایەن خۆمەوە خەمێكى قووڵم هەلكێشاو رۆمانى ژانى گەل و خۆرهەلاتى ناوەراستى ((عبدالرحمن منیفم)) بیر كەوتەوە بروا بكەن هەر لەو ساتەدا هەموو رووداوەكانى رۆمانەكانم بە یەك چركە لە ناو مێشكم دا خوولایەوە بەرێزان منیش لەو ساتەوەى كە پدك- ینك رێكەوتنیان بەستاوە زۆر بە كەمى تەماشاى كەنالەكانیشیان دەكەم
بۆ نەگبەتى خۆم لە رۆژى 9-7-2009 كەنالى وابژانم كوردستان تى ڤی بوو چونكە لە ئێستاكە هەر كامیان ئاودیو دەكەى لە یەكیان ناكەیتەوە بوونەتە یەك ماڵ بۆ ئەوەى دەسەلات لە دەست نەدەن تامى نانى دزییان كردووە ئەم روو رەشانە د/فوئاد معێوم قسەى دەكرد منیش هەلوەستەیەكم لە سەر كرد ووتم لەوانەیە ئەوە قسەى باش بكات چونكە لە 31 ئاب گیرابوو لەشاشەى تەلەفزیون پیشانیان دەدا وەك خائنیك بەلام سەد ئاخ و مەخابن چیم گوبى لیبوو ووتى تاكە سەرۆك كە جیگەى متمانە بیت كاك مەسعود بارزانیە سەرۆكى لیوەشاوەیە تەجربەى زۆرە منیش ئارەقەیەكە وەك دەلیین شینو مۆرو رەشم كردوو ووتم ئەى هاوار ئەمە 31 ئابى پێ تەجربەیە دەك ئەو رووە سوورەت رەش بیت د فوئاد مەعێوم كۆمەلیك قسەى كرد بیرم نەماوە چونكە زۆر شلەژام بە قسەكانى دواى ئەویش شیخ جەعفەرى داوین پیس ووتم دەى قەیناكە ئەوە چى بلیت قەى ناكات چونكە هیچ نیەو داوین پیسە هەموو كەس دەزانیت ئەویش ووتى دەنگ بدەن بە كاك مەسعود بارزانى تا خوینى شەهیدان بەفیرۆ نەروات نەم توانى زیاتر سەیر بكەم یەكسەر ئاودیوم كرد هەر خۆم بە خۆمم ووت منیش بێ عەقلم سەرو دڵى خۆم تووند دەكەم فەورى ئاودیوم كرد بۆ knn هەر كە ئاودیوم كردبەرنامەى 57 بوو دوایش لە ناو بڕێكدا گۆرانیەكەى گۆڕانى لێدا بوومەوە بە پیشمەرگەكەى هەشتاكان و كۆمەلەى رەنجدەران ورەم هاتەوە بەروو هەر دیسا خۆم بە خۆمم ووت دە ئاوها چیت داوە لەوانە تۆ كاتى خۆشى كە تەلەفزیۆنەكانت دەكردەوە سەدام حوسینت بدیبا تفیكت لە تەلەفزیۆنەكە دەكردوو دەتكوژاندەوە بۆ گویی لە كەنالەكانى دژ بە میللەت دەگریت
تێبینى-زۆر شت مابوو كە ئەمە خالێكە لە دەریایی زولمەكانیان ئەگەر بتەویت هەموو تاوانەكانیان بخەیتە روو بە كتیبیكى هەزارەها لاپەرەش تەواو نابیت كە لە خەلك و میللەتیان كردووە ئیستاكەش زمانیان ئاوا خۆش و لووس بووە هەلنەخەلتێن بە درۆو دەلەسەكانیان تەنها بۆ هەلبژاردن قسە خۆشن ئەگەر كاریان بە میللەت نەمینیت ئینجا ووردت دەكەن!!
9-7 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست