ئەمانە دۆستی هەردوو حیزبی رەسەنی کوردایەتیین
Monday, 21/12/2020, 18:02
کوردستانپۆست ئەم نووسینەی کامیار سابیر لە ئەرشیفی خۆی دەپارێزێت، لە هەموو نووسینەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی بەردەوام هێرش دەکات و کوردایەتییە ساختەکەی پارتی و یەکێتی کە بازرگانی پێوە دەکەن، بە کوردایەتیی دادەنێت، لەگەڵ هەڵوێستی هەندێک لە نووسەر و شاعیرەکانیش، بەهۆی ئەمانیشەوە کامیار سابیر سەرقاپی خۆی دەدۆزییەوە فرسەت دەهێنێت بۆ جنێودان. هەموو نووسینەکانی ئەم کابرایە کەم تا زۆر وشەی کوردایەتیی تێدەئاخنێت و زیرەکانە لە رێگای خیانەتی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتییەوە هێرش دەکات و جنێوێک بە کورد دەدات.
تێبینی: ئێمە لێرەدا تەنیا قسەمان لەسەر ئەو چەند دێڕەی کامیار سابیرە، نەک نووسینەکەی لاست ئەمین.
هەجووی نووسەران و رۆشنبییران و سیاسییەکان، هەجووی ئەو شاعیران و بەندبێژانەی، بە تایبەتیی ئەوانەی مەعاشی فەضائیی و بندیواریی وەردەگرن، ئەوانەی دۆستی سیاسییەکانی هەردوو حیزبی رەسەنی کوردایەتیین (پارتیی و یەکێتیی) لەگەڵ ریسواکردنی هەموو ئەوانەی باسی قسەی قۆڕی ناسیۆنالیزمی مەدەنیی و پەرژیینی دەوڵەتی کوردیی دەکەن، پێویستە وەکو ئەم " لاست ئەمیین" ە، بەم زمانە رەق و زبر و شەعبییە، سەروگوێلاکیان بکوتینەوە. نووسیینەکەی لاست، ئەمەی خوارەوەیە:-
------------------
نەوەی ”Z”، بێ باكانە و ئازایانە ڕژانە سەر شەقامەكان...
جیلە ژەنگاوییەكەش، بێ ئابڕوویانەو بێ شەرمانە، هاتن بە خوێن و گۆشت و ئێسكی ئەوان، خۆیان بە پاڵەوان بكەن!
هێچ شتێك لە گەمژەیی و كۆێرەوەریی و دەبەنگیی، مەترسییدارتر نییە.
بزانن، هەموو ئەوانەی داهۆڵی ”ڕیفراندۆم”یان لێ ئەدا، لە نمونەكانی”عەبدوڵا پەشێو، خالید ڕەشید، عەبدوڵای مەلا نوریی و عەلیی حەمە صاڵح-كوڕەكەی ئاشتی هەورامیی و مۆبە قۆمەنیستەكە و هتد..هەرهەموویان ئەسپی خۆیان تاودا و سەر واڵی گەمژەكانیان بۆ خۆیان مۆنۆپۆل كرد و كردیانە باس و ناو و نووسیینی خۆیان.
بە عەبدوڵا پەشێو بڵێن;
خەمی نەبێ، كەی كا مەسعود دەوڵەتەكەی دروست كرد، ئەیكاتە وەزیری زووڕناژەنیین.
ئاخر ئەمە چ سەردەمێكە! بۆكۆڤسكی وتەنی;
شیعرمان زۆرە بەس شاعیر كەم..
بۆ سەردەشت ئەنووسێت و لە باوەشی بكوژەكانیایە!! لەگەڵ گورگ گۆشت ئەخوات و لەگەڵ مەڕیش شیین!
جا ئەوە پەشێو شیعرێكی هەیە بۆ مەسعود و جەلال لە مفاوەزاتەكەی ١٩٩١ كە دەستی صدام ئەگرن و ئەملاو لای ماچ ئەكەن.. ئێستا شیعرەكەی بۆ دابنێنەوەو بپرسن لێی; ئەوە دەستی كێت توند گووشیوە و دەمت خستۆتە دەمی كێوە؟ ئەو شیعرەی پڕ بە باڵای خۆی نووسییوە.
بیینیم و كوێراییم دانەهاتووە، سەر واڵەكانیان پڕ كردبوو لە شیعرەكانی شێركۆ!
هیچ ناڵێم بەس ئەمە نەبێ;
بڕۆ سەیری ئەو نووسیینەی شێركۆ بكەن دوای جەڵتەكەی جەلال تاڵەبانیی بۆی نووسییوەو هیچیتر.
صەدان هەزار دۆلارەكەشی كە پێی درابوو لە پارەی دزراوی ئەم خاك و نیشتمانە، بە قەوری ئاییندەتان، هەی دەبەنگیینە.
سێ بە سێ تەڵاقی بارام بەگ كەوتبێت، بەم دەبەنگییەی تا ئێستا ئەم خەڵكەی تیایە، ئەم چەتەو مافیایانە بۆ كۆمەڵە-گایە،زیادن، كەم نیین.
هێڵنجم بە بێ عەقڵییتان دێ و هیچیتر؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست