بارزانییش بوو بە " زمانناس و قانوونیی و تیۆریزەنی سیاسیی".....ئاخیری خێر بێت!
Sunday, 16/12/2012, 15:28
بارزانیی بە بڕیاری ژمارە ٢٦ ی سەرۆکایەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٢دا، حیکمەتێکی سیاسیی و دیپلۆماسیی و قانوونیی و تیۆریی گەورەی داهێنا، ناوچە جێناکۆکەکانی لە خەیاڵدانی ناسیۆنالیزمی نیۆعەشیرەتییدا بۆ " ناوچە کوردستانییەکان لە دەرەوەی هەرێم" گۆڕیی. لوتفیش دەکات کە سەرجەم وەزارەت و لایەنە رەسمیی و ناڕەسمییەکان، پێوەی پابەند بن. مالیکیی سەرمەست بە کۆکتێلی ناسیۆنالیزمی عەرەبیی و مەزهەبیی هەر زوو وەڵامی دایەوە کە حەماسەتەکەی سەرۆکی پارتیی ناقانوونیی و نادەستورییە.
دەزانم کە بارزانیی کتێب دەنووسێ و بەزمانی عەرەبییش دەینووسێ ( یان یارمەتیی دەدەن)، بەڵام نەمزانیوە بارزانیی بەیاننامەیەکی سیاسیی بنووسێ، چونکە ئەوەندە کادیرو پسپۆری سیاسیی و قانوونیی و زمانیی و دیپلۆماسیی بەدەورەوەیە، دەرزیی هەڵبدەیت بەر زەویی ناکەوێت. لە نووسیندا، دیزایین و شێواز و داڕشتن، رۆحی نووسینەو ئەو رۆحەش فیکر و مەعریفە بە خوێنەر دەگەیەنێت. لەو بەیانە کورتەی سەرۆکایەتی هەرێمدا، دەربڕێنی" لەمەوپاش" هاتووە، ئەمە رەنگدانەوەی مێنتاڵیتی دەوارو خێڵ و هۆزو شوانکارەییە. پاش لە "پاشوو" وەوە سەروگوێلاکی قرتێنراوە، پاشەڵ و پاشووش چەمکێکن شوان و گاوان بۆ گیانەوەری شیردەر بەکاری دەهێنن، کەچیی ئەو بەیانە سیاسییە روو لەخەڵکی کوردستان دەکات، لە بەیانێکی کورتی رەسمییدا دەبێ ئەوەندە وردەکاریی بکرێ کە هیچ هەڵەیەکی سیاسیی و زمانەوانیی و ...........تاد نەکرێ. لای کەم، "لەمەودوا"ی لەبری "لەمەوپاش" بەکار بهێنایە.
لەسەر ناوەڕٶکی بەیانەکەش، تا هەنووکە بارزانیی نایەوێ لەو راستییە بگات، کە خەڵكی کوردستان، زۆر بەئاگاترن لەوەی شەڕە شەخسیی و بەرژەوەندییە مادییەکانی خۆی و حیزبەکەی لەگەڵ مالیکییدا بەشەڕی نەتەوەیی لێ وەربگرن( جگە لە هەندێ گەلۆری بەناو نەتەوەیی نەبێ) ، ئەم کێشانە چەند خەتای عەقڵیەتی پانعەرەبیی و پانشیعیی حکومەتەکەی مالیکییە، ئەوەندەش خەتای حەماسەت و دیپلۆماسییەتی بێ ئەتەکێتی سەرۆکی هەرێم و شیعارە سیاسیی و هەڕەشە رادیکاڵەکانی سەر مایکرۆفۆنی ناو دیوەخانی سەرۆکایەتی هەرێمە.
هیچ گومانێک لەوەدا نییە، ماوەیەکی تر سەرۆکایەتی هەرێم دەبێ پەشیمان بێتەوە لەو دەربڕێنە نادەستورییە" ناوچە کوردستانییەکان لە دەرەوەی هەرێم"، ئەم عاتیفەسازییە نەتەوەییە بۆ ئەوەیە حیزبەکەی بارزانیی هەندێ دەنگ لەناوچە جێناکۆکەکان یان وەک پێشتر خۆیان دەیانگوت " ناوچە دابڕاوەکان!" لەهەڵبژاردنی داهاتوودا کۆبکاتەوە.
پارتیی و بارزانیی باش دەزانن ئەم دەستەواژە نادەستورییە"" ناوچە کوردستانییەکان لە دەرەوەی هەرێم" وەک دەستەواژە نادەستورییەکەی مالیکیی" ناوچەی تێکەڵ" ، جگە لەحەماسی بەناو نەتەوەیی و ئەحمەقکردنی تاکی کورد ، تاکی عێراقیی هیچیتر نیین. پارتیی لەهەموو لایەنێک زیاتر شانازیی بەدەستورەوە دەکرد، کەچیی خۆیشی وەک مالیکیی دەستور پێشێل دەکات. لە کۆتاییدا ئەم ناو گۆڕینە، جگە لەپارتیی هیچ حیزبێکی تر ناگرێتەوە، جگە لە هەندێ نەتەوەیی جاهیل و فاشیل و چاولەدەستی پارتیی زیاتر، کەسی تر ناگرێتەوە. باشتر وایە ئەگەر دەتوانن دەستور بگۆڕن، بڕۆن لەوێ ناوی ناوچە جێناکۆکەکان یان کێشە لەسەرەکان بگۆڕن، نەک بەهەرزەکاریی سیاسیی و عاتیفەی نەتەوەیی و لەناو بەیاننامەیەکی لۆکاڵییدا کەکەس حیسابی قورشێکی بۆ ناکات. ئەم هەموو هەڵچوون و حەماسەی بارزانییش ئەگەر جڵەو نەکرێ، کورد دەدا بە دڕكێکی گەورەدا، بێ هیچ حیسابێکی پێشوەخت و بێ هیچ لێکدانەوەیەکی عەقڵانیی.................. بارزانیی خەریکی خۆسوورکردنەوەیە و بەردەوام گاڵتە بە ئیرادەی سیاسیی خەڵک دەکات و بە میزاجی شەخسیی خۆی ئیش دەکات.
--------------------
لە وەڵامی کۆمێنتێکی فەهمی کاکەیی، ئەم وەڵامەشی داوەتەوە:
فەهمی کاکەیی! تۆ لەسەر نووسینی ئەم بابەتە،
بارزانییش بوو بە " زمانناس و قانوونیی و تیۆریزەنی سیاسیی".....ئاخیری خێر بێت!
کە لەپەیجی خۆم لەفەیسبووک دامنابوو، قسەیەکی زۆر قۆڕت نووسیبوو، بە منت گوتبوو " بۆچوونی ئەحمەقێکی کورد"..... ئەو چەند کەسەی لایکی ئەو بۆچوونەی تۆیان کردبوو، هەموویان یان کۆنە جاش و بەعسیی بوون، یان تازە پارتیی و مەسینە هەڵگری ماڵی مەلا مستەفا بوون. کۆمێنتەکەت ئەوەندە شەرمهێنەر بوو ، کە زانیتت دوو کەسی خاوەن ئیعتیبار لایکی ناکەن، لە تەریکیی و ریسواییدا لاتبرد.
تۆ بەو رستەیە، سەلماندت کە پیاوێکی قەزەمی ماڵی بارزانیی خائینیت. ماڵی بارزانیی وەک وەرەمێکی سەرەتانیی لە لاشەی کورددا ماوەتەوە، بەهۆی سەگوسواڵ و گەواد و بێئەخلاقی وەک ئێوەمانانەوە ماوەتەوە. تۆ هەر ئەو پیاوە شەریفە بوویت، کە براکەی تەحسین شاوەیش بۆ چارەسەری پزیشکیی هاتبووە سوئێد، تۆ گەوادییت بۆ دەکرد و لەماڵەکەی خۆت داتنابوو، رێنمایی و کارئاسانییت بۆ دەکرد.
من دەمێکە ئیمانم بەوانە نەماوە، کە باسی زمانی کوردیی و زمانناسیی دەکەن، هەر خەریکی پاڕانەوەو کڕووزانەوەن لەدەسەڵاتی پارتیی... ئەوانەی وەک تۆش خۆیان بە زمانناس دەزانن و لەبنەوە پیاوی پارتیین، هەمووتان نۆکەر و گەوادی ماڵی بارزانیین، ئامادەن هەموو شتێک بکەن، لەپێناوی دەستخۆشییەکی ئەو بنەماڵە مافیایەدا..........بڕۆ هەی لەوە ریسواتر بیت ئەی ئەحمەقی ئەحمەقان....
تۆ بەو کۆمێنتەت، ئەوەندەی تر خۆت ریسوا کرد، تۆیەکی بێ مەعریفە بەشت هەر ریسوابوون و سووکبوونە لەباری سیاسیی و کۆمەڵایەتییەوە.
بڕۆ هەر خۆت بەخۆت بیت، هەی گەڕێک لە پیاوە گەڕەکانی ماڵی بارزانیی، ئەگەر بەئەندازەی کەمالیزم و بەعسیزم زیانتان بۆ کورد نەبووبێت، کەمترتان نەبووە، هەی دەڵاڵی براکەی تەحسین شاوەیس......... هەی ئەحمەقترین مرۆڤی کورد...........تۆیەک بەو رادەیە بێئەخلاق بیت و هیچ پرەنسیپێکی ئینسانیی و هیچ بەهایەکی جوانت نەبێ، چۆن شایانی ئەوەی لە لیستی برادەرەکانی مندا بیت، بۆیە دەرم کردیت.
دڵنیابە تۆ کە لە زمانناسییدا جاروبار فشەفش دەکەیت، گوایە کەسێکی شارەزایت، وێڕای ئەوەی لە باری فیکریی و مەعریفییەوە کەسێکی سفریت، کەسێکی فڕت بە ڕۆشنبیریی و مەعریفەی زمانناسییەوە نییە. بەدڵنییایەوە، گرووپی جووتستاندەردەکانی زمانی کوردیی، کە ئەوانیش زۆربەیان پیاوی ماڵی بارزانیین، لە تۆ و ئەوانەی وەک تۆ بیردەکەنەوە، لای کەم شەریفترن. ئەوان هەر هیچ نەبێ راستەوخۆ دژایەتی زمانی کوردیی دەکەن، بەڵام ئێوە لەپەنای دڵسۆزیی بۆ زمانی کوردیی، گەوادییش بۆ ماڵی بارزانیی دەکەن............... و ناوێرن یەک قسەی عەقڵانیی لەسەر ئەو هەموو ئەجێندا تایەفییەی ماڵی بارزانیی بکەن کە دەرهەق بە زمانی کوردیی دەیکەن...........
بڕۆ هەی گەوادەکانی زمانی کوردیی، هەی مەسینە هەڵگرەکانی ماڵی بارزانیی............
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست