بارزانیی هه‌ڕه‌شه‌ی نهفییکردن له ئاژاوه‌چییه‌کان ده‌کات!
Wednesday, 02/03/2011, 12:00
ئه‌م وتاره به نوکته‌ی ئه‌کادیمیستێکی قۆشمهچیی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات ده‌ست پێده‌که‌م. بۆ ئه‌وه‌ی ناوی که‌س نه‌هێنم، بهههبوو نه‌بووی ده‌سپێرم، ئه‌م ئه‌کادیمیسته به پهلهکڕوزێ دۆکترایهکی له زانکۆیه‌کی رۆژئاوادا خوێند‌و بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی پارتیی تێی ته‌قاند. جارێک بابه‌تێکی سه‌رنجڕاکێشی کوردستانپۆستم بۆ فۆوۆرد forward کرد و له‌وه‌ڵامدا گوتی، کاک کامیار، جا کوردستانپۆست که‌ی سایته من بچمه ناوی، که‌چیی دوایی پاش قسه‌وباسکردن له‌گه‌ڵیدا، ئاگاداری ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵانه بوو که له رۆژه‌کانی پێشتردا له کوردستانپۆسته‌وه بڵاو بووبوونه‌وه. له‌گه‌ڵ رێزم درۆی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌کرد و که‌چیی ده‌یویست من بڕوای پێبکه‌م. مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌بوو، ئه‌و له‌بنه‌وه ئیشی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌کرد له‌گه‌ڵ حیزب‌دا و نه‌یده‌ویست دڵی حیزب بشکێنێ، بۆیه له‌گه‌ڵ میدیاکانی پارتیی دژ به کوردستانپۆست هاوڕابوو.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌م ئه‌کادیمیسته که هه‌نووکه له زانکۆ ئهتککراوهکانی ژێر ده‌ستی پارتییدا مامۆستای زانکۆیه، به واسیته و خۆبردنه پێشه‌وه له پاراستن به‌و پۆسته گه‌یشت، دیاره له رۆژئاوادا هه‌رگیز هیچ پۆستێکی ئه‌کادیمیی به‌ده‌ست ناکه‌وت، چونکه نه ئاستی ئه‌کادیمییه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو، نه زمانه‌که‌یشی به‌باشیی ده‌زانیی و نه مه‌عریفه‌یه‌کی ئه‌وتۆیشی په‌یداکردبوو. ئه‌و هه‌نووکه، مامۆستای! زانکۆیه له‌هه‌ولێر، نه‌ک هه‌ر کرته‌ی لێوه نایات به‌رامبه‌ر به‌و سووکایهتییکردنهی یه‌کێتیی قوتابییانی کوردستان به حه‌ره‌می زانکۆکانی ژێر ده‌ستی پارتیی ده‌که‌ن، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی که گیانی 8 لاوی کوردی به‌مه‌رگ سپارد،منداڵی11-12 ساڵانی له‌چه‌مچه‌ماڵ تێدابوو، "ئحم"ێک ناکات. بۆچهواشهکردنیش، دێت وڕێنه‌یه‌کی تیۆریی! ده‌نووسێ، به‌ڵام بۆ نمهکیش باسێکی خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان ناکات. خۆیشی به نووسه‌رو ئه‌کادیمیستی سه‌ربه‌خۆ ده‌زانێ! مه‌به‌ستی من له‌م پێشه‌کییه ئه‌وه‌یه، به‌خوێنه‌ری کوردستانپۆست بڵێم هه‌ر سیاسیی و ئه‌کادیمیست و نووسه‌رو خوێنه‌ر و شاعیرێک گوتی سه‌ردانی کوردستانپۆست ناکه‌م، به‌دڵنیاییه‌وه درۆیه‌کی زۆر گه‌وره له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌کات، پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌سێکی تردا بیکات. کوردستانپۆست به‌هه‌موو که‌موکوڕییه‌کیه‌وه، بووه‌ته دوومه‌ڵێکی گه‌وره له‌سه‌ر دڵی ده‌سه‌ڵات به‌گشتیی و پارتیی به‌تایبه‌تیی، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریشمان سه‌ردانی ده‌که‌ین.
**************************************************
بارزانیی هه‌ڕه‌شه‌ی نهفییکردن له ئاژاوه‌چییه‌کان ده‌کات!
به‌بڕوای من، ئه‌وه نه‌زانییه‌کی زۆر سامناکه، که‌سێک هه‌بێت هێشتا بڕوای به‌وه هه‌بێت، سه‌رۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بێت. ئه‌م پیاوه راسته وه‌ک پۆست و ناو ، سه‌رۆکی هه‌رێمه، به‌ڵام سه‌رۆکێکی زۆر تایه‌فیی(تایه‌فیی له‌ناو خودی ئێسنیکی کورددا) و عه‌شایه‌رو خێڵه‌کییه، پیاوێکه عه‌قڵ و بیرکردنه‌وه‌ی وه‌ک په‌نجاکانی سه‌ده‌ی رابردوو کار ده‌کات. له‌ڕاستییدا ئه‌و هه‌موو به‌خۆوه نازینهی سه‌رۆکی پارتیی له‌شوێنێکدا ساتمه‌ی ده‌کرد، ئه‌گه‌ر هه‌ولێر ئازادیی تێدا هه‌بووایه‌و ته‌زویری هه‌ڵبژاردن نه‌کرایه. به‌م پێودانگه‌ش، که‌مال میراوده‌لیی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌بوو. نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی میراوده‌لیی شایانی ئه‌و پۆسته بوو، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، خۆشه‌ویستیی له‌ده‌ست داوه‌و زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان متمانه‌یان به رائیده‌کانی گه‌نده‌ڵیی به‌گشتیی نه‌ماوه و بهتابیهتییش ئه‌و متمانه‌یه به‌م پیاوه ناوچهگهره و به‌حیزبه تایه‌فییه‌که‌ی نه‌ماوه.
هیچ پیاوێکی سیاسیی له‌ناو کورددا به‌ئه‌ندازه‌ی بارزانیی هه‌ڵاواردنی(discrimination) له‌نێوان تاکی کورد و جڤاکه جیاوازه‌کانی کوردستاندا نه‌کردووه. ئه‌و جیاوازیی له نێوان بنه‌ماڵه‌ی بارزانییشدا ده‌کات، دیاره بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، ده‌یان خه‌ڵکی تێکۆشه‌رو پاکیان تێدایه، ده‌یانی وه‌ک ئه‌یوب بارزانی‌یان تێدایه، مه‌به‌ستی من له بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، ئه‌و که‌سانه‌ن که سه‌ر به ماڵی مه‌لا مسته‌فای بارزانن. مه‌سعود بارزانیی له‌ناو بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه و پرۆگرامه‌کانی خۆیدا جووت بن، ئه‌وانه نزیکترن. ناوچه‌کانی بارزان له هه‌موو شوێنکی کوردستان به به‌رزتر و پیرۆزتر سه‌یر ده‌کات، بادینان ده‌خاته پێش هه‌ولێره‌وه، هه‌روه‌ها له‌وه‌ته‌ی هه‌ولێریشی داگیرکردووه، پێش سلێمانیی ده‌خات، ئه‌وه چاوی به‌گه‌رمیان و پشدهرایهتیی و باڵهکایهتییدا هه‌ر هه‌ڵنایات. هه‌موو ئه‌وانه له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرن، ئه‌و پیاوه که‌سێکی نیشتمانیی نییه، به‌ڵکو که‌سێکه له‌سیاسه‌تدا، لۆکاڵیزم و هه‌رێمگه‌رایی(provincialism) و جوداخوازیی(سێشینزیم secessionism) له‌ناو خودی جڤاکی کورییدا پێڕۆ ده‌کات و مێنتاڵیتیی هۆزو ناوچه‌که‌ی خۆی داوه به‌سه‌ر چه‌مکه نیشتمانییه سه‌رتاسه‌رییه‌کاندا.
بارزانیی و که‌سه ده‌ستڕۆیشتووه‌کانی بنه‌ماڵه‌که‌یان له مێژووی کۆن و نوێی کورددا، به‌کرده‌وه سه‌لماندوویانه، ئه‌وه‌نده‌ی ئینتیمای خێڵ و ناوچه‌گه‌رییان هه‌یه، ئه‌وه‌نده ئینتیمای نیشتمانی‌یان نییه. ئاخر له بنه‌ڕه‌تدا، شۆڕشی ئه‌یلول شۆڕشێکی نه‌ته‌وایه‌تیی یاخود نیشتمانیی نه‌بووه، به‌ڵکو یاخییبوونێک بوو که بارزانیی باوک، دایه پاڵ ده‌ره‌به‌گ و ئاغاکانی کوردستان دژی عه‌بدولکه‌ریم قاسم، بارزانیی داکۆکیی له‌و ده‌ره‌به‌گ و ئاغایانه ده‌کرد که زه‌ویی و زاره‌کانیان ده‌که‌وتنه به‌ر " یاسای چاککردنی کشتوکاڵیی" یه‌وه، بارزانیی داکۆکیی له خاوه‌ندارییه‌تیی- زه‌ویی(لاندلۆردیزمlandlordism) ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌کان ده‌کرد، دژی جووتیار و سه‌پان و پاڵه‌ی کورد، دژی ره‌نجبه‌ر و چه‌وساوه‌کانی کوردستان ده‌وه‌ستایه‌وه. به‌هه‌مان میتۆدیش بارزانیی کوڕ، هه‌مان مێنتاڵیتیی هه‌یه و داکۆکیی له سیاسه‌تمه‌داره گه‌نده‌ڵ و دزه چاوچنۆکه‌کانی ناو هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی و ده‌وڵه‌مه‌ندترین بنه‌ماڵه‌ی کوردستان(بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی) ده‌کات، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ڕه‌شه له چینی ناوه‌ند و چینه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیی و لاوان و گه‌نجانی کورد ده‌کات و به‌ئاژاوه‌گێڕو ده‌ستی ده‌ره‌کیی ده‌یانناسێنێ و خۆپیشاندانهکانیشیان به خیانه‌تی عوزما(خیانە العڤمی) ده‌خوێنێته‌وه.
مه‌سعود بارزانیی ده‌یه‌وێ لاسایی جۆرج ده‌بلیو بۆش بکاته‌وه، بۆش له‌شه‌ڕی دژه تێرۆردا دۆکترینێکی زۆر کهڵهگایانهی داهێنا، که له‌گه‌ڵ لۆژیک و نۆرمی دیپلۆماسیی مۆدێرندا نه‌ده‌هاته‌وه. ئه‌و پێیوابوو "ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌وسای ئه‌مێریکادا نه‌بێت ، ئه‌وه دژایه‌تییان ده‌کات" بارزانییش ده‌ڵێ"ته‌نیا ئه‌وانه‌ی پشتگیریی له ئاشتیی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ منن، هه‌ر که‌سێک ده‌یه‌وێت کاری توندوتیژیی بکات یان مافی که‌سانی دیکه پێشێل ده‌کات له کوردستاندا جێی نابێته‌وه". تۆ سه‌یری ئه‌م عه‌نته‌ریاته‌ی سه‌رۆکی پارتیی بکه‌ن! ئه‌وه‌ی توندوتیژیی ده‌کات، له‌کوردستان ده‌ری ده‌په‌ڕێنێ! ئاخر سه‌رۆکی خێڵ، تۆ کێی به‌م عه‌قڵیه‌ته پاتریارکییه‌وه کۆمه‌ڵه گه‌نجێك که له گه‌نده‌ڵییه‌کانی پارتیی و یه‌کێتیی ده‌هریی بوونه، به‌ردبارانی باره‌گاکانتان ده‌که‌ن، تۆی سه‌رۆکیش نه‌فییان بکه‌یت. جا خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ک ستالین، سایبیریا (Siberia) ت هه‌بووایه و ترسی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی و مافی مرۆڤت نه‌بووایه، سه‌دان گه‌نجت نه‌فیی ده‌کرد. ئاخر خۆ کوردستان موڵکی بابت یان موڵکی بنه‌ماڵه‌که‌ی تۆ نییه، ئه‌م پۆزه خێڵه‌کییه لێده‌ده‌یت. ئاخر ئه‌وه حوکمی مێژووه که دیکتاتۆره‌کان تینیان پێ ده‌گات، هه‌ڕه‌شه‌ی بێسهرهوبهره ده‌که‌ن.
سه‌ره‌ڕای ناڕۆشنیی داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام ئێستا له‌ئه‌نجامی ناڕه‌زاییه‌کان و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کان و سه‌دای"نا"ی گه‌نجاندا، راستییه‌ک بۆ پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی روون بووه‌وه، که سه‌رده‌می حوکمی بنه‌ماڵه به‌سه‌رچوو. نه‌وه‌ی نوێی کوردستان رازیی نابن مه‌سروری کوڕی مه‌سعود بارزانیی له‌داهاتووی دوور‌و نزیکدا حوکمڕانیی کوردستان بکات، ده‌توانێ ببێ به سه‌رۆکی حیزبه‌که‌ی، به‌ڵام ناتوانێ جێگه‌ی باوکی بگرێته‌وه. هه‌ر هیچ نه‌بێ ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو پارتیی به کۆسته‌ر و گڵابه خه‌ڵک چه‌ندین جار بهێنن و هه‌ڵیڕێژن بۆ ته‌زویرکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان و له‌سه‌رووی %70 ه‌وه بهێنن. بارزانیی و پارتیی ده‌بێ قه‌باره‌ی راستیی خۆیان بزانن که ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف بکرێ، ته‌نیا 30% تا 35% ده‌هێنن. به‌دڵنیاییه‌وه هیچ حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌کیش له‌و قه‌باره‌یه زیاتر ناهێنێت. بێگومان ئه‌وه‌ش پلورالیزمی سیاسییه‌و ئازادیی و دێمۆکراسیی راسته‌قینه‌ش بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی فره حیزب ئه‌وه‌یه که‌س زۆرینه‌ی ره‌های ساخته نه‌هێنێ. به ئهفسسووسهوه! نه‌وه پێنج ساڵانه‌که‌ی مه‌سعود بارزانیی، وه‌ک ئه‌وه‌ی باپیری خوازیار بوو به میرات جێگه‌که‌ی به‌و بدات ، ئه‌و کوڕه بلیمه‌ته‌ی به‌پێنج ساڵیی، مادده‌ی 140 ی کردووه به نه‌خشه‌رێگا و له‌سه‌ر هێڵی باپیری به‌رده‌وام ده‌بێ، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ناتوانێ که‌رکوک بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه! هه‌زار مه‌خابن.
له‌کۆتایی ئه‌م وتاره‌شدا، گرینگه ئاماژه به‌وه بکرێ، ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ی پارتیی له‌هه‌ولێر دروستی کردووه، ئه‌و شاره بێده‌نگ و خامۆشه‌ی هێشتا له‌ژێر زه‌بری 31ی ئابدا شه‌وکه‌تی راست نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر نهشڵهقێندرێ، ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانی تێدا نه‌کرێ و به بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی نه‌ڵێ نا، ئه‌گه‌ری ساخته‌کاریی له‌هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی تردا له‌لایه‌ن پارتییه‌وه به‌ڵگه‌نه‌ویسته. زۆر گرینگه هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن، هه‌موو که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکان و رۆشنبیران و مامۆستایانی ئایینیی سه‌ربه‌خۆ، هه‌موو تاکێکی ویژدان زیندووی کورد که دژی گه‌نده‌ڵیی و به‌حیزبکردنی کۆمه‌ڵگه‌ن، هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه‌و به‌یارمه‌تیی گه‌نجانی داخ له‌دڵی هه‌ولێر، خۆپیشاندان بکه‌ن. ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌هه‌ولێر خاڵێکی تری وه‌رچه‌رخان ده‌بێ که گرینگییه‌که‌ی له خۆپیشاندانه‌که‌ی 17 ی فێبریوه‌ری شاری سلێمانیی زۆر بایه‌خدارتر ده‌بێ و چاره‌نووسی سیاسیی هه‌رێمی کوردستانیش به ئاقارێکی گه‌شتردا ده‌بات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست