ههولێرچییهتیی پارتیی له‌هه‌مبه‌ر سلێمانچییهتییدا!
Monday, 28/02/2011, 12:00
پێشه‌کییه‌کی کورت: دیاره ئه‌وانه‌ی به‌نووسینه‌کانی من ئاشنان، له‌رێگه‌ی ئاوێنه و هاوڵاتی (جاروبار له لڤین) و سایتی ده‌نگه‌کانه‌وه منیان ناسیوه. بۆچیی ئه‌م زنجیره وتاره له کوردستانپۆستدا بڵاو ده‌که‌مه‌وه؟ چونکه ئه‌و میدیایانه‌ی کوردستان، گوشارێکی زۆریان له‌سه‌ره (مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه خه‌ڵکێکی زۆر نووسینیان بۆ ده‌نێرن) هه‌روه‌ها گوشاری سیاسیی پارتیی و یهکێتییشیان له‌سه‌ره که هێڵه سووره موقه‌ده‌سه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه ناتوانن ببه‌زێنن. هه‌روه‌ها پێموایه، جۆرێک له ناسیاویی و خزمخزمێنه‌ی نووسه‌ران و رۆشنبیران، رۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌یه که هه‌ندێ نووسه‌ر به‌ئاشکرا دیاره میدیای ئازادیان بۆ خۆیان قۆرغکردووه، له‌کاتێکدا به‌شێکی به‌رچاو له‌و نووسه‌ر و رۆشنبیرانه، میدیاکانی پارتیی و یه‌کێتیی فووی پێداکردن و ناوی زل کردن.
هه‌رچی سایتی ده‌نگه‌کانه وه‌ک سایتێک که ده‌کرێ بڵێی ته‌نیا ده‌سته‌بژێرێک له خوێنه‌ر و نووسه‌ر رووی تێده‌کات و په‌نجه‌ره‌یه‌کی بچووکه له‌میدیای کوردییدا. بۆیه بڕیارمدا له کوردستانپۆسته‌وه زنجیره وتارێک بنووسم. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئازادیی بنووسم و ترسی سانسۆری سیاسیی و یاسایی (یاساکانی حیزب) م نه‌بێ، له کوردستانپۆسته‌وه ئه‌م زنجیره وتاره له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان و ره‌نگدانه‌وه‌کانی ده‌نووسم. سه‌ره‌ڕای چه‌ندین سه‌رنج و ره‌خنه له میتۆد‌و شێوازی نووسینه‌کانی هه‌ندێ له‌نووسه‌ران و چاودێرانی ناو بزری کوردستانپۆست، به‌ڵام جێگه‌ی شانازییه له سایتێکه‌وه نووسینه‌کانم بڵاو بێته‌وه، که قیبله‌ی نه‌وه‌ی نوێی کوردستانه و به‌ربڵاوترین و خۆشه‌ویسترین سایتی گه‌نجانی کوردستانه. ئه‌و گه‌نجانه‌ی خاوه‌نی ئێستان و ره‌نگڕێژی داهاتوو ده‌که‌ن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌روو 40 ساڵهوهین، ده‌بێ وه‌ک دیفاکتۆ ئه‌وه بسه‌لمێنین، ورده ورده ئێمه‌ش کۆن ده‌بین.
***************************
ههولێرچییهتیی پارتیی له‌هه‌مبه‌ر سلێمانچییهتییدا!
پارتیی به‌کرده‌وه بادینانیی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق دابڕیوه، له‌ڕووی سیاسیی و کو‌لتووریی و ته‌نانه‌ت له‌ڕووی زمانی خۆێندن و په‌روه‌رده‌شه‌وه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق دایبڕیوه، له‌ڕووی ئابووریی و جیۆگرافییشهوه، ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ موسڵدا هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا نییه‌تی. به‌هه‌مان میتۆدیش پارتیی ده‌یه‌وێ هه‌ولێر به‌ده‌ردی بادینان به‌رێت و له سلێمانیی و گه‌رمیان وناوچه‌کانی که‌رکوک (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌رکوکیش رۆژێک بگه‌ڕێته‌وه) به‌ته‌واویی دایبڕێت و حوکمڕانیی خۆی له هه‌ولێرو دهۆکدا مکۆمتر بکاته‌وه.
هیچ حیزب و لایه‌نێکی سیاسیی له‌کوردستانی عێراقدا، ئه‌وه‌نده‌ی پارتیی، قازانجی له جیاوازییه کولتوورییه‌کانی نێوان شاری سلێمانیی و هه‌ولێر نه‌کردووه. شتێکی زۆر ئاساییه له‌نێوان چه‌ند شارێکی جیاواز له‌یه‌ک هه‌رێمدا یان له‌یه‌ک وڵات‌دا، جیاوازیی رۆشنبیریی و سیاسیی بوونی هه‌بێ. ئه‌مه شتێکی زۆر زۆر ئاساییه، به‌ڵکو نائاسایی ئه‌وه‌یه که بوونی نه‌بێ و هه‌موو شاره‌کان وه‌ک یه‌ک بن.
له‌خۆپیشاندانه‌کانی کوردستاندا، پارتیی به‌هه‌ر نرخێ بووه ده‌یه‌وێ پڕیشکی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کان هه‌ولێر نه‌ته‌نێته‌وه. ئه‌وه بادینان به‌داخه‌وه، پارتیی ته‌واو قوفڵی لێداوه. له‌ڕاستییدا پارتیی و موفه‌کیره به‌تاڵه‌کانی پارتیی و ئه‌و پێڕه له سیاسیی و ئه‌کادیمیست رۆشنبیر و نووسه‌رانه‌ی که ئاماده‌ن بۆ پاره هه‌موو شتێ بکه‌ن، ده‌بووایه عه‌قڵیان به‌وه بشکێ، خۆپیشاندان دژی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵییه‌کانی له شاری هه‌ولێردا رووی دێمۆکراسییه‌که‌ی پارتیی جوان ده‌کات. سیمای پایته‌ختێکی زیندوو ده‌به‌خشێت. رێگه‌دان به خۆپیشاندان، پێوه‌ری ئازادیی و رێزگرتن له رای جیاواز و مافی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
یه‌کێ له‌و تاکتیکه گڵاوانه‌ی پارتیی ده‌ستی بۆ بردووه، لاواندنه‌وه‌ی هه‌ستی ناسکی گه‌نجان و لاوانی هه‌ولێره، گوایه سلێمانییه‌کان نوکته‌یان له‌سه‌ر ده‌که‌ن، گاڵته‌یان پێده‌که‌ن، هه‌ندێ ئاژاوه‌چیی و شه‌ڕانگێز له‌سلێمانییدا ده‌یانه‌وێ خۆیان بهعهنتهری کوردستان بکه‌ن، رۆشنبیره‌کانی سلێمانیی فشه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌ولێردا ده‌که‌ن، خۆیان بهلووتبهرز و پسپۆر و شاره‌زاتر ده‌زانن. خه‌ڵکی هه‌ولێر به نه‌زان و که‌متر له‌خۆیان حیساب ده‌که‌ن. ده‌یانه‌وێ ئاژاوه بخه‌نه هه‌ولێره‌وه و باری ئاساییشی هه‌ولێر تێک بده‌ن و چاویان به پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌ولێردا! هه‌ڵنایات و ..........تاد. پارتیی به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیک و به پلانێکی دۆزه‌خیی و به مێنتاڵیتییه‌کی خێڵه‌کیی زۆر کۆنه‌وه ئه‌م ریکڵامه سیاسیی و کولتوورییانه ده‌کات و ده‌یه‌وێ خۆی به‌دڵسۆزی شاری هه‌ولێر بناسێنێ.
پارتیی ده‌یه‌وێ قه‌ناعه‌ت به‌خه‌ڵکی کوردستان بکات به‌وه‌ی ئاساییش له ئازادیی گرینگتره ، به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان به تاقیکردنه‌وه‌ی بیست ساڵ گه‌یشتن به‌وه‌ی حوکمی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه جگه له به‌فیڕۆدانی قوربانییه‌کان و داهاتی نیشتمانیی و ناشیرین‌کردنی هه‌رچی زیاتری ئه‌زموونی کوردیی، شتێکی ئه‌وتۆی بۆ زۆرینه دابین نه‌کردووه. هه‌ولێر له‌ساڵی 1996 ه‌وه داگیرکراوه، ئه‌مه به‌و مانایه نا، پێشتر که یه‌کێتیی لێ بووه ئازاد بووه، به‌ڵکو به‌و مانایه‌ی پارتیی ده‌ستی به‌عسی گرت و هێنایه‌وه‌و داگیری کرد.
هه‌ر شارێک له‌ڕووی عه‌سکه‌رییه‌وه داگیربکرێ، ده‌بێ ئاسایی (نۆرماڵیزه) بکرێته‌وه، شاری هه‌ولێر له 31ی ئابه‌وه که زه‌وتکراوه‌و ئیراده‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی به لووله‌ی تفه‌نگ و تۆقاندن و فڕاندن و تێرۆرکردن چه‌پێنراوه، شارێک نییه دێمۆکراسیی و ئازادیی تێدا هه‌بێت. ئازادیی و دێمۆکراسیی له‌و شاره‌دا تا ئه‌و شوێنه بڕ ده‌کات که ماڵی بارزانیی و حیزبه‌که‌ی نه‌یدۆڕێنن. ئاخر به‌و هه‌موو تهزویرکردنهی پارتییه‌وه، هێشتا سه‌دان هه‌زار که‌س له‌هه‌ولێر ده‌نگیان به‌لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن دا، ئایا له‌و سه‌دان هه‌زار که‌سه، چوار هه‌زارکه‌سی تێدا نییه، بێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆپیشاندان بکه‌ن. بێگومان تێیدایه، به‌ڵام ئیستیبدادی پارتیی سنووی لۆژیکیی په‌ڕاندووه.
پارتیی و کوڕه گه‌نجه ریفۆرمخوازه‌که‌ی (نێچیرڤان) دڵیان به‌وه خۆشه کۆمه‌ڵێ مووچه‌خۆری حیزبیی و ئیتیحاد ته‌ڵه‌به (یه‌کێتیی قوتابییان) یان هێناوه‌ته سه‌رجاده‌کان و وێنه‌ی قه‌زافیی کورد هه‌ڵده‌گرن و په‌یامی ئاشتییخوازیی هه‌ولێرییه‌کان! راده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام دڵنیان له‌وه‌ی شاری هه‌ولێر له‌ناخیدا قوڵپ ده‌دات، دڵنیان هه‌ولێریان تا سه‌ر بۆ زه‌وت ناکرێ، ئه‌مڕۆ بێ یان سبه‌ی له‌گه‌ڵ دهستهخوشکهکهیدا (سلێمانیی) په‌یامی توڕه‌یی خۆی به پێشمه‌رگه تێکۆشه‌ره‌کانی 31ی ئاب ده‌گه‌یه‌نێت.
پارتیی هه‌ر سیاسه‌تێکی بۆ چووبێته سه‌ر، سیاسه‌تی ههولێرچییهتیی له‌هه‌مبه‌ر سلێمانچییهتییدا بۆ ناچێته سه‌ر، نه‌وه‌ی نوێ و گه‌نجانی کورد زۆر له‌وه به‌ئاگاترن که عه‌قڵی پارتیی چۆن پلانێکی دۆزه‌خیی بۆ جیاوازییه کولتوورییه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانیی داناوه‌و له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێ ماستاوچیی خۆیه‌وه گه‌شی ده‌کاته‌وه؟ ئه‌وه پارتییه ده‌یه‌وێ هه‌ولێر له سلێمانیی و ناوچه‌کانی تر داببڕێ، نه‌ک نه‌وه‌ی نوێی سه‌رشه‌قامه‌کانی کوردستان، ئه‌وه پاراستنی پارتیی و عه‌قڵییه‌تی خێڵه‌کیی و رابه‌رایه‌تیی ئه‌و حیزبه‌یه، ده‌یه‌وێ هه‌ولێرییه‌کان له‌خۆی کۆبکاته‌وه‌و بیانکات به‌گژ سلێمانییهکاندا. ئه‌وه حیزبێکی تایه‌فیی و ناوچه‌گه‌ری وه‌ک پارتییه که ده‌یه‌وێ سووکایه‌تیی به سلێمانیی و گه‌رمیان و که‌رکوک بکات و بهساختهش هه‌ولێر بلاوێنێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست