باخى 7 کیلۆمەترى
Thursday, 02/09/2010, 12:00
ئەگەر ســەرنجێکى دەزگا ڕاگەیاندنەکانى ڕژێمى فاشــى و تیرۆریســتى دووبنەماڵەى کوردســتان بدەین بۆمان دەرئەکەوێت کە لە چ ئاســتێکى نزمدان لە گواســتنەوەى هەواڵ و ڕیپۆرتاژەکانیاندا کە ئەمە نیشــاندەرى ئەوەیە کە تەنها کەســانى کۆلکە خوێندەوار و بۆشبیریان لە دەورى خۆیان مۆڵداوە بۆ هەواڵ نووســین و کارى ڕۆژنامەنووســى، کە ئەمانە بۆ ڕوماڵکردنى هەواڵێک کە ووشــەیەکى تەکنیکى یان زانســتى تیابێت زمانیان لاڵە و بەڵام کاتێک بەرپەرچى ڕۆژنامە نووســان و بیرمەندانى بوێرى ئەم میللەتە ئەدەنەوە کە ڕاســتى ســەرانى ئەم ڕژێمە گەنیوە ئەخەنە ڕوو ئەوا زمانیان عەلەمى تیا نیە بۆ پیا هەڵدانى ئەو ســەرە گەنیوانە و جنێو دان بەو چینە بوێرەى میللەت، ســەیرکەن هەواڵى دروســت کردنى دوو باخ لە ســلێمانى چۆن ڕووماڵکراوە، ئەم لینکەى خوارەوە بکەنەوە :
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=199651 ئاخر لە کوێ ى جیهاندا باخ بە کیلۆمەتر درێژى پێوراوە ، یاخود یەکەى ڕووبەر بە یەکەى چوارگۆشــەیە، ئایا باخەکە 7 کیلۆمەتر درێژە؟ ئەى پانیەکەى چەندە؟ ئەگەر 7 کلۆمەتر چوارگۆشــەش بێت ئەوا ڕووبەرەکەى ئەکاتە 7000000 (حەوت ملیۆن مەتر چوارگۆشــە) ئەى ئەم حەوت هەزار مەترە (نەک چوارگۆشــەش) لە کوێوە هات، هەمووشــمان ئەزانین بەردەمى خانەى دادى تەواو نەکرا و جێگاى 7کیلۆمەتر چوارگۆشــەى تیا نابێت و ئەو ڕووبەرە ئەکاتە نزیکەى لایەکى شــارى سلێمانى ، کەواتە وەک خۆیان کەللە پووتن و فڕیان بە ســەر ووڵات بەڕێوەبردنەوە نەماوە وا ئەزانن میللەتیش هەروەک خۆیان گەمژە و نەفامن و کەس چاو و گوێ ى هەڵنەخســتووە بۆ ئاشــکراکردنى نەزانى و نەفامیان، بەڵام خوا هەڵناگرێ بۆ تاڵان کردن و ڕاوو و ڕووتى میللەت هێندە چاو و بیر تیژن کە هەقە لەو بوارەدا خەڵاتى نۆبڵیان پێ ببەخشــرێ . 2/9/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست