کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاتى ئەوە هاتووە بەکۆمەڵ ڕیزى حیزبى بنەماڵەکان بەجێ بهێڵن

Friday, 21/05/2010, 12:00



ئەى نەوەى کوردى چاو نەترس ئەمڕۆ ســەلماندتان لە هەموو کاتێک زیاتر چاو کراوە و هوشــیارن و چى دى فریوى دەســـەڵاتداران و چەوســێنەرانى داســەپاو بە ســەرتانا ناخۆن و پاش مێژوویەکى درێژ لە غەدر و تاوان و تاڵانچێتى ســەرانى بێهۆش و بیر ســڕاوەکانى ئەم میللەتە و هەر ڕۆژە و دواى ڕۆژ هەڵئەخلیســکێنە ناو تاوان و زەلکاوێکى بۆگەنترەوە ئیدى بوار بۆ ئەوە نەماوەتەوە دۆش دابمێنین و دەســتەو ئەژنۆ و کەف زەنان پاڵ بە لا دیوارى ڕوخاوى نیشــتمانەوە بدەینەوە تا ســەرەى مەرگى هەموومان یەک بەیەک دێت، ئەوەتا ووشــە لە ناو قوڕگدا درایە بەر گولە و لاشــە لە جادەکانى غەریبى دا فڕێ درا، ئەوەتا ڕۆژ بە ڕۆژ کەســاســى و نەهامەتیمان ســەردەنێ بە ئاســمانەوە ، کۆمەڵێکى کەمى مشــەخۆریش لە گیرفان و ســەروەت و ســامانى زەبەلاحمان تەنها نانە ڕەقەیەکى کولەمەرگیمان بۆ فڕێ ئەدەن و خۆشــیان ســەروەت و ســامانى قەبە و ژیانى لۆکســیان لێرە و لە دەرەوەى ئەم نیشــتیمانەش بۆخۆیان مســۆگەر کردووە ، ئیدى گەیشــتۆتە ئەو ئاســتەى وەک ســەردەمى بەعس و خراپتریش بە چرپە و ڕەمز لە گەڵ یەکدى بدوێین ئەمە مەرامى ئەمڕۆیانە بە بەردەوامیشــیان بێگومان بە بێ هیچ هۆیەکیش بێت مافى ژیانمان لێ دەســتێننەوە و هەموومان دەبینە کەنیزەک و ســەپان و بێگانە لە ســەرزەمینى خۆماندا، ئەوەتا مافى ژیان لە قەڵەم بە دەســتەکان ئەســەنرێتەوە و لە یاســاى جەنگەڵى ئاژەڵانشــیان تێپەڕاندووە و ســەلماندیان ئاژەڵانى دڕندەش هێشــتا ســۆز و بەزەییان بە چەندین پلە لە ســەرووى ئەم دەســەڵاتە هەڕەمەکیەى نیشــتیمانەکەمانەوەیە، ئیدى بوارى دۆش دامان نەماوە و هەروەک چۆن زەرورەت هانى دان بڕژێنە ســەر شــەقام و کوچەو کۆڵانەکان بۆ ڕیســواکردنى دووایین تاوانى کوشــتنى ووشــە لە گەرووى لاوێکى خێرنەدیوى ئەم نیشــتیمانەدا ئاواش زەرورەت پێمان دەڵێ ئیتر ببزوون و ئایندەتان ســەرفراز بکەن با مردنەکانى مێژووى درێژى ڕابووردومان و تەنگەتاوى ژیانى ئەمڕۆمان لەم زەمانى زانســت و تەکنۆلۆژیایەدا هانمان بدات چى تر درۆ لە گەڵ خۆمان نەکەین و وەدووى فریوى دەســەڵاتدارانى داڕزیوى ئەم خاک و ســەرزەمینە نەکەوین و ئەوانەى تا ئێسـتا لە ژێر هەر پاســاو و دروشــمێکدا لە قەڵاى بناغە ڕزیوى ئەواندا هێلانەیان کردووە با زەروورەتى ئایندە و بەردەوامى ژیان بە ســەرفرازى، هانیان بدات کە ئیتر ئەمڕۆ و ئەم ســاتە وەختە بە دوا کیلۆمەترى ئەو ژیانە شــەرمەزاریە بزانن و چى دى خۆیان لە ناو ڕیزى بەناو حیزبى بنەماڵەکانى داســەپاوى کوردا نەبیننەوە و پۆل پۆل و دەســتە دەســتە ژیانى ڕەهایى هەڵبژێرن و ڕووبکەنەوە ناو میللەت و کەس و براو دۆســتەکانیان و دەســت لە ســەر بەلەپیتکەى ژەنگاوى چەکى پاســەوانى ئەوان هەڵگرن و بچنەوە باوەشــى براو ئازیزانتان لەناو میللەتەکەتاندا پشــت بکەنە ســەرە چەوســێنەرە گەورەکانى ئەم میللەتە و لە چۆڵایى مێژووى پڕ لە شــەرمەزاریاندا بە جێ یان بهێڵن چونکە ئەمانە نە خاوەنى حیزبن تا حیزبایەتیان بۆ بکەن ئەوە خۆ هەڵخەڵەتاندنە نە خاوەنى ســتراتیژى و بەرنامەن بۆ ئایندەى ئەم میللەتە کە وەک ڕۆژى ڕووناک دیارە کە هیچ پێگە و پایەیەکیان بۆ ئایندە و مانەوەى ئەم میللەتە بنیات نەناوە ئێمە ئەبێ شــوکرانەى خوا بکەین کە تا ئێسـتا دەور و بەرەکانمان هەڵیان نەلووشــیوین ئەویش هۆکەى ئەوەیە تا دۆلار و تاڵانیمان پێ شـک بەرن جارێ قووتمان نادەن بەڵام ئایندەمان ڕەش ئەبێت کاتێک ئاوڕمان دایەوە هەموو ســەروەت و ســامانمان لە لایەن ئەم دەســەڵاتە نەگریســەمانەوە بە هاوبەشــى لە گەڵ دەور و بەرماندا قووت دراوە ئەو کاتە هەموومان بەرەو نابوودى ئەچین بەدەســت گورگانى دەورو بەریشــەوە بۆیە زەروورەت وا ئەخوازێ هەموو ئەندامانى بەناو حیزبەکانى کورد ئەمڕۆ چى دى خۆیان هەڵنەخەڵەتێنن و لە ژێر دەوارە شــڕکانیان بێنە دەرێ و لەمڕۆ زووتر نیە بێ لایەنى خۆتان لەوان بەشــێوەى دەسـتە و پۆل بە میللەت ڕابگەیەنن ئاخر ئەى ئەندامانى بێ هۆش کراوى بەناو حیزبەکانى کورد کەی ئەم ســەردەمە ســەردەمى کوشــتنى ووشــەیە لە گەروودا کەى ئەمڕۆ و لە چ بسـتێکى ئەم زەمینەدا جەنگەڵســتانى ئاوا بۆ مرۆڤەکان بەرپا کراوە ئێوە تێکڕا بەرپرسـیارن لەو نەهامەتى و بێدادیەى بەدیتان هێناوە بۆ ئەم گەلە بۆیە کاتى ئەوە هاتووە خۆتان ڕاســت بکەنەوە بەرامبەر گەلەکەتان و ڕیزى حیزبەکانى جەنگەڵى بنەماڵەکان بە لێشــاو بە جێ بهێڵن و ببنەوە بە خاوەنى کەرامەت و پیاوەتى خۆتان و لە برى ئەوە میللەتێکى چەند ملیۆنى بکەنە کۆیلەى ئەوان وەک خۆتان با خۆشـتان لەو کۆیلایەتیە بێنە دەر و هەواى سـەرفرازى هەڵمژن با ســەردەمێکى نوێ بە هەموومان بێنینە ئاراوە کە تیایدا ووشــەکان و گەروەکان و بیرەکان هێندە ئازاد و ســەرفرازکەین کە بمانگەیەنێتە ئاســتى کۆمەڵگا زیندوو و پێشــکەوتووەکان، دە ئیتر ئەم هەنگاوە بنێن پاشــان دەزانن بە ســەرفرازى وە بەدوور لە کۆیلایەتى بۆ بنەماڵەکان بەناوى ئەندامێتى لە حیزبەکانیاندا چۆن دەرگاى پێشــکەوتن و تەکنۆلۆژى و ژیانى پڕ کەرامەت بۆ میللەتەکەمان واڵا دەبێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە