مەكتەبى بەناو سیاسى ، فەرماندە سەربازیەكان سسزا بدەن ، پێشمەرگە نان بڕاو مەكەن
Sunday, 13/10/2013, 12:00
دوایى شكستە چاوەروانكراوەكەى یەكێتى لەهەڵبژاردنەكانى 21 / 9 دەنگۆى هەڕەشەو چاوسووركردنەوەو نان بڕین لەناو هێزەكانى پێشمەرگە سەرى هەڵداوە لێرەدا حەقى خۆیەتى بپرسین كێ شایەنى سسزادان و دادگایى كردنە پێشمەرگەى داماو یان جەنەڕاڵە بێ ئەستێرەو نەخوێندەوارەكان ؟ ئاخر دەمێكە لەناو خەڵك ئەم قسەیە بۆتە باو هەر ڕووداوێكى خۆش و ناخۆش دێتە پێش یەكسەر دەڵێن (بەئێمە چى بەخوا ماڵوێرانیەكە هەر بۆ خەڵكى فەقیرە) ئەم ڕێك بۆ ژیانى پێشمەرگە ڕاستە كاتێك بۆنەیەكى حزبى دێتە پێش فەرماندە سەربازیەكان خەڵات دەكرێن و سەفەرى ووڵاتان و سەیارەى مۆدێل بەرزو دەفتەر دۆلاریان بۆ هەڵدەڕێژرێ و پێشمەرگەش زەقەى چاوى دێت ، كاتێكیش حزب لەهەڵبژاردن شكست دەهێنێت پێشمەرگە دەبێتە تاونبارو دەكەونە گیانى و هەڕەشەى نان برین و چاوسووركردنەوەی لێ دەكەن ، پێشمەرگەى كرێچى گیرفان بەتاڵ چۆن دەنگ دەدا كاتێك دەبینێت ئەوان ڕاوانەى دوزخورماتوو موسڵ و خانەقین دەكرێن كوڕ و براو برازاى فەرماندەكانیش لەقوتابخانە و ماڵەوە لەسەر فەیسبووكن و پێشمەرگەى بن دیوارن و مووچەیەكى مفت لەسەر حسابى ئەوان وەردەگرن ، تەنانەت كێڵان و پاسەوانى باخ و مەزرعەو دروست كردنى كۆشك و تەلار و خانووەكانیشیان بەماندووبوون و ڕەنج و شانى پێشمەرگەیە ، فەرماندە سەربازیە نەخوێندەوارەكان هەموو ئیمتیازو نەسریەو ئازووخەى ماڵ و دیوەخانەكانیشیان لەسەر پێشمەرگەیە ئامادەنین بۆ مەترە ڕێیەكیش بێت پێشمەرگە سوارى سەیارەكانیان بكەن كەچى ئامادەن لەسەر گومانى دەنگ نەدان پێشمەرگە زیندانى و نان بڕاو بكەن ، دەبێ مەكتەبى بەناوى سیاسى و سەركردایەتى یەكێتى باش باش ئەو ڕاستیە بزانن ئەوەى پێشمەرگەى ناشیرین كردووە فەرماندە سەربازیەكانن كەلەلاین مەكتەب سیاسیە نەخوێندەوارەكانەوە دۆلار و دەمانچەو سەیارەیان بۆ هەڵدەڕێژرێ ، ئەوەى ژیانى پێشمەرگەشى ناخۆش كردووە هەر ئەو جەنەڕاڵە بێ ئەستێرانەن كەیارى بەڕەنج و ماندووبوونى پێشمەرگەوە دەكەن و نزیكەى سى ساڵە هەموو پۆست و ئیمتیازات و خول و نەجمە و سەفەرى ووڵاتانیان بۆ خۆیان و كوڕ و كەسوكاریان مۆنۆپۆڵ كردووە ، بەشێكى گەورەى ئەو شكستەى یەكێتى تێیى كەوتووە دەكەوێتە ئەستۆى ئەوان نەوەك پێشمەرگەى گیرفان بەتاڵى كرێچى ، ڕەفتارى ناشیرین و نابەرپرسیارانەیان ڕەنگ دانەوەى هەر لاى پێشمەرگە نەبووە لاى تێكرایى خەڵكى كوردستان هەبووە لەهەموو شارو شارۆچكەكان ، دەنگدەرى كورد لەگەڕەك و بازارو نووسینگەكانى كڕین و فرۆشتنى زەوى و خانوو و سەیارەو ڤێلا ، لەهەموو بۆنەو پرسەكان قافڵەى سەیارەكانیان دەبینن و دەزانن خەریكى چین و پێشمەرگەى داماویش خەریكى چیەو چۆن دواى دەوام بەدواى كرێكاریدا وێڵن ، لێرەوە ڕوو دەكەمە مەكتەبى بەناوى سیاسى یەكێتى و سەركردایەتى و ئەنجومەنى ناوەند دەڵێم تكایە فەرماندە سەربازیەكانتان سسزا بدەن و دادگاییان بكەن لەناو مەزرعەو باغ و ڤێلاو كۆشكەكانیان كەشەوە سوورەكانى تێدا بەڕێ دەكەن و هەموو میللەت دەیبینێ و دەزانێ ، تكایە واز لەچاوسووركردنەوەو نان بڕینى پێشمەرگەى داماو بێنن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست