کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵى هەیە بەڵێ زۆر ڕاستە گەندەڵى هەیە .

Saturday, 13/02/2010, 12:00


لەم بانگەشەى هەڵبژاردنەشدا دووبارە هەموو بەرپرسە حكومى و حزبیەكان بەسەرۆك و سكرتێرى گشتى و وەزیر و پەرلەمانتارەوە بەلێپسراوى لق و مەڵبەندەكانەوە بەسەرۆكى حكومەت و جێگرەوە فێرى ئەوە كراون و ڕاهێنراون كەدەركەون لەكۆر و كۆبوونەوە و تەلەفزیۆن و ڕاگەیاندنەكان چى میللەت دەیڵێ ئەوانیش وەك بەبەغا بیڵێنەوە ، كاتێ دەڵێن گەنجان دەبێ ئاوڕیان لێ بدرێتەوە دەڵێن وایە و ڕاستەو هیچ گومانى تێدانیە دەبێ ئاوڕیان لێ بدرێتەوە و من تەواو لەگەڵ قسەكەى تۆدام كاتێ دەڵێن مووچەى فەرمانبەران كەمە و دەبێ چارەسەر بكرێ دەڵێن ڕاستە زۆر ڕاستە و دەبێ چارەسەر بكرێ كاتێ دەڵێن خزمەتگوزارى وەك پێویست نیە یەكسەر ئەوان قسەت پێ دەبڕن و پێشت دەكەون و دەڵێن بەڵێ خزمەتگوزارى وەك پێویست نیە و دەبێ وەك پێًویست بێت كەپێیان دەڵێیى گەندەڵى بەشى زۆرى دام و دەزگاكانى گرتۆتەوە دەڵێن ئێمەش ئاگامان لێیە و ڕاستە گەندەڵى هەیە و دەبێ بنبڕ بكرێ ئیتر تاكو میللەت قسەیەك دەكا ئەوان دە قسە دەكەن و بەجۆرێك دەت بەستنەوە وەك ئەوەى ئەو لەسەر حەق و تۆ ناحەق بیت كەباسێكى وا دەوروژێنى تۆ تەریق دەبیتەوە ، چونكە ئەو تەواو ئاگادارى هەموو كێشەو پرسیارەكانە و وەڵامى دەست بەجێ ى ئامادەكردووە و باسى سەدان نەخشە و پڕۆژەى خەیاڵیت بۆ دەكات كەلەئایندەدا دوایى نۆزدە ساڵى تر جێبەجێ دەكرێن .
دوایى دەڵێن ئەوە تۆ گەنجى كەم ئەزموونیت ئاگات لەكار و چالاكى و پڕۆژەكانى حكومەت و حیزب نیە دێن دووبارە چەواشەكارانە و ڕیسوایانە لەكۆر و كۆبوونەوە و كەناڵەكانەوە دەردەكەونەوە و ئەوەى دێتە سەر تەلەفزیۆن وا قسە دەكات كەئەو هیچ كەمتەرخەم نیە و هەر ئەوەندە دەكرێ دێت و خۆى بەكوڕى باش و پیاوى دڵسۆز و خەمخۆر و حیزبیە پاكەكە پیشاندەدات ، دێت و وەك فریشتەیەك خۆى دەردەخات كەتەنها و تەنها ئەو لەخەمى وڵات و هاوڵاتیاندایە ....
بەڵام دەبێ ئەوان باش بزانن كەئێستاش توڕەیى و ناڕەزایەتیەكان هەر لەناو خەڵكدایە ئەگەر لەهەڵبژاردنەكانى پێشووشدا (پارتى و یەكێتى) توانى بێتیان لەڕێگەى بەڵێنپێدان و درۆ و پارە بەخشینەوە و ویژدان كڕین و قۆستنەوەى خۆشباوەرى تاكى كوردەوە هەندێك لەجەماوەرى خۆیان ئاشت بكەنەوە و بیانبەنەوە سەر سندوقەكانى دەنگدان ، ئەم جارە خەیاڵیان خاوە بێن و ئەم یاریە چەواشەكارانە دووبارە بكەنەوە چونكە خۆشبەختانە دووبارە كردنەوەى ئەو سیناریۆیانە چیتر دادى پارتى و یەكێتى نادات ئەمجارە درزى نێوان دەستەڵات و جەماوەر هێندە گەورە بۆتەوە كەمەحاڵە بێگۆڕان ئاگرى ناخى ئەو جەماوەرە دامركێتەوە بۆیە پێشبینى دەكرێت ئەو گۆڕانە لەهەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقدا ڕوبدات و پەنابەخوا زیاتردەركەوێت و پارتى و یەكێتیش ڕیسواو شەرمەزارى بەر قاپى هەموو لایەك بن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە