کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوڵاتیان سكاڵا لەسەر سەرۆكى حكومەت و سەرۆكى دەستەى وەبەرهێنان تۆمار بكەن یان كۆمپانیاكان ؟.

Tuesday, 20/11/2012, 12:00




نووسینێكم لەكوردستانپۆست لەسەر سەرۆكى دەستەى وەبەرهێنان خوێندەوە بەناوى ((بۆ باسى ئۆپڕاسیۆنەكانى هێرش موحەڕەم ناكەن كەبۆ پارتى و بنەماڵەى بارزانى دەیكات)) لەگەڵ ئەم نووسینە دیمانەیەكى سەرۆكى دەستەى وەبەرهێنانم لەسایتى هاوڵاتى خوێندەوە كەجەنابیان زۆر ڕووقایمانە دەڵێ .. هاوڵاتیان دەتوانن سكاڵا لەسەر كۆمپانیاكانى نیشتەجێبوون تۆمار بكەن ، لەم مینبەرە پیرۆزەوە لەجەنابیان دەپرسم و دەڵێم هاوڵاتیان دەبێ سكاڵا لەسەر ئێوە تۆمار بكەن كۆمپانیاكان ؟ هەموو كەس دەزانێت ئەم كۆمپانیانە ئى كێن و كێیان لەپشتە جەنابى موحەڕەم ؟ هاوڵاتى هەژارو نەدار ، فەرمانبەرى نەگبەت و قوڕبەسەر ، بەهەزار دەردە سەرى و ماڵوێرانی خانوو لەكۆمپانیاكان دەكڕێ و گرێ بەست دەكا دەقەو سەعات دەژمێرێ بۆ مووچە و قیستى سەرى مانگ ، كوا فریایى سكاڵا دەكەوێ ؟ ئەوە ئێوە بوون كۆمپانیاكانتان لەسفرەوە كرد بەكۆمپانیاى بێ وێنەو خاوەن سەرمایەیى خەیاڵى لەسەر حسابى خەڵكى هەژارو نەدار ؟ ئیشى تۆیە بەدوا داچوونت هەبێت و ببیتە پارێزەرى هاوڵاتیان ؟ یان خۆتان لەبەرپرسیاریەتى دەدزنەوەو گاڵتە بەهاوڵاتیان دەكەیى و دەڵێیى سكاڵا لەسەر كۆمپانیاكان تۆمار بكەن ؟ هاوڵاتى و فەرمانبەرتان خستوونەتە ژێر بارى قورسى مەرجەكانى كۆمپانیاو لەخەمى دانى قیست بەولاوە هیچى تریان لەخەیاڵ نیە ؟ جەنابشت باش باش دەزانی هاوڵاتى و فەرمانبەرى مووچەخۆر هەرگیزاو هەرگیز كارى وا ناكەن ، ئەوەى گرفت و كێشەیە ئێوەن ، ئەوەى سەروەت و سامانى ئەو میللەتە دەدزێ و دەبات ئێوەن ؟ سەرۆكى حكومەت و مافیاكانى وەك ئێوەن ؟ بەر لەكۆمپانیاكان هاوڵاتیان دەبێ سكاڵا لەسەر ئێوە تۆمار بكەن ؟ داواى حەق و ماف و ئیمتیازات لەئێوە بكەن ؟ ئێوەن یارى بەزەوى و خاكى كوردستانەوە دەكەن و بەئاسانى خستانە بەردەست كۆمپانیاى توركى و عەرەبى و بیانى ؟ هاوڵاتى داماو فەرمانبەرى نەگبەت دەبێ سكاڵا لەسەر ئێوە تۆمار بكەن كەئەو هەموو فیرعەون و دیكتاتۆرەتان كرد بەخاوەنى ڤێلاو كۆشك لەگوندى ئیتاڵى و ئینگلیزى و ئەڵمانى و توركى ؟ كوا چیتان كردووە بۆ خەڵكى هەژار و فەرمانبەرى كرێچى ؟ چیتان كردووە بۆ ئەو هەموو گەنجەى لەبەر نەبوونى شوێنى نیشتەجێ بوون ناتوانن ژیانى هاوسەرى پێك بهێنن ؟ هاوڵاتیان دەبێ سكاڵا لەسەر ئێوە تۆمار بكەن ، بەر لەكۆمپانیاكان دەبێ ئێوە بدرێنە دادگا ، تاچیتر ڤێلاو كۆشك و تەلارەكان هەر بۆ منداڵى فیرعەونەكان نەبێت بۆ خانەوادەو منداڵى شەهیدان و ئەنفال و خەڵكى هەژارو فەرمانبەرى كرێچی بێت .
سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان: هاوڵاتیان ده‌توانن سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی نیشته‌جێبوون تۆماربكه‌ن
, , , , | 17. تشرینی دووه‌م 2012 10:35
________________________________________

فه‌رمان سادق
هێرش موحه‌ره‌م سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی‌ كوردستان له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی‌ هاوڵاتیدا تیشده‌خاته‌ سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای وه‌به‌رهێنان كه‌ روبه‌رووی‌ ره‌خنه‌یه‌كی‌ زۆر بووه‌ته‌وه‌.
به‌شێكی‌ زۆری مۆڵه‌ته‌كانی‌ نیشته‌وجێبوون له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی رابردودا له‌ بواری نیشته‌جێبووندا دراون.
به‌مهۆیه‌شه‌وه‌ پڕۆژه‌كان روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ی‌ زۆربوونه‌ته‌وه‌ له‌ڕووی‌ نرخ‌و كوالێتی‌و چه‌ند روویه‌كی‌ تره‌وه‌.
هێرش موحه‌ره‌م ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ راوێژیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و كه‌رتی‌ تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌ران و مامۆستایانی‌ زانكۆو هاوڵاتیان كردووه‌و سوودیشیان له‌ راپۆرته‌كانی ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن بینووه‌.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌ سه‌رپێچی ده‌كات له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه‌، ده‌توانێت سكاڵا بگه‌یه‌ننه‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان، یان له‌دادگان شكات بكه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە