گەنجانى كەلارو پاشماوەى ئەنفال چروكیان بەتفەنگەكەى خولە سەنگاوى كرد !
Friday, 01/04/2011, 12:00
گەنجانى توڕە و خێرلەخۆنەدیوى كەلار و پاشماوەى ئەنفال تەوقى ئەمنیان شكاند و خۆپیشاندانى خۆیان كرد ئەوەى مایەیى خۆشحاڵًى بوو ئامادەبوونى پەرلەمانتاراانى گۆڕان بوو لەگەڵ گەنجان و خۆپیشاندەران و ئەوان بوونە قەڵغانى گەنجان و ئامادەى قوربانى دان بوون لەپێناو گەیشتنى دەنگى گەنجان و لاوانى كەلار بەهەموو كوردستان و بەمەیدانى سەراى ئازادى سلێمانى ، ئەوەى زیاتریش بووە مایەیى خۆشحاڵًى خەڵكى كوردستان گەنجانى كەلار چرووكیان بەتفەنگەكەى خولە سەنگاوى كرد و خەونە نەزۆك و لەرزۆكەكەى تاڵەبانى عێراقیشیان پووچەڵ كردەوە كەپێیى وابوو لەسایەیى دەسەڵاتى میلیشیایى تۆقێنەرى سەنگاوى تازە كەسى تر ناتوانێ لەگەرمیان بێتە سەرشەقام و دەنگ هەڵبڕێ ئەو خولەى ئێستاش دەستى سوورە بەخوێنى سەدان گەنجى كورد لەشەڕى ناوخۆ ئێستاش بەهەمان عەقڵ و بەهەمان تفەنگ و بەهەمان گڕوتینەوە هاتووە لەكەلار عەرزى عەزەڵات بكات و گەنجانى پاشماوەى ئەنفال خەڵتانى خوێن بكات ، گەنجانى كەلار دووبارە ئەو ڕٍاستیەیان سەلماندەوە كەهیچ هێز و چەكێك ناتوانێ ڕێ لەڕقى پیرۆزیان بگرێ ، سەلماندیان ئەوە ئەوانن بە ئاشتیانە و بەهەست كردن بەبەپرسیاریەتى هەڵسوكەوت دەكەن ، ئەوە دەسەڵات و میلیشیاكانى حزبن ، ئەوە سەركردە نەخوێندەوارەكانى وەك خولە سەنگاوین خوێن و سەروەت و سامان و داهات و بوجەى ئەو مییللەتە بەرچاوى گرتوون و تەنها تفەنگ و كوشتن و ڕشتنى خوێنى گەنج و پاشماوەى ئەنفال و گەرمیان دەبینن ، خولە سەنگاوى وا دەزانێ بە هەڵگرتنى تفەنگ و هێنانى دۆشكە و چەكى قوڕس بەرامبەر گەنجان و كەسوكارى پاشماوەى ئەنفال دەتوانێ خەڵك چاو ترسێن و سەركووت بكات وادەزانێ گەورە دەبێ ، نازانێ سەد و هەشتا هەزار پلە بەپێچەوانەوە ئەوەندەى تر خۆیى و سكرتێرەكەى و حزبەكەى سووكتر و ڕیسواتر دەبن و ئەوەندەى تر جەماوەر و گەنجانى كوردستان و پاشماوەى ئەنفال ڕق ئەستوورتر دەبن بەرامبەریان ، نازانێ میللەت بەگشتى و گەنجانى توڕە و ناڕازى خێر لەخۆنەدیوى كوردستان بەتایبەتى هۆشیار بوونەتەوە و لەبەعسیان قبوڵ نەكردوە چۆن لەئەوانى قبوڵ دەكەن ، نازانن چەكى دەستى ئەم نەوە نوێ یە قەڵەم و خۆراگریە باوى تفەنگە چروكەكەى خولە سەنگاوى نەماوە كەخەڵك نەفرەت لەبینینى دەكا نەخواستە لەهەڵگرتنى .
من لێرەوە دەستخۆشى و حورمەت و ڕێزم هەیە بۆ گەنجانى گەرمیان و كەلار بۆ خوێن گەرمانى پاشماوەى ئەنفال كەچروكیان بەتفەنگەكەى سەنگاوى كرد و پیلان و خەونى گڵاوى تاڵەبانیشیان پوچەڵ كردەوە كەپێًیى وابوو كۆت و بەند كردنى خۆپیشاندان و خۆپیشاندەران لەكەلار و گەرمیان لەلایەن سەنگاویەوە سەركەتوو بووە و تەجروبەیەكى باشە بەعەقڵى خەڵەفاوى خۆیان بەنیازبوون بۆ ناوچەكانى ترى كوردستانیش بیگوازنەوە ، بەڵام گەنجانى كەلار و پاشماوەى ئەنفال ئەمەیان ڕەتكردەوە و ووتیان هیچ هێز و دەسەڵاتێك ناتوانێً سەركوتمان بكات ئەوە ئێمەین هەین و هاوارئەكەین ئازادى ئازادى !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست