دەستخۆش فەرمان گیڤارا ،كاك قادرنادر ،كاتى هاتووە كۆتایان پێ بێ .
Saturday, 23/01/2010, 12:00
لەدواى ڕاپەڕینەوە هەزاران گەنجى كورد لەشەڕى ناوخۆى پارتى و یەكێتى لەناوچوون و دەربەدەرى وڵاتان بوون ، كەواى كرد پارتى و یەكێتى وەك بوونەوەرێكى تێكشكاو و خاوەن ئیرادەیەكى لاواز و تەسلیم بوو بەئیڕدەى دوژمنانى گەلەكەمان لەساحەكەدا بەجێ بمێنن ئێستاش تەنها كاتى هەڵبژ اردن گەنجیان بیرە و بەناوى شتى وەهمیەوە گەرەكیانە گەنجانى ئەم وڵاتە كاول بووە دەستەمۆ بكەنەوە بەتایبەت ئەو گەنجانەى كەهەمیشە لەلایەن خێزان و خێڵ و حزبەوە وەك بوونەوەرێكى شەڕكەر سەیركراون و هەمیشە پارتى و یەكێتى و دەسەڵاتە دیكتاتۆر و گەندەڵەكەیان خۆیان واسەپاندووە كەگەنج بەهیچ شێوەیەك نەتوانێت لەئاست هیچ شتێكدا ڕەئى خۆى هەبێت و دەنگى هەبێت ، ئێستاش سیاسیە دۆراوەكان و بەرپرسە گەندەڵەكانى ئەم دەسەڵاتە لەلێدوان و چاوپێكەوتنەكانیاندا گەنج بەبوونەوەرێكى یاخى و فەوزاوى دەشوبهێن و پێناس دەكەن و لەهەموو پۆستێكى حكومى و سیاسى دووریان دەخەنەنەوە و كوڕ و نەوە نەخوێندەوارەكانى خۆیان دەخەنە پێش و دەبەنە شوێن ئەو پۆستانەوە ، دێن گەنجان لەچەند ڕێكخراوێكى نائەكتیڤ و پاشكۆى حزب وەك ڕێكخراوە بەناو دیموكراتیەكانى مەلابەختیار كۆدەكەنەوە و درێژە بەسیاسەتى چەواشەكارى گەنجان دەدەن بەناوى نیشتیمانپەروەرى و یەك دونیا شتى بێ مانا و پڕوپوچەوە چونكە پارتى و یەكێتى و سیاسیە زمان درێژەكانى حزب سەرەراى دروستكردن و قوڵتركردنەوەى جیاوازى چینایەتى و درێژكردنەوەى هەناسەى پڕۆژەكانى گەندەڵى كارى بەردەوامیشیان هەر پەراوێزخستنى ئەو بوونەوەرە سەركێشە بووە كەناوى گەنجە ، بۆیە بەردەوام لەدواى ئەو هەموو دزى و ناعەدالەتى و بردنى سامانى ئەو وڵاتە حیزب و دەسەڵاتى كوردى لەپەراوێزخستنى گەنج درێغیان نەكردوە لەبرى ئەوەى گوێمان لێ بگرن ڕۆژێك بەجاش و ڕۆژێك بەسەگ و ڕۆژێك بەتەمبەڵ و ڕۆژێك بەلێدان و بەگرتن و ڕفاندن و ئاژاوەگێر و سەركێش تۆماتبار دەكرێین بۆیە بەفعلى كاتى هاتووە كۆتایى بەدەسەڵاتى ملهوڕیان بێ و فەرمان ئاسا تەماتە باران و ڕیسوا بكرێن و قادر نادرئاساش دەنگ هەڵبرین و پێیان بڵێین ئیتر بەسە بێ دەنگى .. بۆیە لەسەرهەموو لایەك و بەتایبەت ئێمەى گەنجان پێویستە چۆن لەهەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان بەرپرسیارانە دەنگمان دا و پارتى و یەكێتیمان ڕیسوا و شەرمەزار كرد دەبێ ئەمجارەشیان كۆدەنگى هەبێ و هەمووان بزانین چۆن دەنگ دەدەین و دەنگ بەكێ دەدەین چونكە ناڕەزایەتى و بێزاریەكانى گەنجى كورد ئەمڕۆ لەهەموو كات و زیاتر ڕوو لەهەڵچوونە و دەبێ ئێمە بەپێچەوانەى ئەوانەوە دوور لەتوند و تیژى هاوكێشە سیاسیەكان پێچەوانە بكەینەوە و یەكێتى و پارتى لەهەموو ئەو وێنە ناشیرینانەى ئێستا بخەیبن و پێیان بڵێین پەراوێزخستنى گەنجان بوو ئەوەى لێ كەوتەوە كەفڕێتان بدەینە زبڵدانى مێژوەوە ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست