کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەبێ دەسەڵات باش بزانێ كەخەڵك شۆڕش دروست ئەكا و هەرئەوانیش ئەتوانن گۆڕانکاری بکه‌ن.

Tuesday, 02/02/2010, 12:00


هەر كاتێ سانسۆر لەسەر ئازادى چڕ بكرێتەوە تاكەكانى كۆمەڵگا بەڕق پەنگ ئەخواتەوە و لەئاكامدا توڕەیى و تەقینەوە لەخودى تاكەكانى كۆمەڵگاوە سەرچاوە ئەگرێ ، سروشتى ژیان وایە هەر ساتێ ئازادى و ئازادى ڕادەربڕین لەواقیعدا بوونى نەبێت ، ئەبێ دەسەڵات چاوەڕوانى گۆڕان بێت پێشینانیش خۆڕا نەیان فەرمووە كەجام پڕبوو لێى ئەڕژێت بێگومان جامى ڕقى هاوڵاتیان كاتێ لێیى ئەرژێ كەدەسەڵات نایەوێت هاوار و گلەیى و داواكاریەكانیان ببیستێ و بیەوێت بەخۆ گێل كردن و خۆڵ كردنە چاوى خەڵكەوە سەداى ئەم هاوارە كپ بكاتەوە ، دەسەڵات ڕانەهاتووە جگە لەیاد و بۆنە و كاتى هەڵبژاردن نەبێت بێتە ناو خەڵك و لەبارى دژوارى گوزەرانیان بپرسێتەوە ، ئاخر بۆ پێش ئێستا گەرەكتان نەبوو سەیارە ئاخر مۆدیلەكانتان بەجادەى خۆڵدا لێخۆڕن و بچن ئاهو نزولەى داپیرە و باپیرەیەكى كۆست كەوتوو لەگوندێكى بێ خزمەتگوزارى و ئەنفالكراو ببیستن خۆ ئەگەر ڕۆژنامەنووسێك ئەم كۆژانانەتان بیر بخاتەوە یان خۆپیشاندانێك لەبەركەمى خزمەتگوزارى و قەیرانە جۆراوجۆرەكانى وەك بێ كارەبایى و بێ ئاوى و گرانى بازاڕ و ... هتد لەشارێكدا ساز بكرێت ، ئەوا فەورى دەسەڵات بەگێرە شێوێن و تێكدەر ناو زەردیان ئەكات ئاخر بۆ دەبێ كوڕى بەرپرسەكان بەشەهادەى تەزویر لەزانكۆبن و فەرماندەی لیوایەك 70 بن دیوارى هەبێ و لێپسراوى مەڵبەندێك هەموو براكانى خۆى بكات بەشەهید و وەزیرێك 45 خانووى هەبێ و مودیر عامێك 3 پارچە زەوى وەربگرێ و وەزیرێك بۆ نەشتەرگەرى جوانكارى 3 مانگ لەئەوروپا بێ و بەدەفتەردۆلارى بۆ سەرف بكرێت ، ئاخر بۆ دەبێ خانوو بۆ مەشهەدانى لەهەولێر و بۆ هاشمى و عادل مەهدى لەدوكان دابین بكرێ و كەسوكارى ئەنفالیش هەر هاوار و ناڵەى بێت ئاخر بۆ دەبێ كەسێك شەهادەى نەبێ و بەعسى بووبێ و 8 ساڵە قایمقام بێ ، بۆ دەبێ سەرۆكى زانكۆ هەموو خزمەكانى خۆى بەكون فەیەكونێك دامەزرێنێ لەگەڵ هەزاران هەزار بۆ دەبێ ى تر كەڕۆژانە گوێ بیست دەبین ..
بەداخەوە دەسەڵات میللەتی كردوە بەقوربانى چەند بەرپرسێكى ناو پارت و ڕێكخراوەكانیان وەكو ئەوەى بەتەنها ئەو چەند بەرپرسە خۆیان خەباتیان كردبێ و خەڵكیش هیچ ؟ بەڵام نابێت ئەوەمان بیر بچێت كەدەنگێكى زۆر خۆى حەشارداوە گەرەكیەتى لەناوكاو كار بۆ لابردنى و دادگایى كردنى سەدان لەو بەرپرسانە بكات چونكە هەموومان ئەزانین خەڵكى شۆرشەكانیان دروستكردوە هەر ئەوان خۆشیان ئەتوانن گۆرانکاری بکه‌ن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە