هەوادارانى گۆڕان ئاسمانیان بەملوەنى نیشانى قولە قافەكەى مەلابەختیاردا ؟ .
Sunday, 05/07/2009, 12:00
زانایەك دەڵێ خۆبەزلزان وەك باڵندە وایە تابەرز بێتەوە لەبەرچاوى خەڵك بچوك و بچوكتر ئەبێتەوە ، ئەوانەى بەدواى سەرمایە و تاك ڕەویدا وێڵن و خۆیان بەزۆر بەگەورەتر دێتە بەرچاو چەند پلەیان بەرز بێتەوە لەبەرچاوى خەڵك بچووكتر ئەبنەوە ؟ باشە ئەوە كێ بوو خۆى كرد بەقولەى قاف و بەرامبەرەكەى كرد بەمێروولە ؟ ئەرێ بەڕاست بەچ حەیاو ئابڕوێكەوە ئەمەى ووت ؟ مەگەر كوێر بووبێت ئەگینا ئێستا ئەیبینێت جەماوەر چۆن خۆشەویستیەكى هەیە بۆ گۆڕان و ئاسمانیان چۆن بەملوەنى نیشان دا ، مەلا نابینێ ئامێزو باخەڵى حزبەكەى پڕبووە لەزلە ئەنفالچى و بكوژانى پێشمەرگە و فایلدار و جاش و بەعسى ، خۆ مێروولەكان شەڕى ماڵوێرانى كوردكوژیان هەڵنەگیرساندووە و كوڕى خەڵكیان هەڵنەخەڵە تاندووە و بەكوشتیان نەداوە و ژێربەژێریش كەناڵى نهێنیان لەگەڵ داگیركەرانى كوردستاندا نەدیوە و فایلیشیان نیە ، ئەگەر مێروولەش بن هێندە سیفەتى باشیان زۆرە لەتەرازووى ویژدان و هەڵوێستدا خۆیان بەقورس بزانن .
ئەوە قولەى قافى مەلایە سەربەخۆبوونى نیشتیمانمان بەخەون و خەیاڵ پێ دەفرۆشێت و هەوڵ دەدەن هەموو هەوڵدانەكان هەر خەون بێت بۆیەش هەمیشە لەهەوڵى دروستكردنى شارى خەونەكان و تەلارى خەونەكان و بەهەشتى خەونەكان و بۆ ساتێكیش بڕوایان بەواقیع نیە ، ئاخر ئەگەر خەون و خەیاڵ نەبێت بەچ پاسا و ڕێسایەك و بەكەمترین ماوە بوون بەفیرعەونى مەملەكەتى خەونەكان ئەگەر ئەمڕۆ كەمێك دەرگاى ئازادى و كرانەوە هاتبێتە ئاراوە ، ئەوە هیچ پاساوێك نیە بۆ خۆ سەپاندنى دەسەڵاتى تاكەكەس و گوێ نەدان بەواقیعى ژیان و گوزەرانى زۆربەى چین و توێژەكانى كۆمەڵگا ، ئەو جیاوازیە زەقەى ئەمڕۆ بوونى هەیە زۆربەمانى هیلاك كردووە ، بەوەى تائێستاشى لەگەڵ دابێت نەیان توانیوە هەنگاوە سەرەتایەكانى ئازادى و دیموكراسى و یاسا بچەسپێنن ، زاڵبوونى دەسەڵات و پاوانگردنى موڵك و ماڵ بۆ دەسەڵاتداران ، بەشێوەیەكى ناسروشتى لەسەر گۆڕەپانى ئەم هەرێمەدا بۆتە ململانێیەكى ڕۆژانەى كاربەدەستانى هەرێمەكەمان و قۆناغێكى نوێیى خەباتیان .
سەركردە گەندەڵەكانمان دەتوانن بەچاو تروكانێك دەیان كۆشك و ڤێلا و باغ و باغات بۆ خۆیان موڵك بكەن وەلێ بە 18 ساڵ ناتوانن پانزە كاتژمێر كارەبامان بۆ دابین بكەن و باسى قولەى قافیشمان بۆ دەكا نەوەستاو پەلەى كرد تائاسمانیان بەملوەنى نیشاندا ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست