جەوهەرنامیق و جەبارفەرمان لەچیدا لەیەك دەچن ؟
Monday, 28/03/2011, 12:00
سپڵەیى و بێ وەفایى پارتى و یەكێتى بۆ ئەندام و كادیر و تێكۆشەر و فەرماندە و سەركردەكانیان ئى ئێستا نیە ڕابردووى ئەم دوو حزبە پڕە لەم جۆرە چیرۆكانەى كەبەرامبەر ئەو خەڵكە دڵسۆزانەى خۆیان كردوویانە هەرلە كوشتن و لەناو بردن و ژەهرخوارد كردن و تیرۆر كردنەوە بیگرە تادەگاتە هەڵمەتى بەخشینەوەى تۆمەت و تاوان و خیانەت خستنە پاڵ هەڤاڵەكانى خۆیان و دروست كردنى سیناریۆیى پڕلەدرۆ بۆیان ، كەئەمە باشترین بەڵگە و دەلیلە بۆ شكستى ئەمانە بۆ بێ پیلانیان بۆ باوەڕ نەبوون بەپێكەوە ژیان و پێكەوە هەڵكردن و قبوڵ نەكردنى ڕاوبۆچوونى جیاواز لەخۆیان و لەناو حزبەكانیان .
ئێًستا خەڵك ڕٍۆژانە لەشەقام و پرسە و بۆنە و مەجلیسەكان كەباسى هەردوو فیرعەون جەلال و مەسعود و هەردوو حیزب و بنەماڵە و دەسەڵاتى مافیایان دەكەن نمونە بەمانە دێنەوە دەڵێن ئەمانە وەفایان بۆ جەبارفەرمان و جەوهەرنامیق و كادیر و سەركردە دڵسۆزەكانى خۆیان نەبوو و ژەهرخواردیان كردن بۆ میللەت و خەڵكى توڕە و بێكارى سەر شەقامیان دەبێ ! جەبارفەرمان و جەوهەرنامیق دوو سەركردەى دیارى پارتى و یەكێتى بوون و هەردووكیان پلەیان تائەندامى مەكتەبى سیاسى حزبەكانى خۆیان چوون ، زۆر بێ منەت بوون لەسكرتێر و سەرۆكەكانیان ، ئەمان لەقۆناغەكانى سەرەتاى دروست بوونەوەى شۆرش و خەبات لە شاخ و لەهەموو ڕووداو و شكست و سەركەوتن و هەستیارى بارودۆخى ناوخۆى حزبەكانیان و كوردستان ڕۆڵى خۆیان هەبووە باش یان خراپ ، وە سەردەمێك خۆشەویست و هاوڕێ ى یەك سەنگەر و تێكۆشان بوون لەگەڵ سكرتێر و سەركردە و هاوڕێ بێ وەفا و سپڵەكانیان لەپارتى و یەكێتى ، دوایى ڕاپەرینیش بەهەمان شێوە هەر لەسەرتاوە ئەمانە ڕۆڵیان هەبووە لەدروستكردنى پەرلەمان و حكومەتى هەرێم تادروست بوونى شەڕى ناوخۆ لەساڵى 1994 .
پارتى و یەكێتى لەهەڵسوكەوت كردنیان لەگەڵ ئەم دوو سەركردە وەك یەك ڕەفتاریان كرد ، بەشێوەیەك ئەمانە تالەسەر كاربوون و فەرمان ڕەوا بوون بەسەدان بەرپرسى باڵاى ئەم حزبە لەبەر دەرگاكانیان كەوتبوونەوە ، وەك نەبەز گۆران لەنووسینێكدا لەسایتى سبەى بەناوى (جەوهەرنامیق) دەڵێ .. ڕۆژێك لەماڵیان بووم و بەیەكەوە چووینە پرسەیەكى بارزانیەكان لەگەڕانەوەمان جەوهەرنامیق ووتى دنیا زۆر گۆڕاوە ، ووتم بۆ ؟ ووتى ئەوانەى كەئێستا بەس سەلامیان كرد و نەچەمانەوە بۆمان سەردەمانێك پێیان ئەوتین ئەز غوڵامتین ، چونكە ئەو سەردەمانە ئێمە لەسەر كورسى بووین ، ئەمانە بەكورسیەوە تەماشاى گەورەیى ئینسان دەكەن بۆیە من خۆش بەختم كەئیتر من قەت نزیك نابمەوە لەكورسى بۆ ئەوەى خۆم بم و وەك خۆم لەناو خەڵك بم نەك وەك پۆست و پلە و پایە !! ئەمە ڕێك بۆ جەبارفەرمانیش هەر ڕاستە و وابوو ، چونكە كااتێك ئەمانە دانیشتن تەنانەت هاوڕێ نزیكەكانى خۆشیان نەیان وێراوە بچنە لایان لەترسى بارزانى و تاڵەبانى . لەكاتى مردنیشیان سەر شۆِڕانە و ڕووڕەشانە هاتنە سەرشاشەكان باسى خۆیان لەگەڵ جەبارفەرمان و جەوهەر نامیق دەكرد و درۆیان ڕیزبەند دەكرد ، نازانم چۆن نەمردن چۆن تەریق نەبوونەوە چۆن شەرم نەیگرتن و نەیكوشتن ، لەوانەیە ئەوانەى ئێستا لەناو حزب و مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى پارتى و یەكێتین زۆر دڵیان بەپۆستەكانیان خۆش بێ ؟ من لێرەوە پێیان دەڵێم چ زەمانەتێكى وەفایى و ئەخلاقى هەیە ڕۆژێك ئێوەش بەهەمان سیناریۆ بەدەردى جەبارفەرمان و جەوهەرنامیق ناچن ، یان ئێوە خۆتان یەكلایى كردۆتەوە كەهەر غوڵام بن و هیچى تر .
جەبارفەرمان كە نەخۆش بوو لەسەر جێگابوو كەس بەهاوار و دەنگى نەچوو بەئیعترافى هاوسەرەكەى كەلەدیمانەیەكدا دوایى مردنى جەبارفەرمان لەژمارە 57 لڤین باسى كرد ، كاتێك مردیش یەكێتى و بەرپرسە ماستاوچیەكان و ڕاگەیاندنەكانى یەكێتى دەستیان كرد بەشین و گریانى درۆ و فرمێسكى تیمساحیان هەڵدەڕشت ، جەوهەرنامیق یش بەهەمان شێوە حەوت ساڵە وازى لەپارتى هێناوە ڕۆژێك لەڕۆژان نەمان دى دیمانەیەك سەردانێك كەمردیش بەهەمان شێوە كوردستان تیڤى و زاگرۆس و بنەماڵە و مەسینەهەڵگرەكان فرمێسكى پڕ لەدرۆ و بوختانیان هەر بۆ نەدەوەستا ؟ جەبارفەرمان و جەوهەرنامیق زۆر شتیان لەیەك دەچوو تەنانەت مردن و هۆكار و سیناریۆیى مردنەكانیشیان لەیەك دەچوو وەك یەك وابوو ،جەبارفەرمان هەموو كەس دەزانێ بەفەرمانى تاڵەبانى بوو و دكتۆرەكەى مامەش چ ڕۆڵێكى گێڕا ، ئى جەوهەرنامیق یش هەموو كەس دەزانێ بەفەرمانى بارزانى بوو و كوڕەكەى و پاراستن چ ڕۆڵێكیان گێڕا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست