دواى هەژدە ساڵ داهێنان لەگەندەڵى شەرمەزاریان بۆ مایەوە .
Saturday, 01/08/2009, 12:00
بەبیرم دێ سلێمانى كەدارولمولكى گۆڕان بووى نەمەحكومى حوكمى جەلال نەسوخرە كێشى ئالى بارزان بووى . دیارە بەشایەدى هەموو كەس یەكێك لەدیاردە هەرە دزێو و كوشندەكانى ئەمڕۆى كۆمەڵگاى كوردى و یەكێك لەهەرە سیما دیارەكانى یەكێتى و پارتى و حكومەتە یەك لەدوایەكەكانیان گەندەڵیە ، ماوەى 18 ساڵە ئەم دوو حزبە و ئەم دوو بنەماڵە مافیایە بنەما ئەخلاقى و كۆمەڵایەتى و بەها پیرۆزەكان دائەڕزێنن ، 18 ساڵە خەڵك بێ ئیڕادە ئەكەن خەڵك ئەكەن بەبتى بەرژەوەندى و دەسكەوتى مادى نامەشروع ، 18 ساڵە ئەم دوو بنەماڵەیە و ئەم دوو حزبە داهێنان ئەكەن لەگەندەڵى ، 18 ساڵە هەر ڕۆژە و بەشێوەیەك و بەگوێرەى هۆكارە زاتى و بابەتیەكان شێوەى تازە و گەندەڵى تازە ئەخەنە سەر خەرمانى بێ شومارى گەندەڵیەكانیان ، دیارە نوێ ترین داهێنان و شێوەى گەندەڵیمان بینى كەلەگەڵ بانگەشەى هەڵبژاردن جەلال و مەسعود و دارو دەستەكەى پەیڕەویان كرد كەتیایدا سەروەت و سامانى ئەم خەڵكەیان بەتاڵان برد و لەگەڵ خۆشیان كۆمەڵێك خەڵكى نەفس نزم و ماستاوچى و سەرۆك جاش و ئاغاى دیوەخانیش موستەفید كرد ، كە 18 ساڵە هەر ئەم گروپە خۆیان بەهەموو شێوەیەك هەر خۆیان مستفید بوون لەدزى و گەندەڵى هەرچى بەرپرسى حزبى و حكومى هەبوو سەدان هەزار دۆلارى خرایە بەردەست بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن كەئەوانیش تەنیا بەسەر خەڵكى ماستاوچى و بێ ویژدان دابەشیان كرد بەناوى بانگەشەى هەڵبژاردن و كڕینى ویژدانى خەڵك و هەم لەپاڵ ئەمەش بۆ دروستكردنى باند و گروپى سەربەخۆیان لەناو حزبەكانیان ، هەموو مەڵبەند و لق و دام و دەزگا حزبیەكانیان بەسەدان دۆلارى ئەو میللەتەیان خرایە بەردەست بۆ كڕینى ویژدانى خەڵك جگەلەدیارى جۆراو جۆرى وەك مەنجەڵ و ماكسى و جلى وەرزشى و تۆپ و پێڵاوى تاكە و تاك .
بەڕاستى حەقە میللەتەكەمان ئەم ڕەوشت و ڕەفتارانەى ئەم گەندەڵانە بكات بەباشترین هۆكار بۆ شەرمەزار كردنى زیاتریان و حەقە میللەت بەردەوام ئەو پرسیارە بكات سەرچاوەى ئەم هەموو پارەیان لەكوێ بوو ؟ ئەى پارەى ئەو میللەتە ڕەش و ڕووت و ماڵ وێرانە نیە ؟ كەچەندین ساڵە ئەمان ئەى دزن و ئەیبەن و ئێستا بۆیان ئەدەن بەمەنجەڵ و ماكسى ؟ ئەمە غەیرى سوكایەتى كردن نەبێت هیچ شتێكى تر ناگەیەنێت ؟ بۆچى تاڵەبانى و بارزانى و حزبەكانیان تەنها لەكاتى هەڵبژاردن ئەم خەڵكەیان بیر ئەكەوێتەوە ، ئەى چەند ساڵە لەكوێ بوون لەمەریخ بوون ؟ بۆچى بە مانگێك یەكێكیانت نەئەدى ئەمڕۆش دێن پێڵاوەكانت ماچ ئەكەن بۆ دەنگێك ؟ ئەمانە 18 ساڵە داهێنان لەگەندەڵى ئەكەن چۆن جارێكى تر بۆ چوار ساڵى تر باش ئەبن ئەى ناڵێن ((خوویەك گرتت بەشیرى تەركى ناكەى بەپیرى )) ، ئەستەمە ئەمانە هەروا بەئاسانى دەست بەردارى پارە و دزى و كورسى ببن ئەمەش هەروەك حەشیش وایە تازە ئەمانە فێرى دزى و گەندەڵى بوون مەحاڵە جارێكى تر دەست بەردارى گەندەڵى ببن هەروەك نووسەرێك لەو ماوەى پێشوودا لەوتارێكدا نووسى بووى ئەمانە ئەتوانن دەوڵەمەندى تازە دروست بكەن بەڵام ناتوانن سیاسى تازە دروست بكەن ، بۆیە منیش ئەڵێم ئەمان ئەتوانن داهێنان لەگەندەڵى بكەن بەڵام هەرگیز ناتوانن داهێنان لەژیانى ئەم هەرێمەدا بكەن و سەركەوتنى لیستى گۆڕانیش زەنگێك بۆ بۆیان و بەجۆرێك ئەوەتا ئێستا دوایى ئەو هەموو خروقات و تەزویر و پارە بەخشینەوەیە تەنها شەرمەزاریان بۆ ماوەتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست