18 ساڵە بەرهەم ساڵح ئەم ووڵاتە تهنها مافیایى وەك تۆى بەرهەم هێناوە .
Friday, 02/10/2009, 12:00
بەرهەم ساڵحى سەرۆكى شكستخواردووى كابینەى نوێ لەكاتى بەڕێوەچوونى بانگەشەى هەڵبژاردن سەرۆكى لیستى كەرەدێزە بوو و دەیان و سەدان بەڵێن و ووتەى سەیر و سەمەرەى دابەگوێ خەڵك ، كەجارى واهەبوو مرۆڤ بەدەست خۆى نەبوو پێكەنین و گاڵتەى پێ دەهات من تەنها ئەوەندە بیر بەرهەم ساڵح و ماستاوچیە زوڕناژەنە دەم چەوركراوەكانى حزب ئەهێنمەوە لەماوەى 6 ساڵى دواى پڕۆسەى ئازادى عێراق لەبڕى 12 ملیار دۆلار تەنها 2 ملیار لەبوجە زەبەلاحەكە سەرفكراوە بۆ ئاوەدانى و پڕۆژەكان ئەوە خێرە ئێوە تەنها لەماوەى مانگێكدا بەڵێنى زیاتر لە 4 ملیار دۆلارتان دا بەخەڵك ؟ بەڕاستى ئەمە لەلایەك مایەیى پێكەنین و لەهەمان كاتیش مایەیى بێزاریە بۆ ئەبێ ئەمانە بەم شێوەیە لێمان بڕوانن ؟ بۆ ئەبێ ئاوا یارى بەهەست و نەستى دەنگدەر و تاكى كوردیەوە بكەن ؟ بەرهەم ساڵح و مەكتەب سیاسیە پیرو نەخۆشەكان بیریان چۆتەوە كەئەمان 18 ساڵە دەسەڵاتداران و هیچیان نەكردووە غەیرى بەرهەم هێنانى بەرپرسى دز و گەندەڵچى نەبێت ، ئەوەى زیاتر مایەیى تێڕامانە لێدوان و دیمانەیەكى هەفتەى ڕابردووى بەرهەم ساڵح بوو كەئەڵێ ...
كەم و كوڕى هەیە بەڵام بەڵێن ئەدەین چاكى بكەین ، سەیرە دواى 18 ساڵ كەلێشاوێك قەڵەمى ئازاد و دەنگى سەربەخۆ و خەڵكى ڕۆشنبیر و ڕۆژنامە و میدیا ئەهلى و سایتە ئازاد و حەقبیژەكانى وەك كوردستانپۆست باسى گەندەڵى و ناعەدالەتى و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت و دەیان دەورى ترى ئەم دەسەڵاتە مافیایە ئەكەن ، میللەتێك بەدەستیانەوە ئەناڵێنێ كەچى تازەبەتازە بەرهەم ساڵحى بێ بەرهەم هاوشانى ئەوانى تر بەكەم و كوڕى ناوى ئەبا و شەرمیش ناكا بەڵێنى چارەسەركردن ئەدا ، ئێمە حەقى خۆمانە وەك هەر تاكێك بپرسین بۆ تائێستا چارەسەرتان نەكردووە ؟ لەكاتێكدا كەسێكى وەك بەرهەم ساڵح خۆى لەدەسەڵات بووە و ئێستاش لەدەسەڵاتە بۆ چاكى نەكردووە و كێ ڕێیى لێ گرتبوو ؟ تائێستا كەستان محاسەبە كردووە بەرهەمى بێ بەرهەم ؟ كەستان داوە بەدادگا ؟ بەپێچەوانەوە بەرپرس كەدزى و فەسادى و گەندەڵى لێ ئاشكرابووە خۆشحاڵ بووە چونكە دوایى گەورە كراوە ؟ ئایا خودى كەم وكورتى ئەتوانێ كەم و كورتى چارەسەر بكا ؟ ئایا ئەوانەى وەك بەرهەم ساڵح و هاوشێوەكانى لەحزب و لەدەسەڵات كەبەرهەم هێن و داهێنەرى گەندەڵى و كەم و كورتى بوون و خۆیان بەشێك بوون لەكەم وكوڕیە ئەتوانن چارەسەرى بكەن ؟ ئایا كەسێك هەیە خۆى ڕەش كاتەوە و وجودى خۆى نەهێڵێ ؟ كەئەمە بەیاسا و ڕێساى فیزیایش مەحاڵە و قابیلى قبوڵ نیە .
بۆیە من و بەشێكى زۆرى ئەم میللەتە لەوە دڵنیاین كەهیچ ناكرێ و هیچیشیان پێ ناكرێ ، چونكە ئەمانە 18 ساڵە وەك ڤایرۆس بەدەسەڵاتەوە نووساون و لەسەر كورسیەكانیان چەسپ كراون و بەهیچ جۆرێك دەستبەردارى دزى و گەندەڵى نابن مەگەر تەنها ڕاپەڕینێك ئەمانە چارەكا و ڕاوانەى زبڵدانى مێژوویان كات؟ ئەمان 18 ساڵە ئامادەنین بوجەى ئەم ووڵاتە ئاشكرابكەن ؟ 18 ساڵە كەم و كوڕى بەرهەم ئەهێنن ؟ 18 ساڵە تاكە بەرپرسێك و وەزیر و كاربەدەستێك سسزا نەدراوە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا نەكراوە ئاخر پێمان ناڵێن بەچى چارەسەر ئەكرێ ؟ تازە گەندەڵى و كەم و كوڕى بەناخیانا شۆڕ بۆتەوە چۆن ئەتوانن لەماوەى 4 ساڵى داهاتوو چاكى بكەن ؟ فێرى دزى و خۆشەویستى پارە و كورسى و ڕابواردن و بێ قانوونى بوون مەحاڵە دەست بەردارى بن تەنها و تەنها ڕاپەڕینێك ئەتوانێ تەخت و تاجى ئەمانە بڕوخێنێ و سیستەمێكى سیاسى نوێ بۆ بەڕێوەبردنى ووڵات بەرهەم بهێَنێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست