كوردستان وڵاتى سەرۆكەكان ، هەموویان گاڕان لەبەغدا دەكەن و دێنەوە كوردستان .
Tuesday, 07/07/2009, 12:00
هیچ شتێك بەقەد سەرۆك زۆرنیە لەم وڵاتە كاولبووەى ئێمەدا سەرۆك كۆمار و سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت و سەرۆك كوتلە و سەرۆك خێڵ و سەرۆك دەزگا و سەرۆك كۆمەڵە و سەرۆكى شارەوانى و سەرۆك گروپ و سەرۆك جاش و سەرۆكى دزان و سەرۆكى گەندەڵان و سەرۆك .... لەسایەیى سەرى ئەم سەرۆكانەوە ساڵى ڕابردوو 2008 پڕ لەشكست و شكاندنى شكۆى كوردی بەڕێ كرا ڕەوشى كوردستان كەوتە بەر لێشاوى هێرشى فڕۆكەكانى توركیا و تۆپبارانى ئێران ، ئەوەتا لەسایەیى سەرى سەرۆكەكانمان مادەى 140 دەمرێن و گرێ بەستیە نەوتیەكان لەژوورە داخراوەكان لەبەرژەوەندى دووبنەماڵە ئیمزا دەكەن و پێشمەرگەش ناچێتە لیستى مووچەى سیادى و گەندەڵى و مەحسوبیەت و گیرفان پڕكردن لەهەرێمى سەرۆكەكان هەر بەردەوامە و نێوانى سەرۆكەكان و خەڵك ئاسمان و ڕێسمانە و شەڕى ساردى نێوان خۆشیان هەر بەردەوامە و سەرمایەیى سەرۆكەكانیش هەر بەملیارە ، سەرۆكەكانى وڵاتى من هەموویان بەیەكەوە دێنەوە كوردستان و گاڕان لەبەغدا دەكەن ، چونكە بێ ئەمەل بوون لەوێ كەهیچیان بۆ ناكرێ لێڕەش خۆشبەختانە جەماوەر بەسوكى و ڕیسوایى سەیریان دەكا و پێشوازیان لێ دەكات ، سەرۆكەكانمان تادێن سوكتر دەبن سەرۆك كۆمار دێتەوە بەسووكى و لەژێر فشار و هەڕەشەى مەڵبەند و فەرمانگەكانى حكومەت پێشوازى لێ دەكرێ ، جێگرى سەرۆكى حكومەتى عێراقى دێتەوە و لێرە دەبێتە سەرۆكى لیستى كەرە دێزەكە و عەزیزى وەیسیمان بۆ تەقدیمى جەماوەر دەكا ، سەرۆكى لیستى كوردى لەپەرلەمان دێتەوە و لێرە دەبێتە مەسینە هەڵگرى مەسعود بارزانى لەكاتێكدا سەردەمێك نوێنەرى بارزانى باوك (مەلا مستەفا) بووە لەقاهیرە ئەمڕۆ دەبێتە مەسینە هەڵگرى كوڕەكەى ... جێگرى سەرۆكى پەرلەمانى عێراقى دێتتەوە و لێرە دەبێتە سەرۆكى سەیارەكانى سەرۆكى هەرێم و لەچەمچەماڵى داخ لەدڵ لەدەسەڵاتى گەندەڵ سوكایەتى بەخەڵك دەكا .. سەرۆك هەرێم و پەرلەمانى ئێرەش پەلامارى دەستوور دەدەن و لەبەغدا چۆن سەرۆكەكانى بەسەر شۆڕى و دەستى خاڵى ڕاوانە كرانەوە ئاوهاش دەستوورە حزبیە سەقەتەكەى مەكتەبى سیاسى هەردوو حزبى بۆ كاتێكى نادیار دواخست و بۆى ناردنەوە ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست