کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەرۆشنبیرانی كفری-یەوە بۆ وەزیری ناوخۆ و قایمقامی كفری پێویستە بەزووترین كات بێنە دەنگ و روونكردنەوە بدەن

Tuesday, 18/01/2011, 12:00



تەقەكردن لەقەزاى كفرى دا چەند ساڵێكە بەهۆى برەودان بە توندوتیژى و زەمینە ڕەخساندنى لەلایەن حزبێكى دەسەڵاتەوە (یەكێتى) بووەتە دیاردە و دواتر كێشەیەكى چارەسەر نەكراو , بەجۆرێك بچوكترین ڕودا و پێشهاتێكى تەنانەنت سادە و ئاسایى بێتە پێشەوە لەلایەن چەكدارەكانى ئەم قەزایەوە تەقەكردن دەستپێدەكات و بەچەندین كاتژمێر بەردەوام دەبێت, هەموو خەڵكێ دڵسۆز و پسپۆڕانى بوارى یاساى و كۆمەڵایەتى و پەروەردەى لایان ڕوونە سەرەڕاى كاریگەرییە خراپەكانى بۆ سەر پەروەردە بەڵكو ڕواندنى كەلتۆرێكە بۆ توندوتیژى و بێسەرو بەرى و ڕاهێنانى نەوەى نوێ بەو كارە خراپە.
بەبەردەوامى ئەو دیاردەیەو چارەسەرنەكردنی بە تایبەتی لەهەندێك كاتتدا تەنها لەكفریدا روودەدات نەك لەشارەكانی تردا، فەرزە لەسەر جەنابتان كە بەزووترین كات روونكردنەوە بدەن كە ئێوە وەك وەزیری ناوخۆو قایمقام بەرپرسن لەپاراستنی ئەمنییەتی هەموو دانیشتوانی ئەم شارە،. ئایا تەقەكردن بە هەڕەشەو مەترسی نازانن بۆ سەر هاوڵاتیان یان بۆتان مەعلوم بووە كە میلیشیا چەكدارەكان و پاسەوانانی بەرپرسانی ئەم شارە هۆكارن بۆ بەردەوامی تەقەكردن؟.
ئایا ڕەوایە بۆ دەرچونى سەرۆك , بۆ كۆنگرە و ناكۆكیە ناوخۆییەكانى یەكیتى و پارتى , بۆ بارانبارین , بردنەوەى یارییەكان......تد تەقە بكرێ ؟كێین ئەوانە برەویان بەچەك و فیشەك داوە ؟ بۆ ڕێگەى لێناگیرێت.
ئێمە وەكوو رۆشنبیرانی ئەم شار داوامان وایە بێ سڵەمینەو ترس لەچەكداران و بەرپرس و پاسەوانەكانیان و ئەوانەى لەپشتیانەوە وەستاون، بێ ترس لەوانەى بە هەر هۆكارێكی بێسەروبەرى ئەم وڵاتەو سەروەرنەبوونی یاساوە خاوەن چەكەكانن، بۆمان روونبكەنەوەو بە جورئەتەوە هۆكارەكانی دەستنیشانبكەن و پرسیاریش لەدادوەرو داواكارى گشتی بكەن ئایا هۆكار چییە لەو دیاردەیە بێدەنگن و لێپرسینەوە ئەنجامنادەن، ئەگینا میللەت زۆر لەفیشەكی تفەنگەكانی بێسەروبەران و یاساشكێنان و میلیشیاكان و گەندەڵان گەورەو پیرۆزو بوێرترە.
چاوەڕوانی روونكردنەوەكەتانین..
چەند رۆشنبیرێكی كفری
16-1-2011
1- ئیحسان مەلا فوئاد (رۆژنامەنووس و چالاكوانى ڕێكخراوەیى)
2- عەبدوڵڵا سابیر (مامۆستا و رۆشنبیر)
3- خالید عەبدولكەریم (توێژەرى كۆمەڵایەتى و نووسەر)
4- پشتیوان حسێن (رۆژنامەنووس و چالاكوانى كۆمەڵگەى مەدەنی)
5- قادر قەرەداغی (مامۆستا و رۆژنامەنووس)
6- هێمن عەدنان (خوێندكارى زانكۆ و رۆژنامەنوس)
7- سەباح عەلی قارەمان (رۆژنامەنووس)
8- قادر سابیر (مامۆستا)
9- ئاشتی بەهروز دەرچووی زانكۆ
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە