کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەهەڵدانەوەی مێژوو كێ زەرەر دەكات

Sunday, 20/03/2011, 12:00




ئەمجارەشیان ڕاگەیاندنى پارتی نەیتوانى لەهەمبەر ڕاستیەكان خۆی ڕابگرێت یالانى كەم بەشێوەیەكى شیاووشایستە مامەڵە لەگەڵ بۆچوونە جیاوازەكان بكات وبەشێوەیەكى بابەتیانە ڕوداووپێشهات وبۆچونە جیاوەزەكان شرۆڤە بكات و وەكو خۆیان دەڵًێن ڕەچاوی هەڵومەرجی ناسكی كوردستان بكەن ودۆخەكە بەرەو زیاتر ئاڵۆزبوون وقەیرانەكان زیاتر بەرەو قوڵ بوونەوە نەبەن، زیاد لەمانگێكە بەرپرسانى پارتى و ڕاگەیاندنەكانى ئەو حزبە بەبێ ڕەچاوكردن ولەبەرچاوگرتنى هەستی زۆرینەى خەڵكى كوردستان،باس لەدەستبڕین وقۆڵبڕین وقبوڵناكەین وناكرێت وهیچ كەس ناتوانێ ئاوا بكات وئەوانە سواری مەوجەكەبوون و ئەوانە ئاژاوەگێڕن ودەیانەوێت ئەزموونى كوردستان تێكبدەن و دەیان وسەدان دەستەواژە كە مەگەرسەركردەدیكتاتۆرە عەرەبەكانی هاوشێوەی قەزافی وموبارەك وزین العابدین بەكاریانهێنابن ئەگەرنا لەفەرهەنگى هیچ سیاسیەك و ڕاگەیاندنێك شوێنیان نابێتەوە، بێباكانە ناوی سەركردەوقیاداتى لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بەسوكی وتانەلێدانەوە دەبەن، كەچی لەهەمبەر بچوكترین كاردانەوەى لایەنەكانى تر بەشێوەیەك توشی هیستریاو كاردانەوە دەبن پەنا بۆهەموو شتێك دەبەن لەناشیرین كردن ودرۆ و تۆمەت وچەواشەكاری وتەنانەت بەئەندازەیەك هەڵچوون بەبێ ئەوەی ئاوڕێك لەمێژووى خۆیان بدەنەوە كەوتونەتە هەڵدانەوەى لاپەڕەكانى مێژووی لایەنەكانى تر كە زۆربەی پڕە لەمەزڵومیەت ومەحڕومیەت بەدەست ئەوانەوە،
كەدەبوو پارتی بەهیچ شێوەیەك پەنای بۆئەم لایەنە نەبردایە چونكە لەهەر ڕوێكەوە شیبكەنەوەوبەهەر شێوەیەك قسەی لەسەربكەن لەسەری قەرزدار دەبنەوە ئەگەرچی ئەوان ئامانجیانە لەگەڕانەوە بۆمێژوو ئەوەیە كەڕووی خەڵك لەواقیعی ئێستای كوردستان وەربچەرخێنن بەڵام پێناچێت ئامانجیان بپێكێت چونكە خەڵك زۆر لەمە وشیارترە،كەئەم جۆرە چەواشەكاریانە كاری تێبكات وبەم دەهۆڵە هەڵبپەڕێت، ئەگەر ئاوڕێكیش لەڕاگەیاندنى یەكێتى بدەینەوە دەبینین ئەوانیش چۆن سەركردایەتى وحزبەكەیان بوونەتە پاشكۆی پارتى بەهەمان شێوەش ڕاگەیاندنەكانیان بوونەتە پاشكۆی ئەم حزبەو توتى ئاسا ئەوەی ئەوان دەیڵێن ئەوانیش دووبارەی دەكەنەوەو هاوشێوەی ئەوان كەوتونەتە هەڵدانەوەى مێژوو بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن حزب وڕاگەیاندنەكەیان خستۆتە بەرژەوەندى خەڵكانێك كەبەنوێژی نیوەڕۆ و بەبەرچاوی كامێڕاكان سوكایەتى بەسەرۆكەكەیان دەكات و خەڵكى كوردستانیان پێ پێدەكەنێت كە ئێستا (خەریكە ببێت بە66)بۆتە نوكتەی سەرزمانى خەڵك كەچی هیچ شەرم وغیرەت نایانگرێت لەجیاتى هەڵوێست وەرگرتن ڕاگەیاندنە چەواشەكارەكانیان خستۆتە خزمەتیان،لەكۆتایی دا ئەوەی ماوە بڵێم ئەوەیە ڕەنگە خوێنەرچاوەڕێ بوبێت شتێ لەمێژووى ئەم دووحزبە باس بكەم بەڵام بەبۆچوونى من باس كردنى هەرشتێك لەمێژووى ئەم دووحزبە بچوككردنەوەى تاوانەكانیانە سادەترین تاكی كۆمەڵگەش بەڕابوردوویان ئاشنایە بۆیە نامەوێت كاتی خۆمی پێوەبكوژم.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە