کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەدەبیاتى گوتاری پارتى كام عەقڵ بەرهەم هێنیەتی ؟

Monday, 21/02/2011, 12:00


نامەوێت بگەڕێمەوە بۆسەردەمى شەڕی ناوخۆ لەوێوە توێژینەوە بۆئەم زمانە زبرە چەواشەكارەی ڕاگەیاندنى پارتی بكەم یاخود باس لەوهەموو چەواشەكاریانە بكەم كەڕاگەیاندنى ئەو حزبە لەبەرامبەر لایەنەكانى تر پەیڕەوی كردوون وهەركاتێك ویستبێتى لایەنێك تۆمەتبار بكات سڵی لەهیچ نەكردۆتەوە، چونكە ئەوە لەنوسینێكى وەهادا جێگای نابێتەوە و هەویرەكە ئاوی زیاتر هەڵدەگرێ، بەڵكو دەمەوێت باس لەعەقلیەتى بەرهەمهێنى ئەم گوتارەی ڕاگەیاندن بكەم، عەقڵیەتێك كە لەبەرامبەر نیگەرانیەكانى خەڵك لەشێوازی حكومڕانى حزبەكەی، خەڵك بەسەگ وتەمەڵ ناو دەبات، یالەهەمبەر ڕەخنەى ڕاگەیاندنى حزبێكى بێ چەك پەنا بۆسوتانی بارەگاكانى وشەهیدكردنى ئەندام ولایەنگرانى دەبات،یا لەبەرامبەر گومانێك بەبێ بڕیاری دادگا سەدان ئەندام ولایەنگری لایەنێك دەستگیردەكات بەبێ دادگایی كردن چەندین ساڵ لەكونجى زیندان دەیانهێڵێتەوە، یابۆبیانوی لێدانى لایەنێك جۆرەها تۆمەت وبوختانى بۆهەڵدەبەستێت، یابۆخۆشی دەربڕین لەسەركەوتن لەهەڵبژاردنەكان پەلامارى بارەگا حزبیەكانى لایەنەكانى تر دەدات یانیش بۆ پاساودانى سوتانى بارەگای لایەنێك منەتى ئەوە بكات كەهەموویانى نەسوتاندووە ! یا بۆ پاساوهێنانەوە بۆكوشتنى كوڕی خەڵك بەدەستهەبوون لەگەڵ گروپە تیرۆریستیەكان تۆمەتباری بكات !!
ئەمڕۆش ئاژاوەگێڕو گێرەشێوین بۆتە ویردی بەردەوامى ڕاگەیاندنە چەواشەكارەكەى ئەم حزبە بەبێ حسابكردن بۆ هەست ونەست وشعوری خەڵك ، حزبێك كەشانازی بەقۆڵبڕین ودەستبڕینەوە بكات وبارەگاكەى لەخوێنى خەڵك بەلاوە پیرۆزتر بێت، یابەلایەوە كفر بێت سەرۆكەكەی لەهەمبەر هەڵەكانى حزبەكەی داوای لێبوردن لەخەڵك بكات،حزبێك لەڕاگەیاندنەكانی سەرۆكەكەی بەسەرۆكی كوردستان ناو ببات(نەك هەرێمی كوردستان)كەچی بەرپرسیارێتى كەمى خزمەتگوزاری لەسلێمانى هەڵنەگرێت؟!!
بەڵام ئەوانەتان هیچ بەلاوە سەیر نەبێت ! چونكە لەمانەش سەیرتر ئەبینین وئەبیستین ئەوەتابەرپرسێكى ئەم حزبە لەئاهەنگێكى ڕێكخراوى قوتابیانى حزبەكەی دەیگووت(ئێمە لەهەموو ئەوكەسانە خۆش دەبین كەكوردیان ئەنفال وكیماباران كرد لەوانەى پێشمەرگەیان شەهید كرد لەوانەی شەهیدەكانی ئێمەیان سوتان بەڵام بەهیچ شێوەیەك لەو كەسانە خۆش نابین كە جامانەى سوریان سوتاند) بۆیە عەقڵیەتێك نرخ وبەهای پەڕۆی بەڵاوە زیاتر بێت لەخوێنی شەهیدانى وڵات وبینایەكى حزبەكەی بەلاوە موقەددەس تربێت لەخوێنى گەنجانى ئەم نیشتیمانە،هەر ئەم گوتارەشی لێ چاوەڕوان دەكرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە