دەسەڵاتى كوردى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى زۆر ناشیرین بووە
Thursday, 10/02/2011, 12:00
لەمیانەى بەشداریكردنى لەبەرنامەیەكى تەلەفیزیۆنیدا مەسحود عبدالخالق خاوەن ئیمتیازى دەزگاى ستاندەر ڕایدەگەیەنێت بزانین ئایا حیزبەكان لەپڕۆژە و بەرنامەى كۆنگرە یان ئەو پڕۆژانەى ناومان لێناون كوردایەتى تاچەند سەركەوتوو بوونە یاخود ئەوكەسانەى لەوەزارەتەكان یا شوێنى تر كاردەكەن بەتەئكید شكستیان هێناوە چونكە تائێستا كەسێكمان نەدیت لەلایەن بەرپرسانى هەرێم پاداشت بكرێن كەئەمە لەكارى خۆى سەركەوتنى بەدەست هێناوە لەكایەى ئابورى یا سیاسى یا دیبلۆماسى ئێمە ماوە ماوە دەبینین یەكێك لەبەرپرسانمان دێنە سەر شاشە و دواى شكستێك دەڵێن ئەمە خەتاى خۆمانى تیابووە مەسحود عبدالخالق تەئكید لەوەش دەكاتەوە لەهەرێمى كوردستان جگە لەدروستكردنى باڵاخانەى بەرز بەرز سەركەوتنمان بەدەست هێناوە ئەگینا لەزۆرینەى شتەكانى تر شكستمان هێناوە وەكو مافى چارەنوسى یا پڕۆژەى كوردایەتى ئەو سیاسیە كوردە جەخت لەوەش دەكاتەوە كە هەرێمى كوردستان بیست ساڵە دەوڵەتدارى دەكات بەڵام زۆرن ئەو ووڵاتانەى لەماوەى بیست ساڵدا گەیشتنە ڕیزى ووڵاتانى پێشكەوتوو وەكو كۆریا مالیزیا ئێران كۆمەڵێك ووڵاتى تر كێشەى هاوشێوەى ئێمەیان هەبوو كۆسۆڤۆ باشوورى سودان ئەوە گەیشتنە ناوى نەتەوەیەكگرتووەكان تائێستا نەتوانراوە بستێك لەناوچە دابڕاوە بەپێى ماددەى 140 بگەڕێنرێتەوە سەر كوردستان زیاتر ئەوەش ڕووندەكاتەوە و دەڵێت تۆ سەیرى هەرشتێك دەكەیت بێئومێد دەبیت بادەسەڵاتى كوردى شتێكمان پێ بڵێت كەتیایدا سەركەوتوو بووبێت، سەبارەت بەوەى كەهەمیشە بەرپرسانى كورد شكستەكانیان وەكو دەستكەوت نیشانى خەڵكى كوردستان دەدەن لەبەرامبەردا مەسحود عبدالخالق دەڵێت سەردەمێك بەمشێوەیە بوو بەڵام ئێستا لەسایەى میدیاى ئازاد و ئۆپۆزیسیۆنێكى چالاك ناتوانن بەمشێوەیە مامەڵە بكەن چونكە سەردەمانێك ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتیانەى بەهاناى كوردەوە دەهاتن و گوێیان لێیدەگرت بەڵام ئیمڕۆ زۆر خراپ لەسەرى دەنوسن ئەوەش دەریدەخات كەكورد شكستى هێناوە ئەوەش بەو مانایە نیە كەكورد نەتوانێت بەهاناى خۆى بێت و بتوانێت خۆى چاك بكات دەتوانێت بەڵام دەبێت ئەوەش بزانرێت كەئێستا لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى دیمەنى كورد زۆر زۆر ناشیرین بووە باوەڕبكە من زۆر جار ترسى ئەوەم هەیە سەركردەكانمان ڕاپێچى دادگابكرێن لەبەشێكى ترى قسەكانیدا ناوبراو لەبارەى شێوازى مامەڵەى دەسەڵاتى كوردى لەسێ پارێزگاكەى هەرێم دەڵێت من نازانم لەكوێوە دەست پێبكەم چونكە گرانى بازاڕ و نایەكسانى و بەخێرایى پێشێلكردنى یاسا بەبڕواى من دەبوایە ئێستا ئێمە نمونەیەك باین بۆ گشت جیهان لەئازادى دادگەرى بەگشتى ڕووێكى جوانمان لەسەر ڕووپەڕى ڕۆژنامەكان نیشان دابوایە فەرموو تۆ سەیربكە تادنیاماوە باشوورى ئەفریقا شانازى بەنیلسۆن ماندێلاوە دەكات دواى 28ساڵ تەمەنى لەزیندان هاتە دەرەوە هەشت سەرۆكى ووڵات بوو دواتر بەجێى هێشت چەند جوان بوو ئەگەر حوسنى موبارەك بیست ساڵ پێش ئێستا كورسى دەسەڵاتى بەجێهێشتبوایە دیكتاتۆرى و نادیموكراتى تەنیا كێشە بۆ دەسەڵات دروست ناكات بەڵكو كێشەش بۆ كۆمەڵگە دروست لەسەرجەم ڕووەكانەوە ئێستا كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بەرپرسیارێتى گشت كۆمەڵگەى جیهانیان لەئەستۆیە تۆ سەیربكە ئێستا ووڵاتانى عەرەب بوونەتە بەڵا لەووڵاتانى ڕۆژئاوا كاتێك لەمیسر خۆپیشاندان كرا پێشبینى دەكرا ووڵاتانى ڕۆژئاوا پشتگیرى لەمیسر بكەن بەڵام دەمێكە ووڵاتانى عەرەب بوونەتە بەڵا بۆ جیهانى ڕۆژئاوا دەبێت دەسەڵاتى كوردى ئەوە بزانێت كەئەویش بۆتە بەڵا بۆ ڕۆژئاوا.
سەبارەت بەشكستەكانى كورد لەپێش 2003 و دواى ئەو ساڵە مەسحود عبدالخالق دەڵێت باوەڕبكە پێش 2003 ئەوەندە عەیبە كەپێویست ناكات باسى بكەین چونكە من جارێك گوێم لەمام جلال بوو ووتى ئەوكاتە ئێمە شێت بووین ئەوە ڕەخنەیەكى زۆر جوانە بەڵام خۆزگە كۆتایى بوایە وەكو لەئاین دا تۆبەى نەسوح هەیە بەڵام ئێستا و دواى 2003 خراپتر بووە چونكە ئێستا ئەم حكومەتەى ئێمە كەباشتر وایە بڵێم هى ئێمە نیە چونكە من لەگەڵ فەقیر و هەژار و كەسى كەمدەرامەتمە لەبەرئەوەى ئەم حكومەتە هى چینى دیاریكراوە چونكە ئەم حكومەتە حكومەتى تەسریف ئەعمالى گەندەڵیە لەبەرئەوەى گەندەڵى لەكوردستان دەسەڵات بەڕێوە دەبات دیبلۆماسیەت بەڕێوەدەبات لەوە دەرچووە كەتۆ بتوانیت چارەسەرى بكەیت من باوەڕم بەوە نەماوە كەچارەسەربكرێت من وام هەست دەكرد كەلاى بەرپرسەكان باسى گەندەڵى و كەم كوڕیەكان بكەین چارەسەرى دەكەن بەڵام پشت گوێیان خست ئەم بەرپرسانەى ئێستا ئاسایشى گەندەڵى دەپارێزن، شكست یان كەموكوڕى لەكوردستان هەیە مەسحود عبدالخالق دەڵێت من بیرمە دواى ڕاپەڕین كاتێك ماڵ و موڵكى خەڵك ئەودیوى ئێران دەكرا بەڕێز بارزانى ووتى ئەوانە مافیان دیارە ئەم دەسەڵاتەش هەرلەسەر ئەم ئەساسە دروست بووە كەواتە ئەمە لەشكستیش تێپەڕیوە من باسى بەیاننامەكەى گۆڕان ناكەم بەڵام پێم باشە ئەمەى ئێستا هەیە هەڵبوەشێتەوە و دووبارە هەڵبژاردنێكى ئازادبكرێت. و با ئەوەى لەووڵاتانى عەرەب ڕوویدا با نەگاتە كوردستانیش بەبڕواى مەسحود عبدالخالق سیاسى بوونى هاووڵاتیان لەكوردستان زۆر كەم بووە كەسانى نەتەوەیش زۆر كەم بوونە بەڵام تائێستا خۆیان بەسەركەوتوو و گەورە نیشان دەدەن هۆكارى ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ پشتگوێ خستنى خەڵكى كوردستان ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەمێهێنانى گەندەڵى ئەوەش بۆتە هۆكار بۆ ئەوەى كوردستان بستێك بەرەو پێشەوە هەنگاو نەنێت، ئەوەشى دركاند كەبەڵگەنامەیەكى ئەمریكى بینیوە كەمام جلال و كاك مەسحود 13ساڵ پێش ئێستا بەڵێنیان بەوەزیرى دەرەوەى ئەمریكا داوە كەسەرجەم دام و دەزگاكانى هەرێم بكەنەوە یەك دەزگا بەڵام تائێستا جێبەجێنەكراوە ئەوەشى ڕوونكردەوە كەبەم شێوازە بەڕێوەبردنى دەسەڵات لەكوردستان ناتوانرێت هیچ هەنگاوێك بەرەو پێشەوە بنرێت ئێستا ئەگەر جلال تاڵابانى بكەیتە سەرۆكى حكومەت بەهۆى ڕێككەوتننامەكەى یەكێتى و پارتیەوە فاشل دەبێت سەرسوڕمانى خۆشى لەوە نیشاندا كەلەئێستادا سسترین دەزگا لەهەرێمى كوردستان سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستانە و ووتى ئێمە شەش مانگ پێش ئێستا نامەیەكمان ئاراستەى سەرۆكایەتى هەرێم كرد بەڵام تائێستا وەڵامى نەدراوەتەوە باوەڕبكە ئەم دەسەڵاتە وایلێهاتووە تۆ نازانیت لەكوێوە دەست پێبكەیت بۆ چارەسەرى مەسحود عبدالخاق زیاتر ئەوەش ڕووندەكاتەوە كە باس لەوە دەكرا گوایە پێشمەرگە بۆتە هێزێكى نیزامى بەڵام وادەرنەچوو چونكە ئەوەى ئەم دواییە بەدیكرا ڕاستیەكانى دەرخست چونكە تۆ پێویست ناكات كاتێك پارتێكى سیاسى بەیاننامەیەك دەردەكات تۆ دەبابەى بۆ بخەیتە كار یاخود سەرۆكایەتى هەرێم نیوسەعات دانى بەخۆیدا نەگرت كەئەوەش جێگەى سەرسوڕمان بوو ئەگەر پارتى و یەكێتى تواناى دان بەخۆگرتنیان نەبوو دەبوایە سەرۆكایەتى هەرێم بەمشێوەیە مامەڵەى نەكردایە بەڵكو دەبوایە ڕۆڵى باوكى بگێڕایە نەك بەمشێوەیە بینرا مامەڵەى بكردایە، دەربارەى ئەوەى كەگوایە سیاسەتى كوردى لەساڵى شەستەكانەوە چەقى بەستوە مەسحود عبدالخالق ڕەتیكردەوە و ڕایگەیاند كەئەو بۆچوونى لەمشێوەیە بەڕاست نازانێت و بەڵكو پێى وایە كەسەركردەكانى شۆڕشى كورد سەركەوتنی گەورەیان بەدەست هێناوە وەكو یانزەى ئازار بەڵام شكستەكانى كورد دواى 2003 زیاتر دەركەوتن بەڵام سەركردەكانى ئێستا ئەوەندەیان گەندەڵى كرد سەركردەكانى پێش خۆشیان ناشیرین كرد باوەڕبكە ئێستا خەڵكى گەیشتۆتە ئەو بڕوایەى كەواهەست بكەن كەشێخ مەحمود و بارزانیش گەندەڵ بوونە باشترین چارەسەریش ئەوەیە فۆرماتێكى سەرانسەرى بكرێت و دەسەڵاتیش لەهەرێمى كوردستان گۆڕانى بەسەردا بێت چونكە دەبێت ئێمە كارێك بكەین هەموو كوردێك ووڵاتى خۆى خۆش بوێت ئامادەى بەرەنگارى بێت ناوبراو نیگەرانى خۆشى نیشاندا بۆ ئەوەى كەهەمیشە كورد شكست دەهێنێت لەبەرامبەر چەند عەرەب و توركمانێك لەناوچەكانى باشور و ناوەڕاستى عێراق، مەسحود عبدالخالق دەڵێت ئێستا كوردایەتى بۆتە وەسیلە بۆ گەندەڵى چونكە هەرێمى كوردستان بەشێوەیەكى بەرچاو لاسایى دەسەڵاتى ووڵاتانى عەرەبى دەكات،
لەبەشێكى ترى قسەكانیدا دەڵێت جارێكیان لەوەزیرى ئەمریكیان پرسى دەسەڵاتدارانى عەرەب چەند كەسن ئەویش ووتى 22كەسن بۆ كوردستان دەتوانرێت بڵێین 2كەسن زۆرجار دەسەڵاتدارانى كوردستان بەڵێنى چاكسازى دەدەن بەڵام دواتر بارودۆخەكە بەرەو خراپى دەچێت من لەم ماوەیە بیستم كەوەزیرى ناوخۆ زەختى لەسەر یەكێك لەپارتە ئیسلامیەكانى كوردستان كردبوو كەچیتر ڕێگەنەدات لەشاشەى تیڤیەكان كوردستان و تونس بەیەك بەراورد بكرێن دواتر ووتەبێژێكیان هاتە سەر شاشە ووتى كاكە تونس و كوردستان جیاوازیان گەلێك زۆرە بەبڕواى مەسحود عبدالخالق ئەو شۆڕشەى ئێستا سەریهەڵداوە ئەو ووڵاتانە ناگرێتەوە كەباوەڕیان بەئاڵوگۆڕى دەسەڵات هەیە،مەسحود عبدالخالق دەڵێت ئەگەر بچیت لەو نۆزدە حیزبە بپرسیت كەلەگەڵ سەرۆكى هەرێم كۆبونەوەیان كردبوو هیچیان لەبارودۆخى هەرێم ڕازى نین لەكۆتایى قسەكانیدا دەڵێت ئەم دوو حیزبە گەندەڵیان وەكو خەڵات داوە بەپارتە ئیسلامیەكان كاتێك داوایان كردبوو هەندێك خەڵكیان بۆ دابمەزرێنن ئەوانیش سەركردە و ڕابەرەكانیان بۆ خانەنیشین كردبوون بەپلەى بەڕێوەبەرى گشتى ئەمەش تەنیا بەمەبەست كراوە بۆ ئەوەى ئەو گەندەڵیەى لەكوردستان هەیە بەشێكیشى بەرئەوان بكەوێت لەبارەى هاوسۆزى سەركۆمار بۆ سەرۆكى میسر عبدالخالق دەڵێت ئەوە جێگاى سەرسوڕمان بوو چونكە دەسەڵاتێكى ئەوەندە ناشیرینە هەموو دنیا قێزى لێدەكاتەوە چۆن هاوسۆزى بۆ نیشان دەدەم ئەوەش بەباوەڕى من دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى كەگەندەڵى ستانداردى عەقڵى سەركردەكانى كوردى تێك و پێكداوە.(پوختەى قسەكانى مەسحود عبدالخالق خاوەن ئیمتیازى ستاندارد لەمیانەى بەشداریكردنى لەبەرنامەی شرۆڤەى هەواڵ لەكەناڵى ئاسمانى كەى ئێن ئێن).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست