ئەندامى كاگێڕى پێشووى سكرتاریەتى لاوانى پارتى مەسعود بارزانى بەدرۆخستەوە!

Wednesday, 17/02/2010, 12:00


دەهام عەبدولباقى ئەندامى كاگێڕى پێشووى سكرتاریەتى لاوانى پارتى، لە پەراوێزى كۆبوونەوەكەى مەسعود بارزانى بۆ كۆمیتەى ناوەندى و كادیرانى پارتى بێ پەردە بارزانى بەدرۆخستەوە!

گەلۆینا پێناچى لە هەولێر و دهۆك كەس ێك مابێ دەهام عەبدولباقى نەناسێت؟!
كە ئەندامێكى زۆر چوست و چالاكى نێو بزووتنەوەیى لاوانى ئەم قۆناغەیەو لە كۆنگرەیى پێشووى یەكێتى لاوانى دیمكراتى كوردستانەوە، ئەندامى كارگێرى سكرتاریەتى لاوانى بەدەست هێناو ماوەیى 4 ساڵ بەرپرسى مەكتەبى دارایى و كارگێڕیى بووە، بە هۆیى ئەوەى بادینیەو لە كوتلەیى نێچیرڤان بارزانى بووە، بە ئارەزوویى خۆیى چی پێخۆش بووە ئەوەى كردووەو، ئەوەشى لەبەرژەوەندى ئەو نەبووە نەیكردووەو، حسابى بۆ نەجات باپیرى سكرتێریى پێشووى لاولانى پارتى نەكردووە، چونكە هەولێریى بووەو بادینى نەبووە!!
دوایى كۆنگرە وابڕیاربوو، هەموو ئەندامانى سكرتاریەت و لێژنەى ڕاپەڕاندن و لقەكانى شارەكانى لاوان لەلایەن مەكتبەبى سیاسى پارتیەوە پلەى حزبیان بۆ دەستنیشان بكرێت ، تەنها نەجات باپیر پلەى خۆیى بۆ دەستنیشانكراوە، كە بكرێتە جێگریى وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوان ، ئەوانى دیكە لە جیاتى ئەندامى كارگێرى لق ئەندام مەكتبە ناوەندیەكان، هەموویان پلەى ئەندام لقى شارەكان و ناوچەكانى حزبیان بۆ دەستنیشان كراوەو ئەوانیش بە نامەیك ناڕەزایى خۆیان نیشانداوەو تا نووسینى ئەم بابەتە كێشەكەیان وەك خۆیان ماوەتەوە!
بە پێى قسەكانى سەعید هەركى، فازیل میرانى لە تۆڵەیى چەند هەڵوێستێك ئەو بڕیارانەى دەركردووە، لەوانە هەموویان بوونەتە قوربانى درۆكانى دەهام عوبدولباقى كە دوایى كۆنگرە گووتبووى ئێمەى لاوان كوتلەى نێچیرەڤانین و حساب بۆ مەكتبەى سیاسى و بە تایبەتى فازیل و خولە سور یش ناكەین،
هەروەها وەهاش دەرچووە كە یەكێتى لاوان بە قسەى دەهام سەربە كوتلەى نێچیرەڤانن ومیزانیەو ئیمتیازەكانیان بە زیادەوە لە مەكتەب نیچیر وەرگرتووە، دوایش دەرچوو تەنها دەهام موستەفید بووەو ئەوانى تر كوڕە هەژارو كۆیلەیى بنەماڵەى بارزانین!
ئەمڕۆ دەهام بە یەكێك لە بەڵێندەركان و پیاوى سێخ بارزان بارزانى ئامۆزایى نیچیرەڤان و هەموو ئەركەكانى كۆمپانیاكان و پڕۆژەكانى بارزان لوقمان بارزانى دەهام جێبەجێى دەكات و تەنانەت لە هەفتەیەكدا 3ڕۆژ بەڕێگەى توركیاوەیەوە دۆلارەكانى بارزان بارزانى دەگەیەنێتە بانكەكانى ئەنكەرەو ئەستەنبۆڵ!
بە گوتەكانى دەهام ئەمڕۆ سامان و پارەى شێخ بارزان بەرپرسى پاسەوانەكانى نێچیرەڤانى ئامۆزایى خۆیى لە 200 ملێۆن دۆلار دەدات، كە بە تۆپزى بە بێ تەندەر زیاتر لە 40 پرۆژەى زەبەلاحى وەرگرتووەو بە دەستى دووەهەم و سێهەمى فرۆشتۆتەوە!
وێڕایى هەموو ئەو دیاردانە كە دەهام لێى ئاگادارە، بە ئاشكرا دوایى لێدانى دیندار زێبارى و دەهام و هاوشێوەكانیان كەوتونەتە هەڵماڵینى ڕووى ڕاستى سیاسەتەكەو، بە ئاشكرا قسە لەسەر كوتلەیى مەسعود بارزانى و مەسروور بارزانى دەكەن، دەهام عەبدولباقى لە دوایى كۆبونەكەى مەسعود بارزانى بەم شكڵە ڕایى خۆیى دەربڕووى گووتى: ڕۆژى دووشەمە 14 _2_2010جارێكى دیكە مەسعود بارزانى وەك سەرۆكى پارتى دیمكراتى كوردستان لەشاشەكان و كەناڵەكانى پارتیەوە خۆیى نمایشكرد ، بۆ چەند مەبەستێك لەوانە هۆشداریى دایە هەموو ئەندامانى بەرزو بچوكى پارتى كە هەرخۆیى سەرۆكى پارتیەو نیچَیرەڤان وەك عەلى عەبدوڵڵا جێگرەو نابێتە ڕێگر......
دەهام زۆربە ئازایانە گووتى نەدەبوو مەسعود خۆیى بهێنەتە خوارى بۆ سەرۆكى پارتى چونكە هەزاران دەنگ تەزویركرا تاببێتە سەرۆكى هەرێم،
ئەوەشى باسكرد كە مەسعود بارزانى شەوانە خەریكە تا هەموو هێڵەكانەى قاچاخچێتى نەوتى ڕەش و سەرمایەكانى دەزگاى وەبەرهێنان لەسەرى ڕەش كۆبكاتەوە تا بزانێ چەند كەس لەو نەتە ڕەشەدا شەریكن و، ئەوەشى باسكردووە بە ئاشكرا مەسعود داواى سەهمى گەورە دەكات لە هەموو پڕۆژەكان و، هەروەها نەیشاردەوە نێچیرەڤان ڕازیە كە كۆسرەت ببێتە جێگرى مامى، بەڵام مەسعودو مەسرور ڕازى نین و، باسى ئەوەشكرد كە مەسعود بارزانى ڕاستناكات، نەك لەناو ئەندامانى مەكتبى سیاسى تەكەتول هەیە، بەڵكو ماڵى بارزانیش 3 كوتلەن، كوتلەى نێچیرەڤان و مەسعود و ئەدهم بارزانى!
دەهام بارزانى ئەوەشى باسكرد كە مەسعودو كوڕانى بەئاشكرا دزیى لە میللەت دەكەن، بەڵام كوتلەى نێچیرەڤان لەگەڵ خزمەتكگردن بە خەڵكى بازرگانى دەكەن!
دەهام گۆتى: زیاتر لە سێ سەعات لە كۆبونەوەكەى مەسعود بەشداریمان كرد، ڕاستە چەپلەمان لێدا، بەڵام وتەكانى مەسعود ئەوەندە سواو كۆن بووەو هیچ شتێكى ڕاستى تیدانەبوو، ئەوانەى ئەمەریكا خەڵكى كوردستان باشتر زانیویانە مەسعود چى كردووە، تەنها لەسەر ئەوەى مەسرورى لەگەڵ خۆى بردبوو حەیاى بنەماڵەو پارتیشى بردو، لەوێشد
وەك سەرۆكى پارتى بۆ ئەمەریكا چووبوو، تا ئەوەى جۆ بایدن بە مەسعود بارزانى گۆتبوو بۆچى دكتۆر بەرهەم سەرۆك وەزیرانت لەگەڵ خۆتدا نەهێناوە؟، دەهام ویستى زۆرشتمان بۆ باس بكات، بەڵام لە مەسرور بارزانى زۆر دەترسا دەگۆت پیاوكوژە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە