ھێشتا گۆمان ئەکەم خوێندکارێکی زانکۆ جورئەتی ئەوەبکات نامەی ماستەرەکەی یان دکتۆراکەی لەسەر ماچ و نھێنی ئەو چێژبەخشینە بنوسێتەوە کە ماچ دروستی دەکات !! کەس مێژوی ماچ کردن نازانێت ئەوەیشی دەیبەستێتەوە بەتۆڕەبونی پیاوێک لەخێزانەکەی و مژینی لێوەکانی لە بێ دەسەڵاتیدا , بێ مانایە ؟! چونکە ماچ کردن پەیوەندی...
٢١ ی ٩ ڕۆژی تاقیی کردنەوەی گەورە دوای (٢١) ساڵ لە دەسەڵاتدارێتی پارتی و یەکێتی , دەکرێ لەئێستادا بــۆ وەبیرھێنانەوە چەند پرسێاریِک ئاراستەبکرێن , بەمەبەستی ئەوەی لەدوای ٢١ ی ٩ جارێکی دی ئەو پرسیارانە دوبارە نەبنەوە و بەشێوەیکی کۆنکریتی سترایژی کارکردنی دەسەڵاتی ئایندەی کوردستان گوڕانێکی جەوھەریانەی...
ئیخوانەکان ھەمویان بەوانەی کوردستانیشەوە دەڵێن عیلمانیەکانی میسر شۆڕشیان دزی و کۆدەتایان بەسەر شەرعیەتا کرد !! عیلمانیەکانی عەرەب بەوانەی کوردستانیشەوە دەڵێن ئیخوانەکانی میسر ئامانجەکانی شۆڕشیان دزی و میسریان گەڕاندەوە بۆسەردەمی چاخی بەردین !! شەڕی ئیخوانەکانی کوردستان لەسەر ئیخوانەکانەکانی عەرەب...
تاڵەبانی ئەکەسە قاڵ بووەکەی ناو سیاسەت پیاوە پڕلە نێھی و ئاڵۆزە کە , ئایا لەژیانداماوە یان وەفاتی کردوە ؟! ئەگەر وەفاتی کردوە بۆچی تائێستا لەلایەن کەس و کاری و سەرکردایەتی پارتەکەیەوە ئەوە ڕانەگەینراوە ؟ ئەگەر لەژیانیشدا ماوە ئیتر ئەو ھەموو نوقڵانیە چییە کەبۆمەرگی تاڵەبانی لێ ئەدرێن ؟ کێ بەمەرگی...
قسەیەک لەسەر ئەم تێکستە کورتەی بەختیار عەلی ئەو دەڵێت " ھیچ گومانێکم لەوە نییە کە ئێمە لە کۆمەڵگایەکی فاشیستیدا دەژین , ئەو قەسابانەی دەسەڵات زوو بەریاندەداتە سەر شەقامەکان بۆ سەرکوتکردن و ئەو بوونەوەرە ترسناکانەی کتێب دەسووتێنن، ھیچیان منداڵی ئەم ساتە نین، کتوپڕ دەرنەکەوتوون، بەڵکو دوو بوونەوەرن...
کێ کۆتای بەم عەنتەریاتە دەھێنێ , دبەی ئاو یان شوشە شکاندن ؟ کێ کۆتای بەم ملھوڕیە دەھێنێ , دەنگی میللەت یان ڕەتکردنەوەی چون بۆدەنگدان ؟ کێ کۆتای بەم مافیانە دەھێنێ , ڕاپەرێن یان کۆدەتایەکی سپی ؟ کێ کۆتای بەم ڕاورو ڕوتە دەھێنێ , ئۆپۆزسێۆن یان شەڕو کوشتار ؟ کێ و کێ و کێ ؟ کێ کۆتای بەم ھەمو نایاسایە...
سێوەکەی ئـــادەم بەھەشتی ئاسمانی بردە سەر زەوی سێوەکەی بەعس فیردەوسی ھەڵەبجەی کردە دۆزەخ سێوەکەی حـــەوا زەوی پڕکرد لەژیان و پێکەین سێوەکەی بەغــدا شەقامەکانی ھەڵەبجەی پڕکرد لەتەرمی مرۆڤ بەرەلەوەی شانزەی ئازار ژان بەسێوێکی ژەھراوی یەوە بگرێ بۆنی خۆشی سروشت ھی سێوەکانی ھەڵەبجەبوون سەوزایی دەشت...
" قەڵەم زمانی ھەبوایە رێگەی نەئەدا ھەموو کەس پێێ بنوسێت " یەکێک لەگەورەترین دیاردەکانی کوردستان دروستبون و پەیدا بونی ئەو ھەموو قەڵەم بەدەستەیە کە ناویان لەخۆیان ناوە نوسەر و ڕۆژنامەنوس , کوردستان پڕبوە لە قەڵەمی شڕ , قەڵەمی ستۆک و مرۆڤی کاڵ فام و کارەکتەری کڵۆڵو داماو , داماو لە تێگەیشتن و کڵوڵ...
کارکردن بەئیتیکی رۆژنامەوسی لەئێستاى ڕەوشی میدایای لەکوردستاندا خەریکە دەبێتە مەحاڵ و پێشتریش زۆرمان لەسەر ئەوە وتوە کە میدیای دەسەڵات و میدای ئازادیش زۆرجار ھۆکاری دروستکردنی فەوزا بون و زۆرکەسیان بەھەڵەی بیرکردنەو تێراماندا بردوە , ڕونکردنەوەوە و پۆزشەی کەناڵی ئێن ئاڕتی لای زۆر کەس مایەی شەرم ھێنەر...
سێبەری شۆِرشی سونەکانی سوریا لە بیابانی پاریزگاری" ئەنبار " وە بەھیمنی ناوچە سونە نشینەکانی ناو عێراق دائەپۆشێت و ئەوەی ناوی بەھاری عەرەبی بوو دەبێتە بەھاری سونی و بەخێرای ناوەڕاست و باشوری عێراق وێران دەکات , وێران بونییەک بەمانای ئیفلیج کردنی کاری حکومەت و ھەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی ئیستا حکومەتەکەی...
ئەم جۆرە خۆپیشاندانانە وەک دەبینین خۆڕسکانە نیە ؟! بەڵکو دەربرینی ناڕەزای و سکاڵایەکی شەرعیە لەحکومەتێک کە لەدوای ٢١ ساڵ کارکردنی ھێشتا بەبێ پلان درێژە بەمانەوەی سیستەمە پرلە خەوشەکەی خۆی ئەدات . ئەگەر ئامارھەبێت ئەوا حکومەت و وەزارەتی وەرپەروەدە بەوە دەزانێت کە چەند قوتابی ئامادەیە لەقۆناغی یەکەمی...
ئێوارە یادەکەی کاروان عوسمان , پەیکەرکەی ھۆکاربون بۆ لادانی دەیان ماسک و لێکردنەوەی دوودڵی لەنێوان ناخی چەندان مرۆڤی تردا ؟! کاروان عوسمان لەنیوان تاوان و ھونەردا ھەمان ئەو کاروان عوسمانەیە لەنیوان شعیرو ئاوازدا وەک چۆن ھەمان کاروانە لەنیوان خوێن و سوتاندا ؟! زۆبەمان چیرۆکە کەی کاروان عوسمانمان بیستوە...
سلێمانی کە پڕە لە جوانی و بیری نوێ و مرۆڤی جوان دۆست , بۆچی بەو چەشنە بەرەوە توندوتیژی ھەنگاو دەنێت ؟! کێن ئەوانەی دەیانەوێت سلێمانی بکەنە شەقامە خوێناویەکانی عێراقی عەرەبی ؟! سلێمانی ھەمیشە بەجوانترین شاری کوردستان ناسراوە بۆلەم کاتەدا لەپرسە گێرانی لەدەست دانی جوانیەکەی خۆی تەنھا تەماشای ھەڵوەرینی...
ئەم وتارە لە دوای تەنھا " 5 کاتژمێر لەبڵاو کردنەوەی لە سایتی "سبەی" سانسۆرکرا بە بیانوی تێكدانی ڕه وشی ھێمنی کوردستان ؟! کەبەداخەوە بەبی ئەوەی پرس بەخۆم بکرێـت لایان بردو لە دوای ئاڵوگۆرکردنی دوونامە لەنێوان من و سەرنوسەرەکەیدا بۆم دەرکەوت کە لەسەروی خۆیەوە فەرمانی پێکراوە کە ئەو بابەتە سانسۆربکەن و...
خەڵکی دەربەندیخان تائێستاش باجی ئەوەئەدات، کە لەکاتی ھەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان، ووتی نەخێر بۆدەسەڵاتێکی دڵ ڕەق و گەندەڵ , ووتی نەخێر بۆ پاوانکردنی بازارو مۆنۆپۆلکردنی سەرجەم کایە جیاجیاکی ناو کۆمەڵگا .ئۆپۆزیسێون دەبێت بەمانا شوێن داواکاری خەڵک بکەویت، نەک خەڵک ناچار شوێن کەوتنی داواکانی خۆی...