کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوشیروان موستەفا سەرکردەی سیاسی ژمارە چەندە ؟

Thursday, 31/12/2015, 19:22


ئەوەی بەوردی چاودێری ڕەوشە نـاسەقامگیرییە سیاسیەکانی کوردستان بکات ئەوە بەباشیی دەزانێت کە نەوشیروان موستەفا کێیە ، بۆیە ناکرێ بۆناساندنی ھەمو جارێک ئەو بابەتە چەند بارە بکرێتەوە ، بەڵام ھیچ کەسێک تەنانەت کەسە نزیکەکان و ھاوڕێ کانیشی  بە باشی ئــــەو ناناسن ،  ئەوەش ئەو نھێنییە کە ئەو پیاوەی وەک خۆی ھێشتووەتەوە و ھەمیشە لەکاتی دەرکەوتنیدا  یان لێدوان و ئاراستەکردنی سیاسەتەکانی دا،  زۆرکەس توشی شۆک دەکات بە واتایەک کە لایەنگرانی دڵخۆش دەبن و و نەیارەکانی زیاتر نیکەران تر و دڵشکاوتر دەکات !
دیارە کە بەھۆی نەوشیروان موستەفا و بزوتنەوەکەیەوە، زۆرکەسی نەناسراو یان زۆرکارەکتەری ون بوی ناو کایە سیاسەکە  لەپڕێکدا دەرکەوتن و بەخێرای بەشێوەیەک ناسێنران کە تائێستاش وەھا شۆک بون کە ڕەنگە بۆھەمیشە لەو بارەدا بمێننەوە و نەگەڕێنەوە سەرخۆیان ،  دەیان کەسی خێرا ھەڵتۆقیو ھەن و ناوھێنانیان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم باسە کاری ئێستانیە وەک ھێنانەوەی بەنمونە یەکی زیندو!
نەوشیروان موستەفا بڕیارە ئیتر بگەرێتەوە نیشتیمانی خۆی  لەدوای باشتر بونی باری تەندروستی ، ھەربۆیە ھەر لەئێستاوە سەدانی تر دەیانەوێت گەڕاندنەوەکەی بەکاربھێنن بۆ ھەڵتۆقین و خۆناساندینان لەڕێگەی میدیاکانی گۆڕان و ئەو مەکۆیانەی کە لەسنوری ژیانی ئەودا کاردەکەن و  ھەروەک لایەنگرانی ئەو پارتانەی تر سەرقاڵی خۆئامادەکردن بۆ بەخێرھێنانەوەی سەرکردەکەیان ،  ئەڵبەتە زۆریەک لەوانە نێتێکی پاکیان ھەیە و ھێشتا دڵیان بەستوە بەو ئومێدەوە کە بڕیارە گۆڕان کاری سەرسەختانەی بۆ بکات بۆ ئەنجامدانیان!
نەوشیروان موستەفا کەس بەباشی نایناسێت ،  بەڵام زۆربەمان بەباشی دەزانین ئەو کێیە ، ھەربۆیە ئەگەر ئێمە نەوشیروان موستەفا بناسین ئەوە ھەرگیز وەک ئەوانی تــر ناکات و بەدزی ھەمو لایەکەوە لە بەکرەجۆەوە بەخشکەی خۆی دەکاتەوە بە ناو شاردا و  ڕۆژی دووھەمیش \" بەپیاڵە چایی یەکی کەم شەکرەوە سێ تا چوار سیگاری ئیکسپایەر بەبادا دەکات \"  ئەگەر وای نەکرد و وەک ئەوانی تــر چاوڕوان بوو ١٠ ھەزار کەس لەسەر شەقامەکان چەپڵەی بۆ لێبدەن و گوڵبارانی بکەن  ، ئەوا زۆرینە بــــەباشی دەیناسن و کەمیشنەکەیش دەزانن ئـــەو کێ یە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە