کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێوە هەرگیز رِقی من بەدەستناهێنن

Tuesday, 17/11/2015, 22:36


نامەکەی ڕۆژنامەنوس " ئەنتۆنێ لێریس " بۆ داعش لەدوای کوژرانی خێزانەکەی لە پاریس
شەوی هەینی، ئێوە گیانی مرۆڤێکی ناوازەتان هەڵكێشا کە خۆشەویستی ژیانم بوو، دایکی کوڕەکەم بوو، بەڵام هەرگیز ئێوە رقی من بەدەستناهێنن. من نازانم ئێوە کێن و ناشمەوێت بزانم، ئێوە رۆحێکی مردوون.
ئەگەر ئەو خودایەی ئێوە ئاوا کوێرانە خەڵكی بۆ دەکوژن لەپێناویدا ئێمەی لە وێنەی خۆی دروستکردبێت، کەوابێت هەرچی فیشەکە بەر جەستەی ژنەکەم کەروتبێت، بەر دڵی خواش کەوتووە.
من ئەو دیارییەتان پێنابەخشم کە رقم لێتان بێ. زۆر ئاشکرایە کە ئێوە ئەوەتان ئەوێ، بەڵام وەڵامی رق بە توورەیی واتە تەسلیم بوون بەو جەهالەتەی کە ئێوەی گەیاندووە بەم رۆژە.
ئێوە ئەتانەوێ من بترسم، ئەتانەوێ بە چاوی گومانەوە سەیری هاوشارییەکانی خۆم بکەم. دەتانەوێ ئازادیی خۆم بکەمە قوربانی ئاسایش، بەڵام یارییەکی دۆڕاوە، لەگەڵ یاریزانەکانیشییدا دووبارەیە.
ئەمڕۆ دوای چەندین شەو و رۆژ لە چاوەڕوانییدا، ژنەکەمم بینی، ئەو وەک ئەو ئێوارەیەی رۆژی هەینی جوان بوو کە منی بەجێهێشت. هێندەی ئەو رۆژە جوان بوو کە پێش ١٢ ساڵ لەمەوبەر شێتانە کەوتمە داوی خۆشەویستییەوە.
من سەرکەوتنێکی بچکۆلەتان پێ ئەدەم و ددان بەوەدا دەنێم کە لەناو خەم وئازاردا تێكشکاوم، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە خەمێكی درێژخایەن نابێت. دڵنیام لەوەی، کە ئەو هەر دێتەوە بۆ لامان و لە بەهەشتی رۆحە ئازادەکاناندا کە ئێوە هەرگیز ناتوانن بچنە ناویەوە، ئێمە یەک ئەبینینەوە.
ئێمە ئێستا تەنها دوان ماوینەتەوە، من و کوڕەکەم، بەڵام ئێمە بەهێزترین لە هەموو سوپاکانی دونیا. من هیچ کاتێکی ترم نییە لە ئێوەدا بەفیڕۆی بدەم، ئەبێ بگەڕیمەوە بۆ لای کوڕەکەم "مەلڤیل" کە خەریکە لەسەرخەوی نیوەروانی خەبەری دەبێتەوە. ئەو تەمەنی تەنها ١٧ مانگە. ئەو نانی خۆی دەخوات هەموو رۆژێک، وەک هەموو رۆژێکیش یاری خۆمان دەکەین. کوڕەکەم هەموو رۆژێکی ژیانیشی بە ئازادیی و خۆشبەختییەوە بەسەر دەبات و سوکایەتیتان پێ دەکات. چونکە ئێوە شایەنی رقی ئەویش نین.

“Vous n'aurez pas ma haine”

Vendredi soir vous avez volé la vie d’un être d’exception, l’amour de ma vie, la mère de mon fils mais vous n’aurez pas ma haine. Je ne sais pas qui vous êtes et je ne veux pas le savoir, vous êtes des âmes mortes. Si ce Dieu pour lequel vous tuez aveuglément nous a fait à son image, chaque balle dans le corps de ma femme aura été une blessure dans son coeur.
Alors non je ne vous ferai pas ce cadeau de vous haïr. Vous l’avez bien cherché pourtant mais répondre à la haine par la colère ce serait céder à la même ignorance qui a fait de vous ce que vous êtes. Vous voulez que j’ai peur, que je regarde mes concitoyens avec un oeil méfiant, que je sacrifie ma liberté pour la sécurité. Perdu. Même joueur joue encore.
Je l’ai vue ce matin. Enfin, après des nuits et des jours d’attente. Elle était aussi belle que lorsqu’elle est partie ce vendredi soir, aussi belle que lorsque j’en suis tombé éperdument amoureux il y a plus de 12 ans. Bien sûr je suis dévasté par le chagrin, je vous concède cette petite victoire, mais elle sera de courte durée. Je sais qu’elle nous accompagnera chaque jour et que nous nous retrouverons dans ce paradis des âmes libres auquel vous n’aurez jamais accès.
Nous sommes deux, mon fils et moi, mais nous sommes plus fort que toutes les armées du monde. Je n’ai d’ailleurs pas plus de temps à vous consacrer, je dois rejoindre Melvil qui se réveille de sa sieste. Il a 17 mois à peine, il va manger son goûter comme tous les jours, puis nous allons jouer comme tous les jours et toute sa vie ce petit garçon vous fera l’affront d’être heureux et libre. Car non, vous n’aurez pas sa haine non plus.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە