کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەکر عەلی شاعیر و نوسەر بۆ تیرۆر کرا ؟

Wednesday, 02/09/2015, 18:24


 بەکر عەلی نوێنەری ڕاستەقینەی دانیشتوانی " حامەیە " ی کۆنی سلێمانی وەک سمبولی بەرگریکار لە ماف و داخوازییەکانی ئەوکاتەی خەڵکی ھەژار و بەش مەینەتی حامیەی سلێمانی و گەورەبونی پێگەی جەماوەری ئەو زاتە , ھۆکارێک بوو بۆ درسوتکردنی ترس لەناخی کاربەدەستانی پارێزگاری سلێمانیدا , کە زۆرکەس " سالار عەزیز "ی پارێزگاری سلێمانی ئەو کاتە لەساڵی ١٩٩٤ بە تاوانباری سەرەکی تیرۆرکردنی " بەرکر عەلی " دەناسێنن ؟! لەکاتێکدا " سالارعەلی " لەچەندین بۆنەو دیداری خۆیدا ئەوەی ڕەتکردو وەتەوە کە ھەرگیز فەرمانی بەوە دابێت کە بەکر عەلی تیرۆربکەن ؟!
لەدوای ٢١ ساڵ لەتیرۆکردنی بەکری عەلی تائێستاش ئەو پرسیارانە دووبارە دەبنە, بۆچی " بەکرعەلی " تیرۆرکردا و ترسی دسەڵاتدارنی سلێمانی لە " بەکر عەلی " و جەماوەرەکەی بۆچی دەگەرێتەوە ؟ زۆرکەس پێان وایە کە تیرۆکردنی " بەکر عەلی " پەیوەندی بە خواستی ئەو چینە سەرمایەداربو کە لەچواردەوەری یەکێتی کۆبونەوەو ھەریەکە لەو سەرمایەدارانەیش لەناو رێکخستنەکانی یەکێتیدا بون و شەریکە بەشی پشکی پرۆژەکانیان بون لەتەک چەندیک کەسی باڵادەستی ئەوکاتەی دەسەڵاتدا , ھەورەھا زۆرکەسیش پیان وایە کەبەھۆی کەم ئەزمونی کاربەدەستانی سلێمانی لەخەباتی شار و سەندیکای و بزوتنەوە جەماوەریەکان و نەبونی ئەزمون و کلتوری قبوڵکردنی دەنگی جیاوازتر ھۆکاری ئەوەبون کە بە تیرۆکردنی " بەکر عەلی " پەیامێک بگەیەنن کە ھیچ ناڕەزایەتیەک قبوڵ ناکرێت لەدەرەوەی بازنەداخراوەکانی دەسەڵات و ئیدارەیی شارەکەدا ؟!
" بەکر عەلی " چۆت تیرۆکرا؟ 

رۆژی ١ی ٩ ی ١٩٩٤ کاتێک ئاوارەکانی حامیەی سلێمانی بۆداواکردنی داخوازیەکانیان ڕویان کردەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی لەتەنیشت باخی گشتی بە پێشڕەوایەتی " بەرکر عەلی " 
دوو ئامانجی دیاری کراو لەو خۆپیشاندانەدا چونە قۆناغی جێبەجێکردنەوە "
یەکەم دروستکردنی کۆدەنگی جەماوەری لەدژی زوڵم و پەراوێزخستن و دروستکردنی متمانەی خەڵک بەخۆی بە سەرکردە جەماوەرەیەکانیان و موفاتەحەکردنی ڕاستەو خۆی دەسەڵاتداران بۆھاتنە سەرخەت بۆچارەسەرکردنی کێشەکانیان و شکاندنی تەلیسمی ترس و دوودڵی و گوشارخستنە سەر دەسەڵات و ئیدارەی پارێزگاری سلێمانی و یەکخستنی گوتارێکی تۆکمەو ھاوبەشی خەڵکی بەش مەینەتی دانیشتوانی حامییەی سلێمانی .
دووھەم جێبەجێکردنی ئەو پیلانەی کەدەمێک بوو نەخشەی بۆدیاری کرا بوو بۆ تیرۆکردنی " بەکر عەلی " و دروستکردنی ترس و لێکترازان لەریزی دانیشتوانی حامی سلێمانی ؟!
ساتی جێبەجێکردنی پیلانەکە بەم شێوەیە بوو :
کاتێک ئاوارەکان لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی کۆبونەوە و بەدروشم و لەسەرخۆیان داوکاریایەکانیان دەگایاند , بەبێ ئەوەی لەلایەن جەماوەرەوە ھیچ توندو تیژییەک بەدیی بکرێت , لەپرێکدا دەستکرا بەتەقەکردن و لێدانی جەماوەر و دروستکردنی پشێویی و لەت لەت کردنی ریزەکانی جەماوەر .
بەکر عەلی لەو کاتەدا چی بەسەرھات ؟
بەکر عەلی دەیزانی ئەو تەقە کردنانە ئامانجی خۆی ھەیە و بۆیە ھەوڵی ئەدا لەتەک جەماوەرەکەیدا خۆیان دەربازبکەن و لە تەقە کردنەکان بەدورو بێزیان بن , بەڵام ئەوکەسانەی ئەندامی لیژنەی کوشتنەکەی " بەکر عەلی " بوون شوێن " بەکر " دەکەون و لەدوا بەگوللە برینداری دەکەن و پاشان بەبرینداری وازی لێناھێنن و بۆدڵنیابون لە کوشتنەکەی و سرینەوەی " بەکر عەلی " بەدەمانچە گوللەیەک دەنێن بەناو دەمیەوە ؟!!
لە یادی 21 ساڵەی تیرۆرکردنی بەکر عەلی دا سڵاو بۆ " بەکرعەلی " و شەھیدانی دەستی غەدر
سڵاو بۆ شەھیدانی دەستی تیرۆر " جەمال عیرفان و عەبدولخالق مەعروف و رَِیناس و شاپور و عەبدولستار شەریق و سۆرانی مامە حەمە و زەردەشت عوسمان و كاوە گەرمیانی "
سڵاو بۆ شاعیری چەوساوەکان " بەکر عەلی "

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە