بەھۆی پارتییەوە سومعەی پێشمەرگە لەکەدارمەکەن
Tuesday, 11/08/2015, 21:20
لەم باسە کورتەدا نــــە پێناسەی پــــارتی دەکەم و نە پێیوستیش بەوە دەکات لە قارەمانێتی و جوانی ھێزە پێـشمەرگـە شتێکی تر زیاد بکەین بۆ ئەو دەریا ووشانەی بۆ پێشمەرگە وتراون.
پارتی چۆن خۆی دەکات به فیلم و چۆن ئابڕوی خۆی دەبات ئەوە شتێکە و پەیوەندی بەسیاسەتی عەنتەریاتی و ملھوڕیەکانی خۆیەوە ھەیە ، بەڵام ناشرینکردنی پێشمەرگە و بەستنەوەیان بە خودی پارتی یەوە سوکایەتی کردنە و نیگەرانی زیاتر دروستدەکات ؟ چونکە ئەوانەی پێشمەرگەن و ئەوانەی ئەندامی پارتین لەناو ھێزی پێشمەرگەدا ، ھەروەک ئەوانەی تر وەھان کە پێشمەرگەن و ئەندامی پارتەکانی ترن ، ئەوانی پێشمەرگە تەنھا فەرمانی سەرکردە سەربازییە حیزبیەکانیان جێ بەجێدەکەن و ھیچ کات دڵیان بەو ڕەوشە خۆش نیە ، کەسیان ئەوەیان بەلاوە قارەمانێتی نیە تا لەبەره ی جەنگ بیان ھێننەوە و لەبەردەم پەرلەمان و لەناو شاردا نەوەکانی خۆیان و میللەتەکەیان چاو ترسێنبکەن!
چەند گاڵتە بەپارتی دەکەن و چەند قاقا بە سیاسەتە پاوەنخوازیەکانی پارتی لێ ئەدەن ، ئەوە شتێکە پەیوەندی بەخۆتانەوە ھەیە و کەسیش قسە لەسەر ئەوەناکات ، بەڵام چەند بەئاگابن و چەندیش ھوشیاربن لەبەرامبەر خۆبەدورگرتن لە ناو زڕاندنی سومعەی ھێزى پێشمەرگە ئەوە ، ئەوەندە زیاتر ئەتوانن ئەو عەرزی عەزەڵاتەی پارتی بێ ئەھمیەت بکەن !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست