خوێن بێ نرخە یان سیاسەت مرۆڤ بێ نرخ دەکات
Saturday, 04/02/2012, 12:00
کوشتنی ھەزاران مرۆڤ لەلایەن بەعسیەکانی سوریاوە
ویژدانی ڕزاوی روسەکان و چینیەکانی نەھەژاند و بۆ فەرزکردنی ھەیمەنه ی خۆیان بەسەر ولاتانی تردا و بۆدژایەتی کردنی پرۆژەکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی رۆژئاواو ئەمریکا , ئه م ھەوڵەیجاریکی تر وڵاتێکی دیکتاتۆری وەک سوریان لە کەوتنیکی حەتمی پاراست و شەرعیەتیان دا بەو کوشتن و قەسابخانانای کەرۆژانە بەعسیەکان دەرھەق بە خەڵکی سوریای ئەنجامی ئەدەن .
بیگومان ئەم ھەوڵە نەزۆکەی روسەکان و چینینەکان تەنھا دواخستنی کەوتنی رژێمەکەی بەشار ئەسەدە و روخانی ئەو دەسەڵاتە مرۆڤ کوژە تەنھا پەیوەندی بەکاتەوە ھەیە و بەم نزیکانە دڵخۆش دەبین بەکەوتنی پەیکەرێکی تری پیاویکی دیکتاتۆر لە فەزایەکی سەوزی وەک وەڵاتێکی سوریادا , بەرگری کردن و دان بەخودا گرتنی سوریەکان لەبەرامبەر ئەو ھەمو گوشارە فاشستانەی بەعسیەکان مایەی سەرسورمانەو بەخشینی قوربانی خەڵکی سوریا بۆ ئــــازادی پیمان دەڵێت ھەرگیز ئازادی نابەخشرێت بەڵکو وەک ماف دەسەنرێت و وەدەستخستنی ئەو ئازادیەش قوربانی دەویت , قوربانیەک وەک ئەوەی سوریەکان ھەمومانیان پی سەرسام کردوە .
سەرکەوی ئیرادەی گەلان بۆ دەسھینانی ئازادی و نەفرەت لە دیکتاتۆران و دیکتاتۆر پارێزەکانی جیھان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست