کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆسێكەم بردەوە (ئەگەر یاسا سەروەربێت هێزى باڵادەست هەمیشە مل كەچیەتى)

Tuesday, 24/11/2009, 12:00


بودجەى شارێك بۆسەنتەرى گەنجانى دەربەندیخان سەرف دەكرێت , ئەوە ناونیشانى ئەو بابەتە بو كە لەژمارە (425)ى ڕۆژنامەى (ڕۆژنامە) دا لەبەروارى (12\3\2009) لەلایەن (حسێن لەتیف) بڵاوكرایەوە كەلەبابەتەكەیدا تیشك دەخاتە سەر هۆكارەكانى ڕەزامەندى كاربەدەستانى شارى دەربەندیخان بۆسەرف كردنى بەشێكى زۆرلەبودجەى شارى دەربەندیخان بۆسەنتەرى گەنجان كەبودجەى شارەكە تەنها (چوار ملیار دینار) بو, لەبەرامبەردا قائیمقامى شارى دەربەندیخان (شێركۆ حسێن) لە دادگاى دەربەندیخان بەتۆمەتى چەواشەكارى و تشهیركردن سكاڵاى تۆماركردو دادگایش بە ماددەى (9) ى لەیاساى ڕۆژنامەنوسیى ئیفادەى لە (حسێن لەتیف) وەرگرتوو بەبڕى (5) پێنج ملێون دینار بەكەفالەت ئازادى كرد تاڕۆژى دادگاى كردنەكەى .
لەدواى نۆمانگ لە دۆسێى ناوبراو ڕۆژى (19\11\2009) دادوەرى دەربەندیخان لەبەر نەبونى بەڵگەى تەواو لەسەر تەشهیرپێكردن و سوكایەتى پێكردن بە كەسى سكاڵاكارەوە , دۆسَیكەى داخست و نوسەرى بابەتەكەیش (حسێن لەتیف) وتى هاوڕێ دۆسیكەم بردەوە .
ئەوە سەركەوتنێكى ترى دەنگى ئازادە بەسەر ئەو هەڵانەى كە دەیانەوێت مەوداكانى ئازادى بەرتەسك بكەنەوە .
بۆ بینینى هەواڵى ئازادكردنى حسێن لەتیف بەكەفالەت و بینینى بەیان نامەى پشتگیرى كردن بۆ ڕۆژنامەى هاوڵاتى و حسێن لەتیف كلیكى لەسەر ئەو لینكەى خوارەوەبكە

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b0900acc


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە