ڕاستگۆی بەتامی دوفاقیەت
Wednesday, 24/07/2013, 12:00
قسەیەک لەسەر ئەم تێکستە کورتەی بەختیار عەلی
ئەو دەڵێت " ھیچ گومانێکم لەوە نییە کە ئێمە لە کۆمەڵگایەکی فاشیستیدا دەژین , ئەو قەسابانەی دەسەڵات زوو بەریاندەداتە سەر شەقامەکان بۆ سەرکوتکردن و ئەو بوونەوەرە ترسناکانەی کتێب دەسووتێنن، ھیچیان منداڵی ئەم ساتە نین، کتوپڕ دەرنەکەوتوون، بەڵکو دوو بوونەوەرن لە مێژە مێژووی ئێمە گەرای ئەم مەخلوقانەی لە ھەناوی خۆیدا خستووە ".
گۆمانم ھەیە لەوەی بەختیار عەلی ئێمانی بەم تێکستە قەبانەی خۆی ھەبێـت؟ چونکە ئەوەی کتێبی سوتاند ڕەنگبێت لەھەمومان زیاتر کتێبی خۆش بوێت , ئەوەی کتێبی سوتاند و ئەوەی شەقی لەکەرامەتی شیعرەکان ھەڵدا , ھەر ئەو نـــەوەیە کە لەسەردەمەکەی بەختیارعەلیدا ئەژی و بەختیار لەدەرەوەی لوژیکی ئەوەوە دەیان خوێنێتەوە !! ھەر ئەوە کارەکتەرانەن کە " میتۆدی ڕەھەندیەکان " فێری کردون دژی فاشیەت بوەستنەوە, ئیدی چۆن بونەوەرگەلێک لەدژی بیری خۆی بیرێکی تر دروستئەکات کە تائێستاش قوربانی دەستی بیرکردنەوەکانی خۆیەتی ؟ !
پەلاماردانی خەڵکی لەسەر شەقامەکاو بەستنەوەی بەسوتاندنی کتێب تەنھا تێکەڵ کردنی دوو ئاراستەو دوو بینینی جیاوازە , قسەکردنێکی ترە بۆمەرامێکی تر ؟! ئەوەی کتێبی سوتاند دەبێت جیابکرێتەوە لەوەی بەشەق کەرامەتی مرۆڤی بریندارکرد , خۆشحالم بەوەی کە دەسەڵات کتێب ناسوتێنێت!! سوتاندنی کتێب لای چەند گەنجێک تەنھا تورەبونە و عاجزبونە لە خــود نەک شتی تر , بەڵام شەق وەشاندن و ڕوشاندنی کەرامەتی مرۆڤ لەسەر شەقامەکان کارێکی دەستە جەمعی و پیلانێکی فاشیانەی دەسەڵاتە ئەوە ئەکرێ بە سەرەتای فاشیی بونی دەسەڵات بناسێنێت نەک فاشی بون بکرێتە نانامەی میللەتێک!!
بەخیتار عەلی زۆرجار وەھا قسەدەکات وەک ئەوەی یان خۆی لێ بێ ئاگا ئەکات یان بێ ئاگایە لە واقیعی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێمەدا چی ئەگوزەرێـت , ئەو لەدژی سیستەمێک دوو دەیەیە خوێنەران و شەقامە دەستەبژێرەکەی کورد " نوخبە " ھان ئەدات تا باشتر بیربکەنەوە و دونیای ستەم و فەوزا ڕەتبکەنەوەو مل کەچی داخوازی ستەمکارانی کورد نەبن لەناو دەسەڵاتەکەیاندا , بۆچونەکانی بەخیتار لەنوسین و تەنانەت لە ڕۆمانە ئەدەبیەکانیشیدا بونە شوناسی یاخی بون بۆزۆریەک لەگەنجانی ئێمە , کەچی لە لایەکی ترەوە کاک بەخیتار تائێستاش کۆنتاکی لەگەڵ " میدیاکانی سێبەر " ھەیە و بۆئەوان ئەنوسێت !! نوسینێک کەتەنھا ماندوو بون بەرھەم ئەھێنێت ؟! ئەمە دوفاقیەتی نوسین و بیرکردنەوەو ئاراستەکردنە " بەبێ خوێندنەوەی" فاکتە شاراوەکان " ئی چۆن ئەبێـت کۆمەڵگایەک لەتورەبونی گەنجێکەوە دراسەبکەیت و وێنەی فاشیست بون بدەیتە پاڵی کە خۆی قوربانییەکەیەتی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست