میسجێکی کورت بۆ " نێچیرەڤـــان بــــارزانی"
Sunday, 18/03/2012, 12:00
بۆ فراوانکردن و ھەمەڕەنگ کردنی حکومەتی داھاتوو کەبریارە بەرێزتان سەرۆکایەتی بکەن
سەردانی ھەریەکە لە حیزبی " شیوعی و سوشیالیست و زەحمەتکێشان مەکەن وخۆتان ماندوو مەکەن ؟ چونکە ئەوان بەبی سەردان کردنیان بریاریانداوە بەشداری بکەن ؟!
جەنابی سەرۆک وەزیران : بۆئەوەی حکومەتەکەت سەرکەوتوبیت و ویژدانت ئاسودەبێت , دیاردەی دوو ئیدارەی مەھێڵەوە تاوانبارن تەسلیمی دادگابکەو ھەڵھاتوان لەیاسا مل کەچی بەردەم یاسا بکە و بۆھەمیشە گەندەڵی لەناوببن و ئەو دیاردە ناشرینە بنبڕبکە کەئێوەپێتان وایە بەشێکەلەکلتوری کوردەواریمان ؟!ھەرچەندەکلتوری کوردی خاڵی بوو لەو چەمکە ناشرینەو پێشتر لەماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردودا دەسەڵاتی کوردی فرَی دایەناو کایە جیاجیاکانی کۆمەڵگاوە .
ئەگەر پشت ئەستۆر نەبەن بە چاکسازی ریشەی ئیداری و بیرلەوە بکەنەوە بەناوی چاکسازیی یەوە جارێکیتر خۆتان و میللەت فری و بدەنەوە ھەروەک کابینەکانی پێشو , ئەوکات بۆھەمیشە متمانەی ئەو لایەنانەیش لەدەست ئەدەن کە ئێستا بریاریان داوە بەشداری لە کابینەکاتاندا بکەن
بەرێز : ئێوەدەڵێن کەسۆپەرمان نین ئەو ھەموو کێشەو کەمو کوریانە چارەسەر بکەن
و خۆتان لەو کێشانە ریزگاربکەن کە کابینەی شەش بۆی بەجێھێشتون , بەڵام پێشتر لەکابینەی پێنجەم کەئێوەسەرۆکایەتیان دەکرد ئێ,ەش کۆمەڵێک کێشەتان بەجێشت بۆکابینەی شەشەمو جەنابی " بەرھەم ساڵح " یش بۆی چارەسەرنەکران , کەواتە ئێوەئێستا لەبەردەم ئەو کێشانەن کەپێشتر لەکابینەکەی خۆتاندا ھەبون و دەکرێ بتوانن چارەسەریان بکەن .
ئەگەر ئێوە بیرلەوە بکەنەوە ھەمو کیشەکان بەچاوتروکاندنێک چارسەر دەبێت , ئەوە لەدەرەوەی ھەنگاوە لوژیکەکانەوەیە , ئێوەدەتوانن یان داوتان لێدەکرێت لەسەرتادا ئەوکێشانە چارەسەربکەن کە ھۆکاری دروستبونی سەدان کێشەی تربوە وەک مەسەلەی دیاردەی زەقی دوو ئیدارەی و مەسەلەی گەندەڵی .
کۆمەڵگای کوردی ھەمیشە عاتفیانە لە شتەکان دەڕوانێـت , تکایە کارلەسەر ھەست و سۆزی ئەو خەڵکەمەکەن و ئەوەی سیاسەتی سەردەمیانە دەیخوازێت بۆبەرێوەبردنی ووڵات ئێوە وەھا کاربکەن .
جەنابی سەرۆک : بەھیوام ئەگەر شەقامێکتان قیرتاو کرد , یان قوتابخانەیەکتان بونیاد نا , یان یاریگایەکتان دروستکرد , ھەموو شەوێک لەشاشەی تەلەڤزێونەکانەوە پێمان مەفرۆشنەوە ؟ چونکە ئەوە ئەرکی خۆتانە و پێویست بە سوپاس و ستایشکردنتان ناکات , بەلام جەنابی سەرۆک ئەگەر لە ماوەی کابینەکەی ئێوەدا , تاوانبارێکی داواکراوتان رادەستی یاساکرد , یان بەرپرسێکی گەندەڵتان لەکارەکەی دورخستەوە , یان بازرگانێکی چاوچنۆکتان لەقەفەزی تاوانباریدا قایمکرد , ئەوکات لەبری جارێ ھەزاران جار نیشانمان بدەن .
جەنابی سەرۆک ئەمە تەنھا میسجێکی کورتە و ڕەنگە ھەزاران کەس پشتگیری لەم نامەیە بکات جابۆیە بەھیوام جەنابت و لایەنگران و ئەندامانی حیزبەکەیشت وەک خۆی وەریبگرن و بەتانەی نەزانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست